سلێمانی
ئەمڕۆ لە زانکۆی سلێمانی، بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی بە هەماهەنگی وۆرکینگ گروپی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی، زنجیرە پانێڵێکی بە ناونیشانی "توندوتیژی دیجیتاڵی دژ بە ژنانلە دەربازبونەوە بۆ لێپرسینەوە" بە ئامادەبوونی مامۆستا و چالاکوان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان بەڕیوەبرد. سەرەتا خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی ژنانی کوژراو وەستان، پاشان سینەفزیۆنێک لە بارەی هۆشیارکردەوەی ژنان و نیشاندانی هێمای بەدەنگەوەچوونی ژنان خرایەڕوو، دواتر بە ئامادەبوونی پانێڵیستان، " کوردە ئەحمەد، هێمن عەبدولقادر، دیار عەلی، ڕێزان نورەدین، ئاشنا دڵشاد مەجید، ئاڤان فارس، سەرباز سیامەند، ڕووبار مەجید، تریفە حەسەن، عەباس عەلی، نیاز کاکل، ڕووپاک مەحمود و سازیان تاڵیب" پانێڵەکە لە چوارچێوەی هۆشیاری دیجیتالی و ڕێگەچارەسەرییەکانی بەڕێوەچوو. هانا شوان، چالاکوان وتی: ئەمڕۆ بۆ دیدارێکی زانستی لە زانکۆی سلێمانی کۆبوینەوە بە ئامانجی هۆشیارکدنەوەی ژنان، بەپێی نوێترین زانیاری نەتەوە یەکرتووەکان ۱۲٥ ژن ڕۆژانە لەجیهاندا دەکوژرێن، کە پێویستە تەواوی کارەکانمان بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ئەم ئامارە بگرین، بۆیە ئێمە چالاکییەکانمان چڕتر دەکەینەوە تا شەقام و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشیار بکەینەوە، ئێمە ئەم ۱٦ ڕۆژە بەردەوام دەبین و کۆتا چالاکیمان لەسەر گۆڕی ژنانی بێناونیشان دەبێت کە پەیامان دووپات دەکەینەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕێگرییەکانی کوشتنی ژنان. پانێڵێک بە ناونیشانی " توندوتیژی دیجیتاڵی دژی ژنان، چییەتی و هۆکارەکان و کاریگەریە کۆمەڵایەتییەکان" بەڕێوەچوو کوردە ئەحمەد مەحموود، باسی لە توندوتیژی ئەلکترۆنی دژی ژنان و ڕەنگدانەوەی لەسەر پێگەی ژن لە کۆمەڵگەدا کردو وتی: لە پێكهاتەی کۆمەڵگەدا ئەو کۆمەڵگانەی دواکەوتوون و یەکگرتوونەبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەقڵیەتی پیاوسالاری ئەوا کاریگەری لەسەر زیادبوونی کوشتن و توندوتیژییەکان هەیە، هەروەها کولتووری پەروەردەکردنمانە کە کۆمەڵێک یاسا دەسەپێنن بەسەرماندا تا کۆمەڵگەو پیاوان ئێمەیان بەدڵبێت، ژنان قۆرخدەکات و ناهێڵن بجوڵێنەوە، چەندین کەیسمان هەیە، ژنان ونبوون لەنێو ئازارەکان و توندوتیژییەکان، بە نمونە ژنێک هاتە لامان کەسی هەبوو هاوژینەکەی لەدەستدابوو کوڕێکی منداڵی پێبوو لەکاتی قسەکردندا لێیددا وتم بۆ ئاوا پەروەردەی دەکەی وتی پیاوی مالەکەمە؟!!، بەداخەوا دەریدەخات لە کۆمەڵگەدا ژنان نوقمی ئەقڵیەتی پیاوسالارت کراون، کۆمەڵگە و ئەقڵیەتی پیاوسالاری ژنان لە هۆشیاری دوردەخەنەوە، پاشان ژینگەی ناو خێزانەکانیش دەوری سەرەکی لە توندوتیژییەکاندا هەیە، کۆمەڵگەی ئێمە شەرفیان بەستوەتەوە بە ژنەوە، ئەو پارچە پارچەبونەی کە خامان بەسەری هاتووە و ئەم بەشەی ئێمە لکاوە بە عەرەب و ناوچە بیابانییەکان بۆیە ئەو توندتیژیانە چڕتر لەسەرمان کاردەکەن، سەدساڵ بەر لە لکاندنمان بە عێراقەوە ئەم بەشەی ئێمە بەمشێوازە ژنان ڕوەڕوی توندوتیژی نەدەبونەوە، پێویستە چارەسەرکان لەڕێگەی پەروەردەوە دەستپێبکەین، بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێم بێباکە لە پەروەردەیەکی تەندروست. ڕێزان نورەدین، باسی لە توندوتیژی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی کردو وتی: هەڕەشەکان بۆسەر ژنان لە ڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و ئەکاونتەکانەوە بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە هەڕەشەکان و سەرکوتکردنی ژنان بەردەوامە، کە لەڕێگەیەوە کوشتنەکان و توندوتیژییەکان بەردەوام دەکات، ئامێرە دیجیتاڵییەکان بە چەندین شێوازی نا تەندروست بەکاردێت، کە پیاوسالاری لە سەردەمی