ئەلێکس سکۆت، دەبێتە بێژەری دەنگی ئینگلیزی بۆ یاری فیفا

وەک یەکەم ژن ئەلێکس سکۆت دەبێتە بێژەری دەنگی ئینگلیزی کەناڵی بی بی سی بۆ یارییەکانی فیفا و دەڵێت "دڵنیام لەوەی من کۆتا کەس نابم و ژنانی دیکەش هەوڵی بەشداریکردن دەدەن".

ناوەندی هەواڵ

 

ئەلێکس سکۆت، لەلایەن EA Sports وەک بێژەری دەنگی ئینگلیزی لە کەناڵی بی بی سی بۆ بە ناوبانگترین یاری جیهانیی فیفا هەڵبژێردراوە، فیفا لە ٢٢ ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهاندا پێگەی هەیە، هەر بۆیە ئەلێکس سکۆت وەک بێژەرێکی دەنگ بە شێوەی ئۆنلاین یاریەکە دەگوازێتەوە.

 

ئەلێکس سکۆت، تەمەنی ٣٦ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ کاریی میدیایی مۆندیالی ٢٠١٨ خۆی ئامادە کردووە و بووەتە یەکەم ژنە بێژەری فیفا، هەروەها یاریزانی پێشووی تۆپی پێی ئینگلتەرا بووە، لە ئێستادا وەک بێژەری دەنگ لە کەناڵی بی بی سی کاردەکات.

 

لەبارەی بەرپرسیارێتێکەیەوە ئەلێکس وتی: "ئەمە سەرەتایەکی گرنگە بۆ بەشداریکردنی ژنان وەک میدیاکار لە فیفادا" ئاماژەی بەوەشدا لە کاتێکدا یەکەم ژنە دەبێتە بێژەری فیفا دڵنیایە کە کۆتا کەس نابێت و ژنانی دیکەش لەم هەنگاوەی ئەلێکسەوە هەوڵی بەشداریکردنی یارییەکانی فیفا دەدەن.

 

ت.پ