تورکانا، لە هێڵی پێشەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دایە

لە جیهاندا چەند شوێنێکی کەم هەیە گۆڕانێکی بەرچاوی لە دەرئەنجامەکانی کەشوهەوا تێدا بەدی بکرێت وەک تورکانا لە باکوری کینیا.

لە جیهاندا چەند شوێنێکی کەم هەیە گۆڕانێکی بەرچاوی لە دەرئەنجامەکانی کەشوهەوا  تێدا بەدی بکرێت وەک تورکانا لە باکوری کینیا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو کۆمەڵگایە قەراغیانەی کە لەوێ دەژین بەهۆی دووبارەبوونەوەی وشکەساڵییەوە دەناڵێنن، چونکە وەرزی باراناوی کەم دەبێتە بەشێکی ئاسایی لە ژیانیان کە ناتوانن بەشی پێویست ئاویان بۆ ژیان دەستبکەوێت.

 

ئێستا زەوی ئەو ناوچانە زۆر وشکە، هەندێک کەس ناچارن تەواوی رۆژەکەیان بە گەڕان بەدوای ئاودا بەسەربەرن، خەڵکی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە ئەوان ناتوانن کۆچ بۆ ناوچەکانی دیکەش بکەن.

لە ساڵانی ڕابردوودا لەو ناوچەیە ژمارەیەکی زۆر حوشتر بەدی دەکرا، بەڵام بەهۆی کەم ئاوییەوە بەشێکیان نەخۆشکەوتوون و بەشێکیشیان بۆ خواردن بەکاریان هێناون بەهۆی دەستنەکەوتنی خواردنەوە، بۆیە لە ئێستادا ژمارەیان کەم بووەتەوە.

 

لە کاتێکیشدا سەرکردەکانی جیهان لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە سکۆتلەندا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا،  بەڵام کۆمەڵگەی تورکانا دەڵێن ئێستا پێویستیان بە یارمەتییە و بارودۆخی ژیانیان سەختە.

 

ت.پ