ئینتەرنێت و ئەیئای خۆینوێکردوەتەوەو بەرەوپێشەوە دەڕوات، هێرشەکان زۆر بە خێرای بەردەوام دەبێت، دواتر هەموو ئەمانە دەتوانێت ببێتە هۆکاری تێکدانی دەروونی و کۆمەڵایەتی ژنان و خێزان، تۆرەکۆمەڵایەتییەکان و زالبوونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری توندوتیژییەکان بەردەوام دەکات، ڕێگا چارەسەر هۆشیاری بڵاوکردنەوەیە، پێویستە سیمینارات لە نێو خوێندنگەکاندا ۆ هۆشیاریبەردەوامبێت. دیار عەلی، باسی لە جۆرەکانی توندوتیژی دیجیتاڵی و شێوازەکانی بڵاوکردنەوەیان کردو وتی:بڵاوکردنەوەی توندتیژی دیجیتاڵی کاریگەرییەکەی لە شاشەوە دەبێت پاشان دەگوازرێتەوە بۆ ناو خێزانەکان، زۆرێک لە خێزانەکان لە ئەنجامی توندوتیژی دیجیتاڵییەوە هەڵوەشاونەتەوە، زۆرێک لە خوێندکارەکانمان بەهۆی تۆمەتی دیجیتاڵییەوە وازیان لە خوێندن لە ناو زانکۆدا هێناوە، کە کاریگەری دەرونی و جەستەی بەجێ دەهێڵێت، لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە چەندین گۆڕانکاری لە شێوازی دەنگ و فەیسی کەسەکەدا دەکرێت، ئێمە لە ڕێگەی هۆشیارییەوە هاوڵاتیان ئاگادار بکەینەوە خوێندکارەکانمان ئاگاداری ئەم هەڵانەبن. هێمن عەبدولقادر وتی: پەروەردەکردنی منداڵ لەسەرەتاو لە ناو خێزانەکاندا دەستپێبکات پاشان لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەکاتێکدا کێشەکانی گەنجان بەردەوام ڕوو لە زیادبونە، بەهۆی دابین نەکردنی تەواوی پێداویستیەکان بۆ گەنجان توندوتیژییەکان زیاد دەکات، لە ڕێگەی توێژینەوەی زانستی دەریدەخات، تانگەنجان بەر غەریزەکانیان نەکەون ناتوانن تێبگەن، بۆیە پێویستەلایەنی پەیوەندیدار هەوڵ بۆ ئاگادارکردنەوەی گەنجان و تەواوی پێداویستییەکانیاندابینبکات. تابان محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری یەکسانی جێندەری باسی لەوەکرد،لە هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان زانکۆی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکاندا چالاکی و پانێڵی هۆشیارکردنەوەی ئەنجامدا، وتی: بە هەاهەنگی گروپی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دیدارێکی گرنگان ئەنجامدا، هەڵسەنگاندن بۆ توندوتیژیی و جۆرەکانی و ڕێگە چارەسەرییەکانی کراوە، لە ڕێگەی پانێڵەکانەوە هەوڵدەدەین هۆشیاری بڵاوکەینەوە، لە پانێڵی یەکەمدا توندوتیژی دیجیتاڵی دەناسێنینن و جۆرەکانی باسدەکەین، پاشان دووەم و سێیەم پانێڵ لە ڕێگەی یاسا و لایەنی پەیوەندیدارەوە ڕێگا چارەسەرییەکانی باسدەکەین. لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئێمە چالاکییەکان و هۆشیارییەکان بەردەوام دەکەین تا بەردەوامبین لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و خوێندکاران. "بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئەرکمانە" دڵسۆز زەنگەنە، سەرۆکی ڕێکخراوی دابین و گروپی جیبیڤی گروپ، ئاماژەی بەوەکرد، وەک سەنتەری جێندەر لە دیداری زانکۆدا بەشداری ڕۆژی جیهانی ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژی دژی ژنانمانکرد، وتی: ئەم دیدارە لە سێ پانێڵ پێکدێت و لە ناویدا هۆشیارکردنەوەی یاسایy و دیجیتاڵی تێدا باس دەکرێت، کە لەڕێگەی دیجیتاڵییەوە ژنان ڕوبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەبێتەوە، بۆیە لە ڕێگەی کەسانی ئەکادیمییەوە ویستمان بابەتەکە بە شێوەیەکی وردو زانستیانە و یاسایانە باسبکەین، ئێمە لە درێژەی ئەم ۱٦ ڕۆژەدا چەندین هۆشیاری دیکەمان دەبێت و بەردەوامدەبین کۆتا چالاکیمان لەسەر گۆری ژنانی بێناونیشان دەبیت و پەیام دوپاتدەکەینەوە. لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: هەروەها لەگەڵ ڕادوێی پێشەنگ و دەنگی کرێکار پروشەری هۆشیاری بڵاودەکەینەوە پاشان بۆ خوێندکاران و گەنجان لەناو ڕێکخراوی دابیندا چالاکی و و هۆشیاریمان بۆ گەنجەکان دەبێت تا هۆشیاربن لە توندوتیژییەکان لە شوێنی کاردا.











