دارستان و ژینگەی سلێمانی: هەزاران دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتان

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی پلەی گەرما ساڵانە ئاگر لە ناوچە جیاوازەکان دەکەوێتەوە و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایدەکات هەزاران دۆنم پوش و پاوان ودارستانی سێ ناوچە سووتاون.

ناوەندی هەواڵ 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی چەند وێنەیەکی لە پەیجی فەرمی خۆیەوە لە فەیسبوک بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردوە،  لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی وەك  قەرەداغ، ماوەت، گەرمك، ئاگر کەوتەوەو بووە هۆی سووتانی هەزاران دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانەکان .

 

 ئەوەش ڕاگەیەندراوە، کارمەندانی پۆلیسی دارستان بە هاوکاری لایەنە جیاوازەکان و ئاگر کوژێنەوە و دانیشتوانی ناوچەکان هەستان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان.