جیهان خەلیل: دەوڵەتی تورک سوورە لەسەر سیاسەتی هێرش و داگیرکاری و دابەشکاری

جیهان خەلیل، ڕاوێژکاری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی دەڵێت: "لە باشوری کوردستان دەوڵەتی تورک ئامانجی داگیرکاریی خۆی هەیە و دەیەوێت لە هەموو شوێنێک سوود لەم هاوسەنگییە سیاسیانە وەربگرێت".

ڕۆژ هۆزان

حەسەکە- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەموو شێوەیەک هێرش بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و باشووری کوردستان دەکات، بەم دواییانە هێرشی کردە سەر خاکی باشووری کوردستان و هەروەها ناوچەکانی زرگان و تل تەمری تۆپباران کرد، دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەو گرژییەی لە جیهاندا هەیە سود وەربگرێت و ناوچە نوێکان داگیر بکات، لەو بارەیه وه ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی جیهان خەلیل قسەی بۆ کردین.

 

"شەڕی ئێستا ئایدۆلۆژییە"

جیهان خەلیل ئاڵۆزییەکانی ئێستای لە ناوەوەو دەرەوە هەڵسەنگاند و وتی: "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی ئێمە چەندین ساڵە بەردەوامە و لە ڕێگای شەڕەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستت، هەرچەندە هەندێک لە ناوچەکانی ئێمە داگیرکراون بەڵام ئەم شەڕە بە شێوازی جیاواز بەردەوامی بەخۆی دەدات، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی سوریا بەشێکە لە شەڕی جیهانی سێیەم و لە هەمان کاتدا شێوازەکەی جیاوازە، ئێمە دەزانین کە شەڕی پێشوو لایەنی سیاسی و ئابووری هەبووە، بەڵام ئەو شەڕانەی ئێستا ڕوودەدەن فیکرین، هەرچەندە هەڕەشەی ئابووریش هەیە، بەڵام شەڕی هەژموونی ئەوان لە بنچینەدا بواری ئایدیۆلۆژیا بە ئامانج دەگرێت، ئەو شەڕەی کە تا ئەمڕۆ لە سەرتاسەری سوریادا بەرپابووە یەکێک بووە لە ئامانجەکانی لە دابەشکردنی کۆمەڵگا و لاوازکردنی بۆ ئەوەی ببێتە بەرژەوەندی هێزەکان لە هێزە داگیرکەرەکان، ڕووسیا دەیەوێت ببێتە هێزی زاڵ لە سوریا و سەروەری خۆی لە ناوچەکەدا بپارێزێتت، بۆ لاوازبوونی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ڕووسیایان بەرەو ئۆکرانیا برد، شەڕی ئەمڕۆی ئۆکرانیا شەڕی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتە، واتە نە سەربکەون و نە شکست بێنن، ئامانجەکانی ئەم جەنگە لاوازکردنی ڕووسیایە، بە ڕای ئێمە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانمان بەشێکن لەو شەڕە".

 

"دەوڵەتی تورک دەیەوێت داگیرکاریی خۆی بپارێزێت"

جیهان خەلیل بە داگیرکردنی ناوچە نوێیەکانی کوردستان ئاماژەی بە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک کرد و وتیشی: "ئێستا دەزانین کە هەموو جیهان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیادا بەشدارە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت سودی لێوەربگرێ، بۆیە لەم دواییانە کاتێک هەڕەشە دەکات و بە دەنگی بەرز قسە دەکات، هەروەها چەند کۆبوونەوەیەکی دەوڵەتی تورک لەگەڵ شام کراوە و دەیانەوێت لایەنی هەواڵگری بەهێز بکەن و گەرەنتی هەبوونی داگیرکارییەکەی بکەن نەک تەنها لە سوریا بەڵکو لە باشووری کوردستانیش دەوڵەتی تورک ئامانجی داگیرکاری خۆی هەیە و دەیەوێت لە هەموو شوێنێک سوود لەم هاوسەنگییە سیاسیانە وەربگرێت، . ئێستا لە هەموو شوێنێکی باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان هێرش دەکرێت، لەوانەشە هاوپەیمانی لۆزان کە سەدەی خۆی تەواو دەکات، دەوڵەتی تورک دەیەوێت پێش کۆتایی هێنانی ئەم ڕێککەوتنە ناوچە ستراتیژییەکانی کوردستان داگیر بکات دەوڵەتی تورک سوورە لەسەر سیاسەتی هێرش و داگیرکاری و دابەشبوون".

 

"بە هێز و ڕێکخستنی گەلەکەمان کۆمەڵگەکەمان لە هێرش دەپارێزین"

جیهان خەلیل لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "هەرچەندە هێرشەکان سەختن، بەڵام ئێمە وەک خۆبەڕێوەبەری سوورین لەسەر هێڵی سێیەمی دیموکراسیمان، لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو سیاسەتەی پەیڕەو دەکرێت و هاوسەنگی سیاسی هەیە دەمانەوێت بەشێوەیەکی باش سوودی لێوەربگرین و خزمەتی کۆمەڵگاکەمان بکەین ئێمە پڕۆژەیەکمان هەیە و باش دەزانین چۆن کۆمەڵگاکەمان دیموکراتیزە بکەین، بەڵام ئەگەر ڕژێمی سوریا لە دیالۆگەکانیدا بە توندی بمێنێتەوە، ئەوا سوریا هیچ چارەسەرێک نادۆزێتەوە، بە هێزی خەڵک و ڕێکخراوی کۆمەڵگا دەتوانین کۆمەڵگاکەمان لە هەموو جۆرە هێرشێک بپارێزین لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێین دەوڵەتی تورک ئێستا هێرش دەکات ، بەڵام لەو ئاستەدا نییە کە هێرشەکانی زۆر فراوان بکات، چونکە بارودۆخی ناوخۆی تورکیا لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە زۆر خراپە".