ژیان لە پلەی گەرمی ٥٠ پلەی سیلیزی

گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر زۆربەی وڵاتان داناوەو لە چەند شوێنیکی ئوسترالیادا ژیان لە پلەی گەرمی ٥٠ پلەی سیلیزی دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئوسترالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە ئێستادا بە هۆی گۆڕانی کەشوهەواوە رۆژانی زۆر گەرم دەبینێت، لە زۆر شوێن وەک سیدنی و دەوروبەری پلەکانی گەرما  گەیشتوونەتە ٥٠ پلەی سیلیزی.

 

گەرمای توند بووەتە هۆی ئەوەی کە بە شێوەیەکی نائاسایی ئاگرێکی بەهێز و زۆر لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە بکەوێتەوە.

 

گۆڕانی کەشوهەوا قسە و باسی زۆری لەسەر دەکرێت و بە یەکێک لە مەترسیەکانی بەردەم دانیشتوانی زەوی بەوانەی ئێستا و نەوەی داهاتووشەوە دادەنرێت و بە پێی ئەنجامی نوێترین توێژینەوە زیاتر لە یەک لە سەر سێی ئەو کەسانەی بەهۆی گەرماوە دەمرن، هۆکاری مردنەکەیان راستەوخۆ پەیوەستە بە گۆڕانی کەشوهەوا.