ژنانی کۆبانێ هێرشەکانی سەر کاروانی دانیشتووانی شاری سەرێکانی شەرمەزارکردو داوای گەڕانەوە دەکەن

ژنانی شاری کۆبانێ ئەو هێرشانەیان شەرمەزارکرد کە کرایە سەر خەڵکی سەرێکانی چەکدارانی نەناسراوەوە، داوای دابینکردنی گەڕانەوەی کاروانی دووەمی کۆچبەران و گەڕاندنەوەی خانووەکان بۆ خاوەنەکانیان دەکەن.

نورشان عەبدی

 

کۆبانێ ـ سەرەڕای ئەوەی کاروانی گەڕانەوە بۆ سەرێکانی بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و قەسەدە هات،نەڵام هێرشیان کرایەسەرو کاروانەکە وەستا، ئەوەش پێویستی بە ڕەخساندنی بارودۆخی پارێزراو بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ سەر شار و موڵک و ماڵیان هەبوو.

 

بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی هاوپەیمانی نێوان حکومەتی کاتی سووریا و قەسەدە، لە ١٠ی ئابی ڕابردوودا کاروانی یەکەم کە خەڵکی سەرێکانی لەخۆ گرتبوو بەڕێکەوت، بڕیاربوو ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنان بە ساڵانی ئاوارەیی و گەڕانەوە بۆ شار و موڵک و ماڵ، بەڵام هیوای کۆچبەران لەگەڵ گەیشتنی کاروانەکەدا تووشی شۆک بوو بەهۆی ئەو هێرشانەی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کرایە سەریان، ئەوەش ڕێگری لە گەڕانەوەیان کرد و دۆسیەی ئاوارەیی هێنایەوە پێشەوە، لە سایەی بەردەوامبوونی بێبەشکردنیان لە مافییان بۆ گەڕانەوەیەکی پارێزراوی بۆ شارەکەیان و بەدەستهێنانەوەی ماڵ و موڵکەکانیان.

 

"داوای گەڕانەوەیەکی پارێزراو بۆ کۆچبەران دەکەین"

ژنانی شاری کۆبانێ هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو پێشێلکارییانە دەربڕی کە خەڵکی سەرێکانی تووشی بوون، ڕودێن محەمد وتى: لەو ساڵانەوە، تاوەکو ئەمڕۆمان، خەڵکی سەرێکانی بە هیوای گەڕانەوە بۆ ماڵ و خاکی خۆیان دەژین، دەردەسەری کۆچکردن و ناخۆشی پەنابەری لە کامپەکاندا دەچێژن، لەگەڵ ئەو بارودۆخە مرۆیی و گوزەرانییە سەختەی کە لەگەڵیدایە، ئێمەش ئازاری کۆچکردنمان چەشتووە، بۆیە بەباشی قەبارەی ئەو نەهامەتیە دەزانین کە کۆچبەرێک کاتێک ناچار دەبێت ماڵ و خاکەکەی جێبهێڵێت پێیدا تێپەڕ دەبێت دەرچوونی مرۆڤ لە ماڵەکەی بە ناچاری هاوشێوەی مردنە، و جیاوازییەکی زۆر نییە لە نێوان ئەوەی مرۆڤ لە ماڵ و خاکی خۆی دەربکرێت و ئەوەی بەشێک لە ژیان و یادەوەرییەکەی لێ بسەنرێتەوە. بۆیە، ئەوەی خەڵکی سەرێکانی تووشی بوون لە پێشێلکاری و هێرش لە کاتی هەوڵدان بۆ گەڕانەوەیان بۆ شارەکەیان، قەبارەی ئەو کارەساتەمان بیر دێنێتەوە کە ساڵانێکە تێیدا دەژین، و جەخت لەسەر پێویستی دابینکردنی مافیان بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان دەکاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، که گەڕانەوەی خەڵکەکە بۆ شار و ماڵەکانیان لەسەر بنەمای هیوا بوو بۆ ژیان لە پارێزراو و سەقامگیردا، کەچی دووبارە ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە، ئێمەش وەک ژنانی کۆبانێ، بە توندی سەرکۆنەی ئەم هێرش و پێشێلکارییانە دەکەین، دەڵێین: مافی هەموو خەڵکێک ئەوەیە لە پارێزراوی، کەرامەت و سەقامگیردا لە ماڵ و شارەکەی خۆیدا بژی، چونکە ئەمە لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە، گەلی سووریا، بەتایبەت گەلی کورد، ساڵانێکی زۆرە دەناڵێنێت بە دەست پێشێلکارییەکانەوە، کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو پێکهاتەکان لە پارێزراوی و سەقامگیردا بژین.

 

"حکومەتی کاتی بە بەرپرسیار دەزانین"

زەهیدە عەلی ئەیوب ئەو هێرشانەی شەرمەزارکرد، کە خەڵکی سەرێکانی لە کاتی هەوڵدانیان بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان ڕووبەڕووی بوونەوە،  وتی: ئەوان لە ساڵی ٢٠١٩وە لە کامپەکاندا دەژین، ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت دەبنەوە لەناو سەرما و سۆڵی زستان و گەرمای هاویندا، لە سایەی داهاتوویەکی نادیار بۆ منداڵەکانیان، خەڵک گەڕانەوە بە هیوای ژیان لە ئاشتی و بەدەستهێنانی ماڵ و موڵکەکانیان، کەچی دووبارە ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە، ئەوەش ناچاریانی کرد بگەڕێنەوە خاڵی سەرەتا و بێبەشکردنیان لە مافی گەڕانەوەیان بۆ خاک و ماڵەکانیان.

 

داوای لە حکومەتی کاتی کرد پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکان و بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت بەرامبەر بەو شتەی خەڵکی سەرێکانی تووشی بوون، کار بکات بۆ بەهێزکردنی پارێزراوی و سەقامگیری ناوچەکە بە شێوازێک کە گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ ماڵەکانیان بە پارێزراو مسۆگەر بکات.

 

"دەبێت موڵک و ماڵەکان بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێنەوە"

زولیخا عوسمان هێرشەکانی سەر دانیشتوانی شاری سەرێکانی شەرمەزار دەکات و هاودەنگیی کوردی لەگەڵیان دووپاتکردەوە. جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوونی زۆرەملێ و ئازارەکانی ناو کامپەکان کردەوە، هەروەها دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەرجەم کۆچبەران بۆ سەر ماڵ و حاڵییان، بەتایبەتی دانیشتوانی سەرێکانی، وتی: دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان کاروانی دووەم بۆ گەڕانەوەی خەڵکی سەرێکانی مسۆگەر بکەن و مافەکانیان مسۆگەر بکەن.