ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" بۆ کۆچی دوایی زەینەب جانسز دایکی شەهید ساکینە جانسز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و سیمبولی تێکۆشانی ئازادی ژن، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی تەژەئا بەم شێوەیەیە:
زەینەب جانسز، دایکی ساکینە جانسز، پێشەنگی تێکۆشانمان بۆ ئازادیی ژنان و گەڕان بەدوای حەقیقەت و ئاشتی، کۆچی دوایی کرد.
ئەقلمەندییە قووڵەکەی هەمیشە لە ڕێپێوانی ژنان بۆ ئازادیدا دەژی، بەڵێن دەدەین کە ئێمە دڵسۆزی میراتی دایە زەینەب بمێنینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلەکەمان دەکەین.




