میرڤەت عەبدولقادر
سودان ـ چیرۆکی سوودان ئەمڕۆ ئیتر لە نەخشەی بەرەکانەوە ناگێڕدرێتەوە، بەڵکو لە دەنگێکەوە لە ئاسماندا کە نابینرێت، لە قاپێکی بەتاڵ لەسەر مێزی خێزانێک لە دارفوور، لە ڕیزێکی درێژ لەبەردەم فرنی نان، دایکێک کە لە چەند مانگی ڕابردووەوە گۆشتی لە لیستی کڕین سڕیوەتەوە، ژنێکی گونجی خوێندکاری زانکۆ کە خوێندنەکەی بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی لە بازاڕدا شت بفرۆشێت، جوتیارێک لە جزیرە کە سەیری زەوییە وشکبووەکەی دەکات دوای ئەوەی ئامێرەکانی دزراون و بەرهەمەکەی سووتاوە، ژنێک کە دوێنێ لە ماڵەکەی خۆیدا ڕێزلێگیراو بوو، ئەمڕۆ بووەتە ئاوارەیەک کە چاودێری منداڵەکانی دەکات، ئەمە شەڕی مانەوەیە بە هەموو واتایەکی وشەکە کە ٤٨ ملیۆن سودانی دەجەنگن.
لە خەرتوومەوە کە دڵی لێدەری ئابووری بوو، بۆ دارفوور و کورردفان کە سەبەتەی خۆراکی وڵاتن، تاوەکو دەگاتە پۆرتسوودان کە لەناکاو گۆڕا بۆ پایتەختێکی ئابووری کاتی، هەمان چیرۆک دووپات دەبێتەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسماندا، وێستگەیەکی کارەبا کە هەموو ڕۆژێک بۆمباران دەکرێت، نرخەکان کە کاتژمێر بە کاتژمێر بەرز دەبنەوە و هاوڵاتییەک کە بە تەنها ڕووبەڕووی قەیرانێک دەبێتەوە کە خۆی درووستی نەکردووە.
چۆن سێیەم گەورەترین وڵاتی ئەفریقا لە ڕووی ڕووبەرەوە و دەوڵەمەندترین بە سەرچاوە کشتوکاڵی و کانزاییەکان گەیشتە ئەم دۆخە، چۆن ململانێی سودان گۆڕا بۆ شەڕ دژی خودی هاوڵاتیان، باجی ڕاستەقینەی ئەو ژنە سودانییە چییە کاتێک بودجەی دەوڵەت لە پشتگیریکردنی نان و دەرمانەوە دەگۆڕێت بۆ دابینکردنی پارە بۆ کەرەستەی سەربازی.
سارا تەیب عەلی، چالاکوانی سیاسی، دۆخی ئێستای سودان بە خراپترین دۆخ لە مێژووی هاوچەرخیدا هەڵدەسەنگێنێت، ئەوەش بەهۆی یەکگرتنی شەڕی پەرەسەندنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوان لەگەڵ قەیرانەکانی خۆراک، ئاوارەیی و داڕوخانی بژێوی ژیان، هۆشداری دەدات لەوەی کە فراوانبوونی بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ستراتیژییەکان خەرتووم و ناوچەکانی وەکو نیلی شینروە و کورردفان دەگرێتەوە، کە دەبێتە هۆی وێرانکردنی سەرتاسەری ژێرخان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هەردوولا خاوەنی جبەخانەیەکی دوودماری درێژن، کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی کردووە کە هێرشی فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ تەنها زیاتر لە هەزارو و ١٢٠ هاوڵاتی کوشتووە.
تەیب عەلی، وەک شایتحاڵێک، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم فڕۆکەی بێ فرۆکاوانە ئێستا سنوورەکان لە وڵاتانی دراوسێوە دەبڕن کە ئیتیۆپیاشی تێدایە بۆ تێکدانی ژێرخان، ئاماژە بە خستنەخوارەوەی ژمارەیەکی زۆر لەوانە دەکات بەپێی ئامارە فەرمییەکان.
ئەو ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە فرۆکە بێ فرۆکەانەکان لەو گەڕەکەی تێیدا دەژیت لە خەرتووم دەگێڕێتەوە، کە بووە هۆی زیانگەییشتن بە خزمەتگوزارییەکان و کوژرانی منداڵان، وتی: ئەم هێرشانە پێش هەموو شتێک هاوڵاتی مەسیحی دەکەنە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، نزیکەی ١٥ وێستگەی کارەبا بۆمباران کراون و دوو منداڵ لە هەر سێ منداڵێک بەهۆی ئەم فرۆکەبێ کرۆکەوانان لەم ساڵەدا کوژراون. ئەم هێرشانە بوونە هۆی کۆمەڵکوژی ترسناک، دیارترینیان کوژرانی ٢٦ ژن و 4 منداڵ لە وەد ماحی، کەوتنەوەی ٣٦ کوژراو لە بۆمبارانکردنی بازاڕی نیالا.
