لە قەرمەسا لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای مۆدێرن بەها بە کاری دەستی ژنانی گوندنشین دەدرێت

لە پارێزگای تەتاوین لە نێوان کۆشکە شاخاوییە دێرینەکانیدا، پڕۆژەیەک لەدایک بوو. بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای سەردەمیانە بۆ پاراستنی یادەوەری کارە دەستییە نەریتییەکانی ژنان و تیشک خستنە سەر بەهای کول پیشەی دەستی ژنانی گوندنشین بەرز دەکرێتەوە.

نەزیهە بووسەعیدی

 

تونس-لە باشووری تونس چەندین کاری دەستی ژنان هەیە کە ڕەهەندی کولتووری و ئابوورییان هەیە بۆ ژنانی پیشەسازی و هەموو ئەوانەی لە دەوروبەریاندان، ئەم پیشە دەستڕەنگانە لە بەرەوپێشبردنیاندا تووشی ئاستەنگی دەبنەوە و هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە، سەرەڕای قوڵای مێژووی و کولتوورییان، کە ئەمەش وایکردووە ببنە بەشێک لە میراسی دەوڵەمەندی فۆلکلۆری ناوچەکە.

 

یەکێک لەو پیشە دەستیانە بریتییە لە " قوماشی گورماسا" کە ناوچەیەکی ئەمازیغە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تونس، ئەم ناوچەیە ڕەگ و ڕیشەی گوندنشینی هەیە و جلوبەرگی جیاوازی ژنان لەخۆدەگرێت وەک "تەعجیرە" " جۆرێکە لە چنین"کە لە ئاوریشم دروستکراوە، هەروەها ناوچەی گورماسا بە بونی مەرقوم ناسراوە.

 

هەر لەبەر ئەم هۆکارانە، پڕۆژەیەکی پێشەنگە بۆ بەرزکردنەوەی پیشەی ژنانی گوندنشین لە گەرماسا لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای مۆدێرن، بە هاوکاری نێوان قوتابخانەی باڵای زانست و تەکنەلۆژیای دیزاین و کۆمەڵەی ئێلاف دامەزرا.

 

سەلما عەکروت، توێژەر و تەلار ساز بە هاوکاری گروپێکی توێژەر و وەبەرهێنەران، پڕۆژەیەکی دەستپێکرد کە تیشکی خستە سەر ژنانی گوندنشین و پیشە نەریتییەکانیان، هەوڵی بەرزکردنەوەی ئەم میراسە دەدات لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای مۆدێرن.

 

ئەو هێمایانەی کە چیرۆک دەگێڕنەوە

سەلما عەکروت جەختی لەوە کردەوە، ئەم پیشە دەستییانە کە لە داپیرەوە بۆ دایک دەگوازرێنەوە، هەڵگری واتای هاێمای قووڵن کە ڕەهەندی ماددی تێدەپەڕێنن، وتی: ئەوان تەنها بەرهەمی خوری یان قوماش نین، بەڵکو چیرۆک و ناسنامەیەکی تەواون کە گوزارشت لە ژن و ژینگە و پەیوەندییان لەگەڵ خێزانەکانیان دەکات.

 

ڕوونیشیکردەوە،کە  لە ناوچەی قەرمەسا، نەخش و هێماکانی سەر فەرش و بەتانی زمانێکی نهێنییان هەیە کە تەنها دایک، کچەکەی، یان بازنەی خێزانەکەی لێی تێدەگەن، کاتێک کچێک هاوسەرگیری دەکات، دەتوانێت لە ڕێگەی نەخشەکەی سەر پەڕۆکەوە پەیامێک سەبارەت بە دۆخەکەی بگەیەنێت و تەنها دایکی یان هاوڕێیەکی نزیک دەتوانێت ئەو پەیامە شی بکاتەوە، هەروەها ئەم نەخشانە نوێنەرایەتی ئامرازێکی دەگمەنی دەربڕین دەکەن بۆ ژنان لە کۆمەڵگەیەکی گوندنشینی کۆنەپەرستدا، وە دۆزینەوە لە بونی شوێنێک دەربڕین و ئازادیدا.

