هەژاری منداڵانی ئیدلب ناچار دەکات کاری مەترسیدار بکەن

لە ئیدلب بەهۆی ئەو شەڕەوە کە ساڵانێکە بەردەوامە، منداڵان دەبێت ئەو کارانە بکەن کە بەپێی جەستەی ناسکی خۆیان نین، ئەم کارە قورسانە لە خوێندن بێبەشیان دەکەن و دەبنە هۆی مردنیان.

 

سوهێر ئەل-ئیدلبی

ئیدلب- کێشەی هەژاری و گرانی نرخ و گرانی ژیان و نەبوونی پەروەردە دەبێتە هۆی زیادکردنی کاری منداڵان بە جۆرێک منداڵان ناچارن کاری قورس بکەن، ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات.

سوهێب مەتەرماوی تەمەن ١١ ساڵ بەهۆی ئەو ئەرکە قورسانەی کە کردوویەتی بووەتە هۆی ئەوەی دەستی ڕاستی لەدەست بدات دوای هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی مۆلیدە کارەباییەکان بۆ کارکردن لە کارگەی ئاسنگەردا ڕووبەڕووی دۆخێکی مەترسیداری ئاوا بووەتەوە وتی: "ئەو دۆخە زۆر ترسناک بوو کاتێک دەستم لە ناو مۆلیدەدا گیر بوو، دۆخێکی زۆر سەخت بوو، یەکێک لە کرێکارەکان دوای کوژاندنەوەی مۆلیدەکە دەستمی دەرهێنا".

سوهێب ئەلمەتەرماوی زیاتر لە هەفتەیەکی لە نەخۆشخانە بەسەر بردو چەندین جار چارەسەر کرا و نەشتەرگەری بۆ کرا.

 

بەناچاری منداڵەکانی کاری قورس دەکەن

نادا ئەلیوسفی تەمەن ٣٥ ساڵ، کە دایکی سوهێب ئەلمەتەرماویە، گلەیی لە هەژاریی دەکات بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی کە ناچار بووە پشت بە کارەکانی کوڕەکەی ببەستێت، نادا دوای کۆچکردن لە گوندەکانی باشوری ئیدلب، ئەو لەگەڵ چوار منداڵەکەی لە کامپی سنووری ئەتما دەژی، مردنی هاوسەرەکەی ناچاری کرد کە پشت بە کاری سوهێب و برا بچوکەکەی ببەستێت بۆ کارکردن لە پیشەی ئاسنگەرێک بە یەکێک لە قورسترین پیشە دادەنرێت.

 

ڕوداوی سوهێب و براکەی لەگەڵ چەندین منداڵی تر دووبارە بۆتەوە بەبێ ئەوەی کەس ئەم دیاردەیە بوەستێنێت، لە ژێر فشاری هەلومەرجە دڵتەزێنەکانیان هەندێک خێزان ناچار بوون منداڵەکانیان هان بدەن کە قوتابخانە بەجێ بهێڵن و بجوڵێن بۆ بازاڕی کار بۆ یارمەتیدانی خێزانەکانیان بۆ هەڵگرتنی ئەو بارە قورسەی کە لەسەر شانیانە.

 

دەیەوێت ماڵێکی گەرمیان هەبێت و بە ئاسوودەیی لەگەڵ خێزانەکەی بژی

لوەی سوکاری تەمەن ١٣ساڵ وەک هەموو منداڵان خەون بە تەواوکردنی خوێندن و بوونی ماڵێکی گەرم و خێزانێکی تەواو و ڕۆژگاری دڵخۆشکەر دەبینێ، بەڵام خەونە بێتاوانەکانی بە واقیعێکی تاڵەوە بەدی دەکرا، خۆی لە کارگەی میکانیکی ئۆتۆمبێلدا دۆزییەوە، ڕۆژانە بە کرێیەکی کەم کاردەکات و کە بژێوی خێزانە هەژارەکەی کە لە کەمپی ئیدلب دەژین پڕ ناکاتەوە.

 

لوەی سوکاری دەڵێت لەو کارەدا تووشی چەندین ڕووداو بووە کە بووە هۆی ئەوەی ئێسکەکانی بشکێنێت و زیان بە جەستەی ناسکی بگەیەنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە هیوای فێربوونی سەربەخۆبوون و کارکردن، بەردەوامە.

 

دامەزراندنی کارەبا، کار، ئاسنکاری، میکانیکی، بیناسازی، بەرد دروستکردن، نانەواخانە، فرۆشتنی شەو لەسەر شەقامەکان هەمووی پیشەی مەترسیدارن کە منداڵانی تەمەن پێنج تا ١٧ ساڵ مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، لەو پیشانەدا چەندین منداڵ توشی ڕووداو بوون، لەوانە سێ منداڵ لە ٧ی تەمووزی ٢٠٢٠دا گیانیان لەدەستداوە چونکە کاتێک لە زبڵداندا بوون، شتی قورس کەوتووە بەسەریاندا.

 

لە شارۆچکەی مەعریت میسرین-ی باکوری ئیدلب سێ منداڵ لە بەدواگەڕانی کەرەستەکان گیانیان لەدەستدا 

بەپێی زانیاریەکانی بەرگری شارستانی لە ئیدلب، هەر سێ منداڵ لە ئەنجامی بارکردنی بارهەڵگرێکی زبڵ و خاشاک لە کاتی گەڕان بەدوای کەرەستەی نوێکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە نزیک مەعریت میسرین گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی یونسێف لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ دا نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ منداڵی سوری ئامادەیی قوتابخانە نەبوون.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان کاری منداڵان بە بارگرانییەکی جدی لەسەر منداڵان پێناسە دەکات و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە چونکە منداڵان لە خوێندن بێبەش دەکات و مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانیان دروست دەکات.