ژنانی سودانی لە نێوان پارێزراوی ڕێژەیی و گەورەترین مەترسیدا
سارا تەیب عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژن زەرەرمەندترین کەسە لەم ململانێیەدا، چونکە ئامانجگرتنەکە لە سەرەتادا جەستەی کردە ئامانج لە ڕێگەی دەستدرێژی و پێشێلکارییە قورسەکانەوە، وتی: سەرهەڵدانی وتاری ڕق و کینە، ڕەگەزپەرستی و ناوچەگەرایی هەڕەشەیەکی بنەڕەتییە بۆ سەر ژن و کۆمەڵگە بە هەمان شێوە، پرسیار دەکات لە ڕێگاکانی تێپەڕاندنی ئەم دابەشبوون و ململانێیە بۆ گەیشتن بە ژینگەیەکی پارێزراو و مەترسیی کەمتر.
دەردەیخات کە بۆردومانکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەڕەشە لە بنەماکانی ژیانی بنەڕەتی دەکات، بەتایبەت کارەبا کە ژن لە ژیانی ڕۆژانەیدا پشتی پێ دەبەستێت، وتی: ململانێکە ژن سودانی لە شەو و ڕۆژێکدا گۆڕی بۆ ئاوارە یان پەنابەر، کە ماڵ و سامانی لەدەست داوە، هەرچەندە زۆرینەی ڕەهایان لە شارەکاندا لە دەرەوەی ناوەندەکانی داڵدەدان دەژین، لە ژینگەی نوێدا کە ڕاهێنراو نیون پێیان، بەڵام توانایەکی بەرزیان لە خۆگونجاندن و بەخێوکردنی خێزانەکانیان و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان نیشان داوە.
سارا تەیب عەلی جەخت لە فەرامۆشکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کارەساتە مرۆییەکە و پێشێلکارییە بێوێنەکانی مافی ژنان لە سودان دەکاتەوە، پەیامێک ئاراستەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و جیهان دەکات و داوای جووڵەی دەستبەجێ دەکات بەرامبەر بەو پێشێلکارییانەی کە ئەنجام دەدرێن.
نوێنەرایەتی سیاسی سنووردار و مافی داگیرکراو
سارا تەیب عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، کە نوێنەرایەتی سیاسی ژن لە سودان لەگەڵ قەبارەی بەرخۆدان و ئازارەکانی بەهۆی ململانێکان و ئەو پێشێلکارییانەی ڕووبەڕووی بوونەتەوە ناگونجێت، هەرچەندە ژنان ٧٥٪ی کۆی کارمەندانی وەزارەتەکان پێک دەهێنن، بەڵام ئامادەبوونیان لە پۆستە سەرکردایەتییەکان و بڕیارداندا سنووردارە بە تەنها دوو ژن لە پێگەکانی نوێنەرایەتی دەستوورییدا.
جەختی لە پێویستی هۆشیاری ژن لە ڕۆڵی خۆی و دووقاتکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی سیاسی لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی ژنان و حیزبەکانەوە دەکاتەوە، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتییە لاوازەکەی ئێستای کە هێشتا لە خوار ڕێژەی ٤٠٪ کە لە بەڵگەنامەی دەستووریدا هاتووە تێپەڕێنێت، هەروەها ژن بنەمای کۆمەڵگە و کۆڵەکەی ئاشتی و سەقامگیرییە، ئەمەش پێویستی بە ڕاهێنان و ئامادەکردنی هەیە بۆ ئەوەی هاوبەشێکی کارا بێت لە ناوەندەکانی بڕیارداندا و بەشداری بکات لە ڕاگرتنی ململانێ و بونیاتنانی حکومەتدا.
سارا تەیب عەلی جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەهێزکردنی ئابووری ژن لە ڕێگەی پڕۆژەی پشتگیریکەر و ڕاهێنەرەوە، وتی: سودان ئەمڕۆ پێویستی بە هەنگاوی کردارییە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداوستییە بنەڕەتییەکانیان دوور لە لێدوان و بەڵێنە ڕوکەشەکان، ئەو دەریدەخات کە ململانێکە گۆڕاوە بۆ ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ژیانی هاوڵاتیان و کەرامەتی ژن، ئەمەش هەر ڕێککەوتنێک کە بە پاراستنی مرۆڤ و بەهێزکردنی ژن لە ناوەندەکانی بڕیارداندا دەست پێ نەکات، دەکاتە ئاگربەستێکی لاواز کە چارەنووسی رووخانە.




