بە کاری دەستی ژنان شەقامەکانی چەولیک بۆنی نانی تەنوری لێدێت

سێ ژن لە چەولیک بە تەنورێکی دروستکراو لە ڕووی ئابوورییەوە ئازادن و کلتوری خۆشیان دەپارێزن هەروەها ئومێدیان بە زۆرێک لە ژنان بەخشیوە، نانی تەنور کە سەدان ساڵە لە کەلتوری گوندنشینەکاندایە، ئێستا لە هەندێک ناوچەدا لەلایەن ئەو تەنورانەی لە شارەکان دروست کراون پارێزراوە.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵۆ

چەولیک-  لە چەولیک کاری ژنان لە هەموو ناوچەیەک دەبینرێت ژنان لە کێڵگە، دوکان، یان باخچەی ئاژەڵان کار، ژنان هەوڵەکانی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دروست دەکەن،  سێ ژن کە بەبێ گوێگرتن لە وشەکانی "کاری ژنان شەرمە" لە شارەکەدا دەستیان بە دروستکردنی نانی تەنوور کردووە، لە خانووی تەنور کە ماوەی سێ ساڵە دروستکراوە، ژنان لە بەیانییەوە تا ئێوارە کار دەکەن،  ئەو ژنانەی کە دەست دەکەن بە ئاگرخستنە سەر تەنورەکە هەموو ڕۆژێک لە کاردان و دەڵێن بە پێکەنین و خۆشیەوە کاری خۆیان ئەنجام دەدەن، کڕیارێکی زۆریان هەیە و لە لایەن خەڵکی چەولیکیشەوە ناسراون.

 

کارەکانیان دابەشکردووە

زەهرا ئاتائۆغڵو، یەکێک لەو ژنانەی کار دەکات، وتی: "زۆر بە خێرایی دەجوڵێنەوەو لەڕۆژەکەدا کار دەکەین، تەنوورەکانمان پڕدەکەینەوە لە دارو کولێرە و نان دروست دەکەین، ئێمە هەموو نانەکانی ئەم ناوچەیە لێرە دروست دەکەین، هەرکام لە ئێمە لێرە ئیشێک دەکەین، نیوەڕۆ، تەنورەکەمان پڕدەکەینەوە، یەکێک لە ئێمە سەیری فڕنەکە دەکات، یەکێکمان هەویر دروست دەکات، هاوڕێیەکی ترمان نان لەسەر تەختەکە دادەنێت و دەیفرۆشێت هەموو کارێک زەحمەتی خۆی هەیە، بەڵام کاری تەنور قورسترە، لێرە ئێمە تەنها لە نیوەڕۆدا پشوو دەدەین و بەیانیان تا ئێوارە کار دەکەین".

 

"خەڵکی شارەکە ئێمە وەک نموونە دەبینن و نانی ئێمەیان پێباشە"

زەهرا ئاتائۆغڵو ڕایگەیاند، کە بەهۆی سەختیی بژێوییەوە دەستی بە کارکردن کردووە و بە تێپەڕبوونی کات نیگەرانییەکانی بۆ کارکردن نەماوە، هەروەها زۆر خۆشحاڵە بە کارکردن لەگەڵ ژنان، کە پەیداکردنی پارە لەگەڵ کارەکانیدا چێژێکی جیاوازی پێ دەبەخشێت و درێژەی بە قسەکانی دا: "بەدەر لە خەمی ئابووری، زۆر نایابە کە پارە بەدەست بهێنم لە ڕێگەی کارەکەتەوە پێویستت بە کەسانی تر نیە، کارکردن متمانە بەخۆت دەهێنێت، هەستێکی زۆر باشە، کاتێک دەچیتە شوێنێک، پارە لە گیرفانت دەردەهێنیت و پێویستت بە کەس نییە، چونکە ئەم شوێنە خاوێنترە لە دوکانەکانی تر، خەڵکی ئێرە زۆربەی کات نانی ئێمەیان پێ باشترە من پێم وایە لەبەرئەوەی ئێمە ئەم هەستەمان بە خەڵک بەخشی، ئێمە لە تەمەنی خۆماندا کارێکی زۆر باشمان کرد، ئەمە هەروەها هانی ئێمە دەدات کە کاری باشتر بکەین".

 

"کاتێک دەچمەوە ماڵەوە، ئەگەر بتوانم شتێک بۆ منداڵەکانم بکڕم ئەوە لە هەموو شتێک زیاتر بە بەهایە"

زەهرا ئاتائۆغڵو، وتیشی: "ئەو کەسانەی کە پێشتر لە شارەکەدا ڕەخنەیان دەگرت، بەڵام ئێستا نمونەی خۆیان دەگرنەبەر و ڕایانگەیاند، کە ژنان لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەستیان بە کارکردن کردووە و بە ژنانی دانیشتووی شارەکەی وتووە "کار شتێک نییە کە شەرمی لێ بکرێت"، . لە جیاتی ئەوەی دەست لە خەڵک پان بکەمەوە، بە دەستی خۆم پارە پەیدا دەکەم، لە جیاتی ئەوەی ژنان دانیشتبن و لە کێشەدا بژین، دەبێت ژنان کار بکەن و پارە بەدەست بهێنن ئێمە لێرە سێ ژنین، دەوروبەرمان زۆر جوانە، ئێمە زۆر باش هاوڕاین ئەگەر بتوانم شتێک بۆ منداڵەکانم بکڕم کاتێک دەچمەوە ماڵەوە بۆ ڕازی کردنی منداڵەکانم، ئەمە شتێکی زۆر بەنرخە، کەواتە من بەردەوام دەبم لە کارەکەم، با ئەو ژنانەی لێرە دەژین بێ ئەوەی گوێ لە کەس بگرن کار بکەن و بەرەنگاری هەموو شتێک ببنەوە".