یانەی پێشمەرگەی کچان بوونە براوەی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێز

لە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزدا لە ئاستی پێگەیشتوواندا، یانەی پێشمەرگەی کچان بوونە یەکەمی پاڵەوانێتیەکە، لە ئاستی تازە پێگەیشتووانیشدا یانەی ئاشتی بووە پاڵەوانی خولەکە.

سلێمانی

 

ماوەی دوو ڕۆژە پاڵەوانێتی سەرمێزی "جەمال تاهیر" بۆ تۆپی سەرمێزی یانەکانی کوردستانی کچان و کوڕان لە ئاستەکانی پێگەیشتووان و تازە پێگەیشتووان لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا.

 

لە پاڵەوانێتیەکەدا بە سەرپەرشتی پێنج داوەر چوار یانە لە ئاستی پێشکەوتووی کچان بەشداربوون، هەشت یانەی کوڕان لە ئاستی تازە پێگەیشتووان، دوو یانەی کچانیش لە ئاستی تازە پێگەیشتووان بەشداربوون.

 

پاش دوو ڕۆژ بەردەوامی لە کەشوهەواییەکی گەرمدا یاریکە کۆتایی هات و خەڵات بەسەر یانەیە سەرکەتووەکاندا دابەشکرا.

 

لە پاڵەوانێتیەکەدا یانەی کچانی پێشمەرگە لە ئاستی پێشکەوتوواندا بوونە یەکەم بە سێ بە یەک لە یانەی کۆیە'یان بردەوە، لە ئاستی تازە پێگەیشتوواندا یانەی ئاشتی بە سێ بە هیچ لە یانەی کۆیە'یان بردەووە و بوونە یەکەم.

لە ئاستی تازە پێگەیشتووانی کوڕانیشدا یانەی ئاشتی سێ بە یەک لە یانەی پێشمەرگەی بردەووە.لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر یاریزان و ڕاهێنەرە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا.

 

ئەژین عەلی، یاریزانەی یانەی پێشمەرگە بۆ ئاستی پێگەیشتووان دڵخۆشی خۆی بۆ سەرکەووتنی یانەکەی دەربڕی، هیواشدەخوازێت کچان زیاتر بێنە ناو وەرزش، خێزانەکانیش هاوکاری و پاڵپشتی کچەکانیان بۆ وەرزش بکەن.

 

هەروەها داواشی کرد، کە خزمەتگوزاری بۆ یاریگاکان  دابین بکرێت و تا یارییەکان دەرئەنجامی زۆر باشتریان هەبێت.

 

ت.پ