بەرخۆدانی ژنانی ئێران لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ... ١٠

ڕاپەڕین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە پاش کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، بەردەوامە بەڵام ئەم ڕاپەڕینە لەوڵاتدا یەکەم جار نەبوو بۆ ژنان، لەو پڕۆسەیەدا کە بووە هۆی ناڕەزاییەکان مرۆڤ دەتواندرێت باسی چەندین بەرخۆدان بکرێت.

 ژنانی ئێرانی و حیجاب و دەیان ساڵ تێکۆشان

مالڤا محەمەد

 

ناوەندی هەواڵ- کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ڕژێمی ئێرانەوە بە بیانوی باش لە سەر نەکردنی کەچک، سەردەمێکی نوێی لە وڵاتدا لە بواری خەباتی ژناندا هێنایە کایەوە، کوشتنی ژینا لە هەموو شارەکاندا شەرمەزار کراو ئەم چالاکییە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" بوو بە ڕاپەرینی سەرتاسەری و لە خۆپیشاندانەکاندا داوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕژێم دەکرێت، هەروەها داوادەکرێت کە شۆڕش لەهەموو شوێنێک بەردەوام بێت.

 

سەپاندنی حیجاب لە ئێران لە ئازاری ١٩٧٩ دەستی پێکرد کە خومەینی ڕایگەیاند کە "دەبێت ژنان بە پێ ستانداردی ئیسلامی جلەکانیان لەبەر بکەن" سەپاندنی حیجاب کە بەیەکێک لەگەورەترین شتەکانی ئاژاوەی ئەو وڵاتە دەبینرێت وەک یەکەم کاردانەوە دژ بە ڕژێمی ئیسلامی جێ خۆی گرتەوە، ئێران یەکێکە لەو وڵاتە کەمانەی جیهان کە ژنان ناچار دەکات بە بێ جیاوازی ئایینی حیجاب لەبەر بکەن، پێش کوشتنی ژینا ئەمینی، دوو جاری تر لە دژی سەپاندنی حیجاب کاردانەوە بوو لە مانگی تەموزدا، سپیدە ڕەشنۆ، نووسەری ئێرانی بە هۆی ئەو جیاکارییەوە دەستبەسەر کراو وێنەکانی لە میدیای دیجیتاڵدا بڵاو بوونەوە، دوای ماوەیەکی کەم ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران داواکارییەکانی حیجابی فراوانکرد و پرۆفایلی میدیای دیجیتاڵی گرتەوە هەموو ئەمانە لەلایەن ئەوانەی کە ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە لە پشت دیمەنی ڕاپەڕینەکانی ئەمڕۆوە هەڵدەسەنگێنن، هەڵسەنگێندران.

 

لە مەدانەوە تا ئەمرۆ

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ئێران دەریدەخات کە ژنانی سەردەمی مەدان حیجابیان لەبەرکردووە کە بریتین لە جلی درێژ و پانتۆڵی درێژ و چادری درێژ، لێکۆڵینەوەکانی تر ئەوە دەردەخەن کە حیجاب لە سەردەمی بنەماڵەی جیاوازی فارسدا باو بووە و بڵاوبووەتەوە و لە سەردەمی بنەماڵەی ئاخامەنیشیان دا سەپێنراوە، واتە پێش گەیشتنی ئیسلام بۆ وڵات، یەکێک لەسەرکردە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی بابی یان بابەکان کە یەکەم خۆپیشاندانی لە سەدەی نۆزدەیەمدا ئەنجام دا، چالاکوان تاهیرا کارات ئەلعەین لە ساڵی ١٨٤٨دا بووە هۆی ناڕەزاییەکی جەماوەری بەرامبەر بە سەپاندنی حیجابی سەر ژنانی ئێران، ژنانی وەک شاعیر و نووسەر عیسمەتی مۆستۆفی ئاشتیانی ١٨٦١/١٨٦٨- ١٩١١ لە کۆڕە تایبەتەکاندا حیجابیان لابرد ئەم جۆرە چالاکییانە ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

 

دژایەتی سەپاندنی حیجابیان کرد

چالاکوانانی بزووتنەوەی فێمینیستی ئێران لە ساڵی ١٩٠٦دا تیشکیان خستە سەر دروستکردنی قوتابخانە بۆ کچان بەپێی دەستوور بەبێ دەستێوەردانی زۆرەملێ لە پرسی حیجابدا، چونکە دەبێتە هۆی بەرتەسککردنەوەی بواری پەروەردە بۆ کچان، لە ساڵی ١٩٠٧ گۆڤار و ڕۆژنامەکان لەسەر کێشەی ژنان دەرکەوتن ژنان لەو گۆڤارانەدا ڕایانگەیاند کە دژی زۆرداریی بوون و حیجابیان وەلاوەنا، هەر لەو ساڵەدا گروپێک لە ژنانی تارانی پایتەخت بەبێ ئەوەی سەرپۆشەکانیان لەبەر بکەن ڕوویان لە شوێنە گشتییەکان کرد و دروشمیان بۆ ئازادی ژنان لە قەدەغەی ئایینی دەوتەوە بەڵام دەسەڵاتداران ئەم خۆپیشاندانانەیان سەرکوت کرد.

