"ژنان لە ڕێگەی خۆڕێکخستنەوە دەتوانن بە ئاشتی بگەن"
سەما بەگداش دەڵێت: ژنان ڕۆڵی گرنگیان لە پرۆسەی ئاشتیدا گێڕاوە، لە ڕێگەی خۆڕێکخستنەوە دەتوانن بە ئاشتی بگەن، ژنان لە ڕێگەی گەشتن بە پرسی ئاشتییەوە هەوڵ بۆ پێگەی سیاسیی و دەستکەوتی گرنگی ژنان دەدەن.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنگدانەوەی بۆ تەواوی ناوچەکە هەبووە، ژنانی کورد لە مێژە کار بۆ هەبوونی پرسی ئاشتی دەکەن، ژنان بەشداری خەباتی چەکداری و مەدەنی بۆ هەبوونی ئاشتی بوون، ڕۆڵی گرنگیان لە ئاشتی و پێکەوەیدا هەبووە، ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان سیمبولی بەرخۆدان و دەستەبەرکردنی ئاشتین، هەر لە شەڕی دژی داعش و پاراستنی خاک و نیشتیمان بە بێ هەبوونی جیاوازی ئاین و زمان و نەتەوایەتی هەوڵیان بۆ سەقامیری ناوچەکە داوە، لە ئێستادا لە ڕێگەی خەبات و پێکەوەیی و هەبوونی ڕێکخستنەوە هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی ئاشتی دەدەن، ژنان چەندین سەدەیە لە ڕێگەی جینۆسایدکرد و دەسترێژییەکانی دوژنمەوە سەرکۆنە دەکرێن، بۆیە بەردەوام ژنان خەباتیان بۆ ئاشتی کردووە، لە ئێستادا ژنان لە ڕێگەی ئازادی فکرییەوە هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەی و فکری دەدەن، ئەرک و بەرپرسیارێتی هەبوونی ئاشتی دەکەوێتە ئەستۆی هەر تاکێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت ژنان لە ڕێگەی خۆ ڕێکخستنەوە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی دەدەن، پرۆسەی ئاشتی لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ژنان دەستەبەر دەکرێت، بەرخۆدانەکان بۆ ئاشتی بەردەوامی دەبێت، بە هۆکاری ئەوەی ژنان هەردەم ئاشتیخواز بوون.
"خەباتی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پرسی ئاشتی بۆتە سومبولێک بۆ تەواوی ژنان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان"
سەما بەگداش، وتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"، باس لە خەباتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسدا دەکات، سەرهەڵدانی پڕۆژەی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ژنان ڕۆڵی گرنگی تێدا دەگێڕن، ژنان لەمێژە هەوڵ بۆ هەبوونی خۆ بەڕێوەبەری پرسەکانی ئاشتی و پێکەوەیی دەدەن، لە دوای هەبوونی شەڕی داعش، ژنان زیاتر پێگەی خۆیان بەروە پێشبرد لە جیهاندا، دەڵێت: خەباتی ژنان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە، لە ئێستادا ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان پێشانگایەتی خەباتی دیموکراتیک دەکەن، لە دوای جەنگی داعش و بەشداری ژنان لە خەباتی چەکداری دژ بە چەکدارانی داعش، ژنانی کوردی بە تەواوی جیهان ناساند، ژنان لە ڕێگەی هەڵگرتنی چەکەوە داوای ئاشتی و پێکەوەیی لە تەواوی ناوچەکە دەکەن، خەباتی سیاسیی و دبلۆماسی و لەشکری لە دژی شەری داعش بەڕێوەبراوە، لەمڕۆدا ژنان لە خەباتێکی سەخترد گوزەردەکەن، لە ئێستادا ئەو گەشە داینەی لە سوریادا دروست دەبێت، کاریگەری خراپی لەسەر ژنان دروست دەکات، لە ئێستادا تەواوی ژنان بەبێ هەبوونی جیاوازی ئایین و زمان لە ناوچەکەدا بەرخۆدان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و پاراستنی خاکیان