ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدات
ڕاگەیاندرا کە شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی ئەمڕۆ ٢٧ی ئادار، سەردانی ئیمراڵی دەکات و دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدات.
ناوەندی هەواڵ
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" لە ناوەندی گشتی پارتەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە دوێنی ئەنجامی دا ڕایگەیاند، لە ٢٧ی ئادار، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی دەکات و دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی شاندەکە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سەنجەر، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەری نوسینگەی یاسایی سەدە.