 

سزادان بۆ ڕەخنەگرتن لە حیجاب

زۆرێک لە داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان و نەیارانی حیجاب هەڕەشەیان لێکراوە، ماڵی فەخر ئافاق پارسا، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان و دەرهێنەری گۆڤاری "جیهانی ژنان/جەهان زن" هێرشی چەکداری کرایەسەر، بەهۆی پشتگیری بەشێک لە وتارەکەی بە ناوی "حیجاب لە ئێران" لە مەشهەدەوە دوورخرایەوە بۆ تاران، لە ساڵی ١٩١٩دا سەدیقە دەوڵت ئابادی، یەکێک لە بەناوبانگترین چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان و دامەزرێنەری گۆڤاری "لیسان ئەلوەلعە/ زەبان زنان" هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە بە هۆی ڕەخنە ئاشکراکانی لەسەر حیجاب.

لە بەردەوامی کاردانەوەکان دژی حیجاب، لە ساڵی ١٩٢١ چەند ژنێکی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بە تایبەتی لە باکوری تارانەوە بەبێ لەچک ڕژانە سەر شەقامەکان لە نێو ئەو چالاکوانانەدا ڕۆژنامەنووس شەهناز ئازاد لە ساڵی ١٩٢٣ هەبوو، هاوژینەکەی ئەبوو ئەلقاسم ئازاد "کۆمەڵی حیجابی بەردین" ی دامەزراند کە داوای مافی پۆشینی حیجابی دەکرد، کۆبوونەوەکە لە ماوەی ساڵێکدا ڕاگیرا ئەبو ئەلقاسم ئازاد زیندانی کرا و دوورخرایەوە، لە ساڵی ١٩٢٥دا هەندێک ژن بە بێ حیجابی درێژ و جل و بەرگی درێژ لە شەقامەکانی وڵات دەڕۆیشتن.

 

"ڕۆژی ئازادی ژنان"

ڕەزاخان پەهلەوی لە دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا لە ساڵی ١٩٣٤ لە ژێر کاریگەری کلتووری ئەوروپیدا بوو لە نێو ئەو هەنگاوانەی شا ڕەزا خان، کۆنفرانسی ژنان لە ساڵی ١٩٣٢ لە تارانی پایتەختی ئێران بە سەرۆکایەتی کچی شەمس پەهلەوی لە ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو پشتگیری کردنەوەی قوتابخانەی مۆدێرنی کرد، داوای لەوەزیران و ئەندامانی ئەنجومەن کرد ڕێگە بەژنان بدەن حیجاب لەبەربکەن بۆ ئەوەی زەمینە بۆ بڕیاری پاشایەتی خۆش بکەن، لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٩ کاتێک لە تورکیا گەڕایەوە، بڕیاری قەدەغەکردنی ژنان لە پۆشینی هەر جۆرە حیجابێکی دەرکرد، ئەو ڕۆژەی بە "ڕۆژی ئازادی ژنان" ڕاگەیاند، بەپێی بەڵگەنامەکانی دەزگای خوێندنەوەی مێژووی هاوچەرخی ئێران، ئەم فەرمانە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی زانایانی ئایینی ئێران و جەماوەری ئێرانی بووەتەوە کە پشتگیری حیجاب دەکەن.

لەوانەیە سەردەمێکی دڵڕەقی کە پێشتر ئەزموون نەکرابوو دەستی پێکردبێت. لە دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ کە ڕژێمی کۆماری لە پاشایەتی گۆڕدرا، ژنان لە هەموو وڵات و هەموو ئایینەکان ناچار بوون جلی ئیسلامی لەبەر بکەن کە لە چاکەتێکی بەرفرەوان و حیجابی ڕەش و بەرگێکی درێژ پێک دێت، بەتێپەڕبوونی کات لەسەر بنەمای تیۆریی  کە لەلایەن ئایەتوڵا ڕوحوڵڵا موسەوی خومەینی بنیاتنەری کۆماری ئێرانەوە دەستی پێکردبوو بەپۆشینی حیجاب وەک شتێکی پیرۆز.