 

ئەو پارچە چنراوە تەنها بە بەرهەمێک نازانن، بەڵکو ڕۆحێکە کە لەگەڵ ئەو کەسەدا دەژی کە دروستی دەکات، چونکە ئامادەکارییەکەی لەوانەیە چەند مانگێک یان تەنانەت ساڵانیش بخایەنێت، یادەوەرییەکانی ئەو قۆناغانە دەگرێت کە ژن بە دەزووەکانی ئەزمونی دەکات.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە لەیلا ڕەحومە، توێژەر هەماهەنگی پڕۆژەکە دەکات بە ئامانجی پاراستنی ئەم هێما ڕەسەنانە و ڕێگریکردن لە تێکەڵکردنیان لەگەڵ هیماکانی ناوچەکانی دیکە، هاوکات دڵنیابوون لە بەردەوامی ئابووری پیشەکە، بۆ ئەم مەبەستەش گروپەکە هەوڵدەدات ئەپێک بخاتە بازاڕەوە کە سەردانکەرانی جیهان بتوانن فێری ئەم پیشە دەستییانە و بەرهەمەکانیان ببن، بەمەش فرۆشتنی جیهانییان بەرزتر دەبێتەوە.

 

هاوبەشی و خولی پەروەردە

سەلما عەکروت جەختی لە گرنگی "زیادکردنی بەها بۆ بەرهەمەکە کردەوە لە هەمان کاتدا پاراستنی ڕەسەنایەتییەکەی، و بەهێزکردنی ژنان بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پەروەردە و بەبازاڕکردنی ئەلیکترۆنیەوە ببنە خۆبژێو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریانە کە ڕووبەڕووی پلەبەرزکردنەوە و لاوازی گەڕانەوەی دارایی دەبنەوە، بەڵام هیوایەک ماوە کە نەوەی نوێ گرنگی ئەم پیشە دەستییانە بناسێت و هەوڵبدات بەردەوام بێت لە گواستنەوەیان، لەگەڵ پەرەسەندنی سەرکەوتنی ماڵەپەری دیجیتاڵی و ئەپڵیکەیشنی نوێ، ڕەنگە ژنانی گەنج بزانن کە ئەم میراسە تەنها یادەوەری ڕابردوو نییە، بەڵکو مایەی شانازییە و دەرفەتێکی ئابووری هیوابەخشە، کە بەردەوامبوونی چیرۆکی قەرماسە و ژنانی لە جیهانی بونیادنان و پیشە دەستییەکان لە ڕێگەی زەمانەوە مسۆگەر دەکات.

 

گروپەکە بە هاوکاری کۆمەڵەی ئیلاف توانیان بگەنە ماڵی پیشەوانەکان و تێگەیشتن لە وردەکارییەکانی ژیانیان بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی لە نەریت و شێوازی ژیانیان تێبگەن، کۆبوونەوەی خولی پەروەردە ڕێکخرا کە خوێندکاران توانی خۆیان ئەزمونی پرۆسەی بونیادنان بکەن و نەخش بکێشن، ئەمەش هەستێکی بەها و تایبەتمەندی ئەم میراسەیان پێدەبەخشێت.

 

دامەزرێنەرانی پڕۆژەکە پێیان وایە پاراستنی ئەم پیشە دەستییانە تەنها بە بەهادان بە بەرهەمەکانیان سنووردار نییە، بەڵکو پاراستنی ڕێوڕەسم و داب و نەریتی خۆراکی پەیوەست بە پرۆسەی بونیادنان دەگرێتەوە، ئەم داب و نەریتانە ڕەنگدانەوەی پەیوەندییەکی نزیکە لەگەڵ سروشت و کەرەستەی ژینگەی، بەتایبەتی ئامێری بڕینی دارە نەریتییەکە، کە پارچەیەک بەرهەم دەهێنێت کە لە پێشەوە و دواوە جیا ناکرێتەوە، هەروەها نوێنەرایەتی بەشێک لەم میراسە ڕەسەنە دەکات.