لە قەندیل نەخشەی کوردستانی گەورە بە مەشخەڵ نەخشێنرا

جەماوەرێکی فراوان لە قەندیل جەژنی نەورۆز پیرۆزدەکەن، گەنجان بە مەشخەڵی ئاگر نەخشەی کوردستانی گەورەیان نەخشاند.

لە قەندیل نەخشەی کوردستانی گەورە بە مەشخەڵ نەخشێنرا

قەندیل

 

بە دروشمی "نەورۆزی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و یەکێتیی دیموکراتیانەی گەلی کورد" جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ی لە مەیدانی نەورۆزی قەندیل لە گوندی ئێندزی پیرۆز دەکرێت.

 

پاش سەردانیکردنی گۆڕستانی شەهیدانی محمەد قەرەسوونگوور و یادکردنەوەی شەهیدان، گەل بە کۆمەڵ ڕوویان لە مەیدانی نەورۆز کردووە.

 

هەر لە مەیدانەکەدا ستاندی پەرتوک، خواردن و کاری دەستیی دانراون و دوایی خۆرئاوابوون، گەنجان بە مەشخەڵی ئاگر نەخشەی کوردستانی گەورەیان نەخشاند، هەروەها بە مەشخەڵ نووسرا. "نەورۆزی ٢٠٢٦"، چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و بەرزکردنەوەی درووشم بەردەوامە.