١٢ ژن بۆ دەستەی جێبەجێکاری ئۆڵمپیاتی تۆکیۆ دەستنیشانکران

کۆمیتەی ڕێکخستنی ئۆڵەمپیاتی ساڵی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ، هەڵبژاردنی ١٢ ژنی وەک ئەندام لە دەستەی جێبەجێکاریی خۆیدا پەسەند کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ئازار، لیژنەی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیاتی ساڵی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ ڕەزامەندی خۆی لەسەر ١٢ ژن لە دەستەی جێبەجێکاری لیژنەی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆ ڕاگەیاند، ئەمەش لە دوای توانج و سوکایەتی کردن بە ژنان لەلایەن موشیر موری بەڕێوەبەری پێشوی ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆ و دەستلەکار کێشانەوەی لە سەرەتای مانگی شوبات وە پاش کەمتر لە دوو هەفتە لە دامەزراندنی سی کو هاشیمۆتۆ وەک بەڕێوەبەری نوێی ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆ.

 

بەمەش ڕێژەی ژنان لە لیژنەی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆ زیاد دەکات لە ٪٢٠ بۆ ٪٤٠ وە بەشداربوونی ژنان بۆ ئاستی ٤٥ بەرز دەبێتەوە لە چاو ٣٥ ساڵی پێشوودا، بەم شێوەیە ئامانجەکەی سی کو هاشیمۆتۆ هاتە دی و ڕێژەی ژنان لە ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆدا زیادی کرد.

 

لەنێو وەرزشەواناندا ناکۆ تاکاهاشی هەیە کە لە ئۆڵۆمپیاتەکەی ساڵی ٢٠٠٠ لە سیدنی بۆ یەکەم جار مەدالیای زێڕی ماراسۆنی بردەوە و بۆ دووەم جار مەیدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاتی کۆکۆ ئۆبێناتای بردەوە.

١٠ ئەندامەکەی تر لەبوارە جیاجیاکانی وەک بەڕێوەبردنی وەرزش و ئیدارەی بازرگانی و ئەکادێمیاوە هاتوون، لەوانە میتسوی هاگا کە نوێنەرایەتی گەلی ئینۆ دەکات کە بەڕەچەڵەک ژاپۆنین.

بە پێی دواین زانیارییەکان، بڕیارە ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆ لە ٢٣ی تەموزدا لە کار و چالاکیەکانی بوەستێت و نزیکەی ٪٨٠ ی ژاپۆنییەکان پشتگیری لەو بڕیارە دەکەن بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

ت.پ