
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ بەشداربووی نەورزۆی ئیستەنبوڵ دەستبەسەر کران
بەرەبایەنی ئەمڕۆ، پۆلیس بە ئۆپەراسیۆنێک لە ئیستەنبوڵ، بە شێوەیەکی هاوکات هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەو کەسانەی لە ئاهەنگەکانی نەورۆز بەشداربوون و ٢٦ کەسی دەستبەسەر کرد.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

بەرەبایەنی ئەمڕۆ، پۆلیس بە ئۆپەراسیۆنێک لە ئیستەنبوڵ، بە شێوەیەکی هاوکات هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەو کەسانەی لە ئاهەنگەکانی نەورۆز بەشداربوون و ٢٦ کەسی دەستبەسەر کرد.

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهارو باران بارینی زۆری ئەمساڵ، ئەو کانیانەی کە بەهۆی وشکەساڵییەوە لە بناری چیای شنگال لە نزیک لوتکەی پیر ئەورا وشک بوون، بوژاونەتەوە.

ژنانی عەرەبی خەڵکی شاری زرگان، دانیشتووی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی یەکگرتنی نێوان هێزەکانی قەسەدە و دیمەشق دەکەن، بەڵام نەبوونی دۆسیە گرنگەکان لەسەر مێزەکانی دانوستان مێشکیان سەرقاڵ دەکات.

ڕاگەیاندرا کە شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی ئەمڕۆ ٢٧ی ئادار، سەردانی ئیمراڵی دەکات و دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدات.

مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە وەک "تاریکترین قۆناغی مێژوو" بۆ ژن دەناسرێت، لە ڕێگەی داگیرکردنی جەستە و ڕۆحی ژنەوە دەیەوێت کۆمەڵگە بکاتە ئامانج، ئەم سیستەمە بە عەقڵییەتێکی پیاوسالارانە، ژن لە "کەسێکی ئازاد و خاوەن ئیرادە" دەگۆڕێت بۆ "بکەرێکی ڕازاوەو بێدەنگ".

دانیشتنی دادگاییکردنی ئایشە گۆکان، وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" کە نزیکەی شەش ساڵە لە زینداندایە، جارێکی دیکە دواخرا.

منداڵێکی کچی تەمەن ١٣ لە شارۆچکەی سەیدسادق، بەشێوەیی گوماناوی گولـلەیەک بەر سەری کەوت گیانی لەدەستدا.

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دواخستنی هەمووارکردنەوە یاساییەکان پەیوەست بە پرۆسەکە نیشاندا و ڕایگەیاند، پەلەکردن پێویستە، نەک ترس. ئەگەر کات بە باشی بەکارنەهێنرێت، لەوانەیە مەترسی دروستبێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لە خراپتربوونی قەیرانی برسێتی لە چەند وڵاتێک کە لە ئێستاوە بەدەست ئاستێکی بەرزی نائاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن، لەوانە یەمەن، ئەمەش لە ئەنجامی گرژی و نائارامییەکانی ناوچەکە و نائارامییەکانی گەرووی هورمز.

کەرتی ڕۆژئاوا شاهیدی هەڵمەتێکی بەرفراوانی هەڵکوتانە سەر هێزەکانی ئیسرائیل بوو کە لەو ماوەیەدا هاوڵاتیان لەوانە ژن و منداڵ و ڕۆژنامەنووسان دەستگیر کران، لە غەززە بۆردومانکردنی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی کەرتی بەردەوامە.

لەشارۆچکەی چەمچەماڵ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی سنووری گەرمیان و چەمچەماڵ و کوردستان، لەمەراسیمێکدا قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەشی ژمارەیەک هونەرمەندی نەتەوەیی کراو هونەرمەند نەسرین بۆتان گۆرانی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشکەش کرد.

زبێدە عەولائەمین، یەکێک لە ژنە پێشەنگەکانی سنووری دەشتی کۆیە و کوردستان کۆچی دوایی کرد، کە پێشەنگ بوو لە بواری دایکایەتی و پێشمەرگایەتی، کوردایەتی و خزمەت و دەستڕەنگینی. دایکێکی سەنگین و دڵسۆز بۆ هەمووان.

مزگین خەلیل، جێگری ئەنجومەنی جێبەجێکردن شاری کۆبانێ باسی لە هێرشەکانی سەر سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک و یەکگرتوویی گەلان کرد، مزگین خەلیل دەڵێت: ئەم هێرشە لە نێوان هێزی هەژموونخواز و دیموکراتیکیدایە.

لەیلا کەریم، ئەندامی لقی سەندیکایی کرێکاران و سەرپەرشتیاری بەشی ژنان دەڵێت: کرێکارانی بنەوشەیی، واتە خۆیان بۆ کارکردن دەچنە ماڵەکان چاودێری کەسانی نەخۆش و منداڵان دەکەن، کە ڕووبەڕووی توندوتیژی و کاری زیادە بە موچەی کەم دەبنەوە.

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ”UNHCR” تۆمارکردنی ٤٢ هەزار منداڵی بێ سەرپەرشتی لە سودان و وڵاتانی دراوسێی لە ئەنجامی ئەو ململانێیەیە کە سێ ساڵە بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی نەخشەی توندوتیژی تورکیای”ASLAB” ئاسلاب، ژمارەی ڕووداوە توندوتیژییەکان لە ساڵی ٢٠٢٥ لە تورکیا بۆ دوو هەزار و ٢٨٩ ڕووداو بەرزبووەتەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاد بەکارهێنانی چەک و هۆکار بووە لە بەرزبوونەوەی ڕووداوەکان.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک لە شاری بەدلیس و ناوچەکانی تیتوان و خەڵات، ١٧ هاوڵاتی دەستبەسەرکران، لەنێو ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، بەدریە تالاش، دایکی ئاشتی هەیە.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤى سەر نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجام دا بۆ تاوتوێکردنی لیکەوتەکانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوای ڕاگرتنی جەنگی کرد و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی هەبێت.

بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چەند شارێکی سووریا لە ماوەی مانگی ئاداردا زیادبوونی بەرچاوی تاوانی تۆمارکردووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی بازنەی توندوتیژی و پەرەسەندنی مەترسییەکانە.

تریبوناڵی ژنان کە لە بەلجیکا بەڕێوەدەچێت، لە ڕێگەی نمایش و وۆرکشۆپ و پانێڵەوە لە برۆکسل و ئەنتۆرب، لە پراکتیکەکانی دادپەروەری ژنان دژی توندوتیژی دژی ژنان دەکۆڵێتەوە.