ناوەندی هەواڵ
نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گێژاوی ناوچەیی لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی پەرەدەسەنن، چونکە گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییەکان و پەککەوتنی زنجیرەکانی دابینکردن بووەتە هۆی زیادبوونی فشارەکان لەسەر نرخی خۆراک و وزە، هەڕەشەی فراوانکردنی مەودای برسێتی لە ناسکترین وڵاتان و خستنەڕووی ئابوری جیهانی لەگەڵ ئاستەنگی نوێدا.
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە کاریگەریی نائارامییەکان لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی و دابینکردنی کاڵای سەرەکی، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە خراپتربوونی قەیرانی برسێتی لە چەند وڵاتێک کە لە ئێستاوە بەدەست ئاستێکی بەرزی نائاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن، دیارترینیان یەمەن، جەختی لەوەکردەوە کە گرژییە ناوچەییەکان و پەرەسەندنی نائارامییەکانی گەرووی هورمز هەڕەشەی تێکچوونی زیاتری دۆخی مرۆیی دەکەن.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەکان "UNOPS" ڕایگەیاند کە پچڕانی گەرووەکان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دابینکردنی وزە و بازاڕەکانی پێودا هەیە، ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراک لەو وڵاتانە دروست دەکات کە زۆرترین زیانیان بەر برسێتی هەیە، وەک یەمەن، سودان، باشووری سودان، ئەفغانستان و سۆماڵ.
ڕوونیشی کردەوە کە داخستنی بەشەکی ڕێڕەوی دەریایی و ئاسمانی و ڕێگاوبان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان و زنجیرەکانی دابینکردن دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەردەستبوون و نرخی کەلوپەلی پێویست و دەرمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاردانەوەکانی پەرەسەندنی سەربازی لە وڵاتانی زیانلێکەوتوو تێدەپەڕێت، کە بەشدارە لە ناسەقامگیری ئابووری جیهانی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سووتەمەنی و گاز.




