ئەفرۆدێت بووە پاڵەوانی عێراق

ئێوارەی دوێنی ١٥ی تەمموزی ٢٠٢١، یارییەکانی کۆتایی پاڵەوانێتی بالەی کچان لەسەر ئاستی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا یانەی ئەفرۆدێت پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەکادیش پلەی دووەم.

ئێوارەی دوێنی ١٥ی تەمموزی ٢٠٢١، یارییەکانی کۆتایی پاڵەوانێتی بالەی کچان لەسەر ئاستی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا یانەی ئەفرۆدێت پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەکادیش پلەی دووەم.

سلێمانی

 

ماوەی پێنج ڕۆژ خولی یانە نایابەکانی عێراق بۆ یاری بالەی کچان لە شاری سلێمانی لە یاریگای داخراوی پێشمەرگە   بەڕێوەچوو، ئێوارەی هەیینی کۆتا ڕۆژی یارییەکە بوو، کە تێیدا هەشت یانە بەشداربوون، شەشیان کورد بوون.

 

ئێوارەی هەینی کە کۆتا ڕۆژی پاڵەوانێتییەکە بوو، کاتژمێر پێنجی ئێوارە یانەی کچانی هەولێر بەرامبەر قەرەقوشی موسڵ یارییان کرد، لە ئەنجامدا یانەی قەرەقوش سێ بە هیچ لە یانەی کچانی هەولێریان بردەوە، یانەی قەرەقوش پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا و یانەی کچانی هەولێریش پلەی چوارەم.

 

دواتریش یاری کۆتایی لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە لەنێوان یانەی ئەفرۆدێت و ئەکادی هەولێر بەڕیوەچوو، یارییەکە ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیوی خایاند، هەردوو یانە هەوڵی بوون بە پلەی یەکەمیان دەدا، بۆیە بەو پەڕی توانا و ئاستیانەوە یارییان ئەنجامدا، لە کۆتایشدا یانەی ئەفرۆدێت بە دوو بەرامبەر یەک توانی بەسەر یانەی ئەکادی هەولێردا سەرکەوێت و پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

 

بنار عەلی، یاریزانی یانەی ئەفرۆدێت بە ژنهای ڕاگەیاند، کە بەوپەڕی توانایانەوە یاری دەکەن، تا ببنە یەکەمی عێراق، هاوکات ڕەخنەی ئاڕاستەی ئۆڵۆمپیادی عێراق کرد، کە پاڵەوانێتی کوڕان چەند مانگێک دەخایەنێت، بەڵام پاڵەوانێتی کچان تەنها چەند ڕۆژێکی کەم دەخایەنێت.

 

لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر پلە یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەمەکاندا دابەشکرا.