تۆکیۆ ٢٠٢٠: جیمناستیک "پردی دروستکردن لە نێوان کولتوورەکان"

ئۆلۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ لە ژێر ناونیشانی جیمناستیک "پردی دروستکردن لە نێوان کولتوورەکان"، بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە پەرۆسی بۆ بینینی یارییەکان نییە، بەڵام هەوڵی کۆکردنەوەی بینەر دەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی لە تۆکیۆ بەهۆی باری نائاسایی کۆڤیدەوە لەئێستادا هیچ بینەرێک لە بۆنەکانی ئۆڵۆمپیاددا نییە، بەڵام لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو یارییەکان کراوە دەبن لە پایتەختدا، لەگەڵ ئەوەشدا پەرۆشی بۆ یارییەکان نییە.

 

بەڵام لە هەندێک شارۆچکەی بچووک لە ناوچە دوورە دەستەکانی ژاپۆن هێشتا جۆش و خرۆشێکی ڕاستەقینە هەیە و شارۆچکەیەک هه ڵبژێردراوە بۆ ئه وه ی هه ڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بیانی به ده ست بهێنێت و میواندارییان بکات له پێش یارییەکان.

 

یه کێک لەو شارۆچکه بچووکانە، موورایاما-یە له چیاکانی باکووری ژاپۆن که ئامادەی پێشوازیکردن له یانیی جومناستیکی ڕیتمی بولگارید.