دەدەن، تەواوی ڕێکخستنەکان تێکۆشانەکانیان دەخەنە یەک، تا بتوانن لە دەستووری نوێی سووریادا جێ بگرن و بە مافەکانیان بگەن، تەواوی ئەو دەستکەوتانەی ژنان هەوڵیان بۆ داوە لە پاشەڕۆژی سووریادا دەستکەوتی گرنگیان دەبێت، پێویستە لە سەرانسەری سووریادا ژنان تێکۆشانەکانییان بڵندتر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها سیستمی سەرمایەداری تەواوی جیهانی گرتۆتەوە، ژنان لە ئەقڵیەتی سەرمایەداریدا زەبری توندیان بەردەکەوێت، ئەو دەسەڵاتداری سەرمایەداری و پیاوسالارییە ژنانی لە هەبوون و بەرەوپێشچونی ژنان لە سیاسەت دورخستۆتەوە، هەروەها بۆتە هۆکار بۆ دەرخستنی یاسای باری کەسی دژ بە ژنان لە ناوچەکەدا، بەشودانی ژانن لە تەمەنێکی منداڵدا، دورخستنەوە لە مافەکانی ژنان، و زیادبوونی فرە ژنی لە ناوچەکاندا لە ڕێگەی سیاسەتی سەردەست و سیاسەتی سەرمایەداریدا پەرەی پێدراوە، هەروەها بەکارهێنانی ئیسلامی سیاسیی دژ بە ژنان کارێکی دیکەی دروستکردنی ئاستەنگی بەردەم ژنانە، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنان تێکۆشانەکانیان بەردەوامکرد، بەڵام ژنان سیستمی ئەڵتەرناتیڤ و دەوڵەتنەتەوەیان بەرەوپێش برد، بە پێشەنگایەتی ژنان گەلێک ماف بەدەستدەهێندرێت، لە ئێستادا ژنان لە باشووری کوردستان پێکەوە هەوڵ بۆ یەکخستنی تواناکانیان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان دەدەن، ئامانجیانە تێکۆشانی دیموکراتیک لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاستدا یەک بخەن.
"ژنان لە ڕێگەی خۆ ڕێکخستنەوە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی دەدەن"
سەما بەگداش لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ژنان لە چوار پارچەی کوردستان هەوڵ بۆ بەرەوپێش بردنی ڕێ و ڕێبازی سیاسیی دەدەن، ڕێبازی خۆپاراستن ئەنجام دەدەن، شەڕ لەسەر هەبوونی کورد لە لایەن ژنانەوە دەکرێت، لە ناو ئەو خەباتە درێژەدا بێگومان ژنان ڕۆڵی گرنگیان هەبووە، ئەو تێکۆشانە ڕۆژئاوای بە ئێستا گەیاندووە، خەباتی ژنان لە تەواوی پارچەکانی کوردستان دەستکەوتی گرنگ جێدەهێڵێت، هەبوونی ئازادی ژنان و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی " و خەباتی سیاسی و هەبوونی پرسی ئاشتی دەگەڕێتەوە بۆ خەباتی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا، ژنان هەردەم بۆ پرسی ئاشتی هەوڵدەدەن، ژنان ئاشتیخوازن، ئەرک و بەرپرسیارێتی هەبوونی ئاشتی دەکەوێتە ئەستۆی هەر تاکێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت ژنان لە ڕێگەی خۆ ڕێکخستنەوە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی دەدەن، پرۆسەی ئاشتی لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ژنان دەستەبەر دەکرێت، هەروەها لە تەواوی کۆنفرانسەکاندا ژنان هەوڵ بۆ دەستەبەری ئاشتی دەدەن، ژنان پێشەنگایەتی نەتەوەیی دەکەن، وەک دەزاندرێت شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژنان هاتوەتە نیشاندان، ئەو شۆڕشەی ژنان لە ڕۆژئاوا بۆتە سیمبوولێکی دیار لە ناو تەواوی ژنانی پارچەکانی دیکەی کوردستان، دوژمانن هەوڵ بۆ لەناوبردن دەبەن، بەڵام کورد هەوڵ بۆ ئاشتی دەدات، ژنان لە پرسی ئاشتیدا ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن.