سیلڤان عەلی: ئاڵۆزییەکانی ئێستای جیهان لە ئەنجامی شەڕی بەرژەوەندییە سیاسییەکانە

سیلڤان عەلی ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنانی سوریا دەربارەی پێشهاتە سیاسییەکان و شەڕی جیهان و ئەو لایەنانەی سوودیان لەم دۆخە وەرگرتووە، لێدوانی داو دەڵێت: "لە هەموو جیهاندا دۆخێکی ئاڵۆز هەیە و چاوی دەوڵەتەکانیش لە ئەنجامی ئەوەیە".

ڕۆژ هۆزان

قامیشلۆ-  ئەمە کاتی شەڕی سەختی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیایە و تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی بەردەوامی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بارودۆخی جەنگ کاریگەری خراپی لەسەر سیاسەت و ئابووری هەموو وڵاتانی ئەوروپایی هەبوو و توشی شڵەژانێکی سەخت بوو،  سەبارەت بەپێشکەوتنە سیاسییەکانی وڵاتانی هەرێمایەتی و بیانی بارودۆخی جەنگ لەجیهانداو لایەنە سوودمەندەکانی ئەم بارودۆخە سیلڤان عەلی ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنانی سوریا بۆ ئاژانسەکەمان دوا.

 

سیلڤان عەلی دەربارەی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و کاریگەریی لەسەر هەموو جیهان ئاماژەی بەوەکرد، لە هەموو جیهاندا دۆخێکی ئاڵۆز هەیە بەهۆی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیادا، زۆرێک شرۆڤەکارەکان دەڵێن ئەمە جەنگی جیهانیی سێیەمە، هەندێک لە دەوڵەتەکان لایەنگری ئۆکرانیان و هەندێک لە دەوڵەتەکانیش لایەنگری ڕووسیان بێگومان هەندێک وڵات لە یەکێتی ئەوروپادا هەن کە بێدەنگن و هەڵوێستی جدییان نییە ئەو وڵاتانەی کە هەن هیچ هەنگاوێکی کردارییان لە دژی ئەم دۆخە نەناوەو هیچ چارەسەرێکیان بۆ نەدۆزیوەتەوە، . ئەگەر ئۆکرانیا وەک دەوڵەت نەمێنێتەوە زۆرێک لە لایەنە ئابوورییەکانی زاڵ بەسەریدا دەبەزێنرێن و لە ئەنجامدا کودەتایەکی ئابووری لە هەموو وڵاتانی ئەوروپادا ئەنجام دەدرێت کێشە ئابووریەکان ئێستا لەناو ژماردن و گفتوگۆدان، کێشەیەکی تر هەیە، کێشەی چوونی گازە لە ڕوسیاوە بۆ یەکێتی ئەوروپا مەترسییەکی تر بۆ سەر ئەوروپا دروست دەکات چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە هەندێک زەحمەتی هەیە بۆیە هێشتا دەکەوێتە ژێر سەقفی شەڕی بەرژەوەندیەکانەوە.

 

لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی: " لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەگەر گۆڕانکاری ئەنجام بدرێت واتە ئەگەر ڕوسیا سەرکەوتوو بێت یان ئۆکرانیا هەندێک شت ئاشکرا دەبێت لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا چەندین دەوڵەت هەن کە پێگەی خۆیان دەگۆڕن بەشێوەیەک کە بەو پێیە زیان بە بەرژەوەندییەکانیان نەگات، ئۆکرانیا زۆرجار داوا لەوڵاتانی جیهان دەکات لەم جەنگەدا یارمەتی بدەن و دەبینین یارمەتیەکانیان تەنیا لەڕووی لێدوانەوە سنووردارە، وڵاتانی جیهان تەنیا سەیری ئەوە دەکەن کێ سەرکەوتوو دەبێت لە ئامادەکردنی پلانەکانیان و دروستکردنی هاوپەیمانی نوێ بەو پێیە، . بێگومان ئەم دۆخەش کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و دابەشبوونێکی زۆر لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت ئەو دەوڵەتانەی کە هیچ ئابوورییەکی بەهێزیان نییە، بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبنە قوربانی ئەو هاوپەیمانانە".

 

"دەوڵەتە هەژمونییەکان بەپێی ئەنجامەکانی شەڕەکە پلانی خۆیان ئامادە دەکەن"

سیلڤان عەلی هەروەها لایەنە دوورەکانی ئەم شەڕە و ئاڵۆزی و کاریگەریی لەسەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵسەنگاند و بەردەوامیشی دا: "ڕووسیا لەم شەڕەدا ڕەنگە لە بەرژەوەندی هەندێک دەوڵەتی هەژموونی وەک ئەمریکادا نەبێت چونکە ڕووسیا جوگرافیای خۆی فراوان دەکات و دانیشتوانەکەی زیاد دەکات و ئابووریەکەی بەهێز دەکات، هاوکات ئەگەر ئۆکرانیا سەربکەوێت ئەوا جارێکی تر سەروەرییەکەی لە ئابووریدا بەهێز دەبێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی نێوان هەردوو وڵات و چۆن دەبێت ئەوروپا دەیەوێت ڕوسیا بەتەواوی سەرنەکەوێت و ئۆکرانیا بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە هەیە بەکاربهێنێت،  بەتایبەتی ئەم پلانە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستێوەردانەکانی جیهان لەناویدا ڕەوایە بێگومان ئەگەر ڕووسیا لاواز بێت ئەوا بوونی لە ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناکاریگەر دەبێت و لە ئەنجامدا ناوچەکە لەگەڵ هێزەکانی تردا دەمێنێتەوە، ڕەنگە ئەم دۆخە ئاماژە بە لایەنی خۆی بکات لە شەڕەکەدا بەڵام لایەنی سەرەکی ئابووری و سیاسییە بۆ ئەوەش هەر وڵاتێک پلانی خۆی دادەنێ و بەو پێیە لێی نزیک دەبێتەوە، . بەڕای من، وڵاتە ئەوروپیەکان لەوانەیە ڕێگە نەدەن ئۆکرانیا بەتەواوی بکەوێت و دواجار ڕێککەوتن بکات. ڕەنگە ئەم شەڕە بەردەوام بێت و هەندێک لە وڵاتانی تر بچنە ناو ئەم شەڕەوە".

 

"ئاڵۆزییەکانی ئەوروپا دەرفەتێک بوو بۆ دەوڵەتی تورک"

سیلڤان تیشکی خستە سەر ڕۆڵی دەوڵەتی تورک لە قوڵکردنەوەی ئەم قەیرانەدا و بەردەوامیشی دا و وتی: "کێشەی دەوڵەتی تورک تا ڕادەیەک جیاوازە کاتێک ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا، دەوڵەتی تورک بوو بە لایەنگری ئۆکرانیا لەژێر ناوی دابەشنەکردنی خاکەکەی، یان لەئۆکرانیا نازییەکان هەن و دەوڵەتی تورکیا لەسەر ئەم زەمینەیە پشتیوانی لێکردووە، دەبینین کاتێک دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمەکانمان بە ناوی جیاوازەوە داگیر دەکات، بەلام ئەو ڕێبازە دابەشکاری و داگیرکارییانە قبوڵ ناکات،  هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان نزیکبوونەوەکانی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا و نزیکبوونەوەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سوریا زۆربەی ئەو شتانەی کە دەوڵەتی تورک دەیویست لە هەرێمەکانی ئێمەدا ئەنجامی بدات زۆرجار لە لایەن ڕووسیاوە ئاستەنگی بۆ دروست دەکرا، بۆیە ئێستا دەیەوێت بە پشتیوانی ئۆکرانیا فشار بخاتە سەر ڕووسیا، ڕێککەوتنەکانی نێوان تورکەکان و ڕووسەکان بۆ سوریا و هەروەها کڕینی چەکی تورکیا لە ڕوسیاوە ئەمریکای بەناڕەزایی لەداواکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە جێهێشتووە، ئەم جەنگەی ئۆکرانیا دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک پلانەکانی باشتر بکات و لە یەکێتی ئەوروپا نزیک ببێتەوە،  لەلایەکی ترەوە دەوڵەتی تورکیا ئێستا دەزانێت کە ڕوسیا لەشەڕدایە و دەتوانێت هێرش بکاتە سەر شارەکانی سوریا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا واتە چیتر لەژێر فشاری ڕوسیادا نییەوە خۆی دەتوانێت هەندێک شت بکات، بە گشتی دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەم شەڕەدا سوود وەربگرێت ئێستا چەند دانیشتنێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانەی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بێئەنجام بووە، "ناتوانین بڵێین ئێستا ئەنجامەکان چی دەبێت، بەڵام وەک خەمڵاندنێک ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت و ناگاتە چارەسەر".

 

سیلڤان عەلی جموجوڵی دەوڵەتی تورک و پلانەکانی لەسەر خاکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کردو وتی: "دەوڵەتی تورک هەمیشە لە جموجوڵی هێرشکردنە سەر هەرێمەکانماندایە و دەیەوێت دەستکەوتەکانمان لەناوببات، لە خەمڵاندنی مندا نەک تەنها بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەوڵەتی تورک خۆی ئامادە دەکات، بەڵکو بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستانیشە، پیلانی دەوڵەتی تورک بۆ هێرش و داگیرکاریی کۆتایی پێنەهێنراوە و ئەم دۆخەی ئێستا دەرفەتێکە بۆی، بۆیە دەبێت لە دژی پیلانەکانی دەوڵەتی تورک ئامادەبین و پارێزگاری لە بەها و دەستکەوتەکانی کۆمەڵگەکەمان بکەین".