داوای یاسایی دژی ئەو کەسانەی بەشداری ڕێپێوانی سەربەرزی بوون بەرز کراوەتەوە

هەشت کەس کە لە ١٩یەمین ڕێپێوانی سەربەرزی بوون-ی ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکراون، تۆمەتیان دراوەتە پاڵ و یەکەم دانیشتنی دادگا بۆ ٢ی تشرینی دووەم دانراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنەکانی LGBTIQ+ دەڵێن: "ئەمساڵ هێرشێکی پۆلیس کرایە سەر رێپێوانێکی بێدەستووریی و دەیان کەسی دەستگیرکران، هەشت کەسمان کە دەستبەسەر کرابوون، بە پێی یاسای ژمارە ٢٩١١ دادگایی کران" لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکەم دانیشتنی کەیسەکە لە ٢ی تشرینی دووەمدا ئەنجام دەدرێت.

 

"هیچکام لە ئێمە دەستبەرداری نابێت"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بۆ ترساندنی ئێمە ناتوانن هیچ کام لە ئێمە دیاری بکەن ئێمە مافی دەستووری خۆمان بەکارهێناوە، هیچکام لە ئێمە دەستبەرداری نابێت، پابەند نین بە قەدەغەکارییە هەڕەمەکیەکانی فەرمانی کۆترۆنۆرمی. تۆ ناتوانیت LGBTIQ+ خەڵک لە چوارگۆشەکان، کار، ماڵ و ژیان دووربخەیتەوە".