 

وەڵامی ١٥ هەزار ژن

لە وەڵامی ئەم هەنگاوەی خومەینی نزیکەی ١٥ هەزار ژنی ئێرانی لە ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٨ی ئازاری ١٩٨٠ لەبەردەم بینای سەرۆک وەزیران ڕێپێوانیان کرد بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە بڕیاری لەبەرکردنی حیجاب، هەروەها خوێندکاران و پزیشک و پارێزەران و پیاوانی هەموو تەمەن و پیشەکان چوونە پاڵیان و چەندین کەس لە تاران بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەکە مانگرتنیان ئەنجامدا هەرچەندە ژمارەی خۆپیشاندانەکانی فێمینیستی وردە وردە زیادی کرد، بەڵام ئەمە شکستی هێنا و لە ساڵی ١٩٨٣دا یاسایەک بۆ سەپاندنی حیجاب بەسەر ژناندا لە هەموو شوێنە گشتییەکان و حکومەتدا دەرکرا.

لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژی سەپاندنی حیجاب، لە بەهاری ساڵی ١٩٩٤دا، هۆما دارابی مامۆستای زانکۆ و پزیشکی منداڵان، دوای ئەوەی لە مەیدانی تەجریش لە تاران دژی سەپاندنی حیجاب قسەی کرد، حیجابی خۆی لابرد، خوشکەکەی کە وەک چالاکوانی مافی مرۆڤ "یارڤین دارابی" دەرکەوت، لە یادی بەبیرهێنانەوەی چالاکوان و نووسەر ناوی خۆی بە دامەزراوەی پزیشکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا DYA دابوو، بوو بە نوسەری ژیاننامەی هۆما دارابی بەناوی ڕاگ.

 

کچانی خوار تەمەن ٧ ساڵ دەبێت حیجاب لەبەر بکەن

بەپێی ماددەی ٦٣٨ی  یاسای سزادانی ئیسلامی ئێران، ژنانی ئێران سزا دەدرێن ئەگەر یاساکانی ڕووبەڕووبوونەوە پێشێل بکەن بەبێ جیاوازی لە ئایینەکەیاندا، ژنان بە ١٠ ڕۆژ تا دوو مانگ زیندانی یان لە ٥ هەزار تا ٥٠٠ هەزار ڕیاڵی ئێرانی سزا دەدرێن، لەلایەکی ترەوە بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ژنان بەپێی ماددەی ٢١ی دەستوور پارێزراون،. لەلایەکی ترەوە بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ژنان بەپێ مادەی ٢١ی دەستوور پارێزراون.

"پێویستە حکومەت مافەکانی ژنان لە هەموو ڕوەکانەوە بە پێ ستانداردی ئیسلامی مسۆگەر بکات" دیسان لە ماددەی ٦٣٩ی هەمان یاسادا هاتووە: "هەرکەسێک لەشفرۆشی بکات و یان لەشفرۆشی دابمەزرێنێت یان کار بکات یان هانی خەڵک بدات بە ساڵێک بۆ ١٠ ساڵ سزا دەدرێت" بەپێی یاسای بەزۆری حیجابی وڵات، کچانی خوار تەمەن حەوت ساڵ ناچارن قژیان بشارنەوە.

 

بڕیاری کۆتایی زاڵترە

بەم دواییانە ئێران دوای ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢دا مەرسومێکی واژۆ کرد، هەڵمەتێکی دڕندانەی بەرفراوانی بەخۆوە بینی، چ لەسەر شەقام یان لەسەر ئینتەرنێت، جێبەجێکرا. بڕیارەکە پاش دەستگیرکردنی سەدان ژنە نووسەر و هونەرمەند، سپیدە ڕاچینۆ لەناو دەستگیرکراوەکاندایە کە لە ڕۆژی ١٢ی تەمووز کە بە "ڕۆژی حیجاب و مردن" ڕاگەیەندرابوو دەستگیرکرا.

 

ئەمە نەبووە یەکەم جار

لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕاپرسییەک کە لەلایەن نووسینگەی حەسەن ڕوحانی سەرۆکی پێشووی ئێرانەوە ئەنجام دراوە دەریخست کە ٤٩.٨٪ی  خەڵکی ئێران حیجابیان ڕەتکردووەتەوە، هەر لەو ساڵەدا جوڵانەوەی دژی یاسا زیادی کرد و هەڵمەتێکی جۆراوجۆر لەمیدیای دیجیتاڵدا دەستیپێکرد، بە دەستپێکردنی کەمپەینی "ئازادی من دزراوە" لە ساڵی ٢٠١٤دا سەدان ژنی ئێرانی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و بڵاوکردنەوەی وێنەیان لە شوێنە گشتیەکاندا بە حیجابی سپی یان بێ حیجاب دژایەتی خۆیان بۆ حیجاب ڕاگەیاند، کوشتنی ژینا ئەمینی یەکەم تاوانی دژ بە ژنان نییە لە ئێران.