"کاتێک باری تەندروستیمان تێکدەچێت، هەڕەشەی دەرکردنمان دەکرێت لە کار"

بارودۆخی سەختی کارکردن و قەیرانی ئابووری کێشەی بۆ کرێکاران دروستکردووە و سۆنا جەبەجی دەڵێت: کاتێک نەخۆش دەکەوین هاوکاریمان ناکەن و پێمان دەڵێن وازبهێنە لە کارکردن.

پێلین ئۆزکاپتان

 

ناوەندی هەواڵ- سەندیکای کرێکارانی کانزا سەر بە کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای شۆڕشگێڕاب، پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی ڕێککەوتنی موزایەدەی بەکۆمەڵ (TIS) لەگەڵ یەکێتی پیشەسازییەکانی کانزا، چاوەڕوانییەکانی خۆی سەبارەت بە زیادکردن و داواکارییەکان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، داوای زیادکردنی ٪١٤٠.٥بۆ شەش مانگی یەکەم دەکات.

 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتیی کرێکارانی کانزاکاندا هاتووە، بارودۆخی کارکردن بۆ کرێکاران خراپتر دەبێت و خاوەنکارەکانیش دەوڵەمەندتر دەبن، هەروەها داوای زیادکردنی مووچەی کرێکاران کراوە لە بەرامبەر کاتژمێرەکانی کارکردندا.

 

 ئێستا کەمترین مووچە وەردەگرین

سۆنا جەبەجی ئەندامی سەندیکای کرێکارانی کانزا، باسی لە کاریگەریی قەیرانی ئابووری لەسەر ژیانیان و ئەو سەختییانە کرد کە لە شوێنی کارەکانیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وتیشی:  سەرباری ئەو زیادبوونەی لە مووچەکانمان کراوە لە پێشوودا، بەڵام بە پێی کات و سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری هیچ سوودێکی بۆمان نەبووە، ئێستا هەموو کەسێک کەمترین حەقدەست وەردەگرێت، قەیرانی ئابووری وەک هەمیشە، بەسەر کرێکاردا دێت، ئێمە لە بارودۆخێکی سەختداین، کیلۆیەک سەوزە و میوە لە ٥٠ لیرەوە دەستپێدەکات و نرخەکان بەرز دەبنەوە، ناتوانین تەنانەت کرێی خانووەکەش کە لە ١٥ هەزارەوە دەست پێدەکات، بیدەین و ئەم بڕە پارەیە لە مووچە زیاترە، بۆیە توانای تێچووی ژیانمان نییە.

 

سۆنا جەبەجی ڕوونی کردەوە، چاوەڕی دەکەن له بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکانی ڕێککەوتنی موزایەدەی بەکۆمەڵ مووچەیەکی شایستە بۆ ژیانێکی باشتر بەدەستبهێنن، کە ئاماژەیە بۆ خراپبوونی دۆخی کاریش، نەک تەنها گرانبوونی نرخەکان، وتیشی: ژنان لە شوێنی کاردا ڕووبەڕووی سەختی زۆر گەورەتر دەبنەوە، هەرچەندە مۆڵەتی سوڕی مانگانە بە فەرمی وەرگیراوە، بەڵام کاری پێناکرێت، هەموو کۆمپانیاکان بە قبوڵکردن ئەم مۆڵەتە بەدی ناهێنن، تەنانەت ئەگەر ئەم مۆڵەتە دانی پێدانرابێت، بە گوتەی خاوەن کارەکان دەتوانن ئەم مۆڵەتە جێبەجێ بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا واز لە دامەزراندنی کرێکاری ژن دەهێنن.

 

"ئەوان ستەم لە ژنان دەکەن"

سۆنا جەبەجی باسی لەوەشکرد، یەکێک لەو کێشە گرنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە نەخۆشکەوتنیانە، کاتێک ڕاپۆرتێکی پزیشکییان بۆ دێت، بەڕێوەبەرەکان ئاماژە بۆ دەرگاکە دەکەن، ژنانیش دەڵێن: ئێمە بەدەست نەخۆشییە پیشەییەکانەوە دەناڵێنین، بەڵام بەڕێوەبەران لە ئێمە تێناگەن و بیر لەوە ناکەنەوە کە ژنان و کرێکاران بەگشتی بەدەست چییەوە دەناڵێنن، تەنها بیرکردنەوەیان سەرمایەیە، ستەم لە ژنان دەکەن، بۆ نموونە مل و قۆڵمان ئازاری هەیە، بەڵام ناتوانین بۆ بەڕێوبەرەکان ڕوونی بکەینەوە.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە دۆخێکی زۆر سەختداین، بەهۆی نەخۆشییەوە، ناچار دەبین جار جار سەردانی پزیشک بکەین و چارەسەری فیزیۆتێراپی وەربگرین، پزیشک لە شوێنی کارەکەمان بەزۆری دەرمان دەنێرێت، ئەستەمە بۆ ئێمە چارەسەر وەربگرین لە دەرەوەی وڵات، کاتێک ڕاپۆرتێکمان پێدەگات ڕێوشوێنمان بەرامبەر دەگرنەبەر و دەڵێن، "تۆ ڕاپۆرتت زۆر وەرگرتووە ئەوە شتێکی ئێمە نییە، ئەوە کێشەی تۆیە، ئەگەر کێشەیەکی لەو شێوەیەت هەیە، دەتوانیت واز لە کارەکەت بهێنیت"، بەڵام چۆن دەتوانم لەم بارودۆخەدا کارێک بدۆزمەوە؟.

 

سۆنا جەبەجی سەبارەت بە کرێکارە ناڕێکخراوەکان وتی: بێدەنگییەکی تەواو هەیە، ئەوان ناتوانن بە هیچ شێوەیەک بەرگری لە خۆیان بکەن، لانی کەم ئێمە سەندیکامان هەیە و بە جۆرێک لە جۆرەکان قسەکانمان دەردەبڕین، ئێمە هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە، جگە لە خەبات و تێکۆشان و هەموو کرێکاران دەبێت بە باشی لەو بابەتە تێبگەن.