ساڵێک دوای بۆسەی "براق" لە گرژیەکانی زانکۆوە بۆ تەواوی سووریا بڵاوبووەوە

لە ماوەی ساڵێکی پڕ لە گێژاودا، سووریا شاهیدی زنجیرەیەک ڕووداوی پەرەسەندن بوو کە بە ئاڵۆزییەکانی ناو زانکۆکان دەستیپێکردو بڵاوبووەوە بۆ گوندەکانی دیمەشق و سوەیدا و گۆڕا بۆ شەپۆلێکی بەربڵاوی توندوتیژی کە دەیان زیانبەرکەوتووی بەجێهێشت.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا-لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٥، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی کە دەگەڕێتەوە بۆ شێخێکی شاری سوەیدای سووریا، کە بێڕێزی ئایینی تێدابوو، دواتر دەرکەوت کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە هەڵبەستراوە، بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی تۆمارەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بووە هۆی دروستبوونی حاڵەتێکی گرژی و ناڕەزایی، کە بە ڕوونی لەناو بەشەناوخۆییەکانی زانکۆکەدا ڕەنگدانەوەی هەبوو.

 

لەو ماوەیەدا، ڕووداوەکانی گرژی لەناو کامپەکانی زانکۆ تۆمارکراون، لەوانەش شەڕ و ئاژاوەی زارەکی و دەستدرێژی جەستەیی کە خوێندکارانی دروزەکانی سوەیدایان کردۆتە ئامانج، بەپێی گەواهی خوێندکاران کە ڕایانگەیاندووە، لێیان دراوە و بێڕێزیان پێکراوە، هەروەها گێڕانەوەی خوێندکاران ئاماژە بەوە دەکەن، کە کەشوهەوای ناو هەندێک لە دامەزراوەکانی زانکۆکان شایەتی پەرەسەندنێکی خێرا بووە، کە بە دەستدرێژی تاکەکەسی کۆتایی پێهاتووە، لەنێویاندا چەقۆ لێدانی خوێندکارێک و برینداربوونی خوێندکارانی دیکە.

 

لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هێرشانەدا، خوێندکارانی خەڵکی سوەیدا، لە نێوان پەرەسەندنی گرژییەکاندا، بەشەناوخۆییەکانی زانکۆیان بەجێهێشت، گەواهی خوێندکاران ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕۆیشتنیان لە پەرەسەندنی هەستکردن بە نائەمنی و ترس لە پارێزراوییان سەرچاوەی گرتووە، بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوە دووبارەبووەکانی دەستدرێژی و گرژی لەناو ژینگەی زانکۆدا.

 

لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، گرژییەکان چەند ڕۆژێک دواتر بۆ ناوچە گوندنشینەکانی دیمەشق کە دروزیان تێدایە، لەوانەش جەرامانا، ئەشرەفیە و سەحنایا بڵاوبوونەوە کە کەشێکی ئاڵۆز زاڵ بوو، دەنگۆکان زۆر بوون و توندوتیژی و ڕووداوی ئەمنی بەشێوەیەکی وردە وردە ڕوویان دا.

 

دواتر ناوچەکانی ئەشرەفیە، سەحنایە و جەرامانا شاهیدی زنجیرەیەک ڕووداوی توندوتیژی بوون کە ژمارەیەکی زۆر زیانبەرکەوتووی لێکەوتەوە، کە لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ کوژراو مەزەندە دەکرێت، جگە لە دەستدرێژی جەستەیی جیاواز، لەگەڵ بەردەوامبوونی گرژییەکان، کۆمەڵێک گەنجی شاری سوەیدا بەرەو ناوچەکانی خۆلێدان لە نێوان دروزەکان لە گوندەکانی دیمەشق بەڕێکەوتن و وەڵامی بانگەوازەکانی یارمەتییان دایەوە، بەڵام ئەم گروپە لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشەوە کەوتنە بۆسەیانەوە لەسەر ڕێگای ”براق” کە دەکەوێتە نێوان دیمەشق و سوەیدا و لە ئەنجامدا ٤٧ گەنج گیانیان لەدەستدا.

 

بانگەوازی یارمەتی گۆڕا بۆ کارەسات

ڕاقیە شاعیر، چالاکوانی سیاسی لە سوەیدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژێکی ئەمڕۆی ساڵی ڕابردوودا، گەنجانی سوەیدا کراونەتە ئامانج، دوای وەڵامدانەوەی بانگەوازی یارمەتیدان بۆ بەرگریکردن لە خێزانەکانیان لە ئەشرەفیە، سەحنایە و جەرامانە، کە بە وتەی ئەو پێناسەی دەکات، لە ژێر هێرشی جیهادییەکانی هەتەشە و هێزەکانی ناسراو بە ئاسایشی ناوخۆدا بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆسەدانەکە کە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥ ڕوویداوە، بەهۆیەوە ٤٧ گەنجی خەڵکی سوەیدا گیانیان لەدەستداوە لەکاتێکدا ئەرکی بەرگریکردن لە خێزانەکانیان جێبەجێدەکەن، زیانبەرکەوتووان تەنها گەنجانی سوەیدا نەبوون، بەڵکو هاولاتیانی مەدەنی لە سەحنایە و ئەشرەفیە و جەرامانەش بوون کە ژن و منداڵ و بەتەمەنەکانیانیشیان تێدابووە، جگە لەو گەنجانەی کە بۆ بەرگریکردن لە خاک و کەرامەتی خۆیان شۆڕشیانکردووە، بەمەش کۆی زیانبەرکەوتووان ئەو کۆمەڵکوژییانە گەیشتە زیاتر لە سەد کەس.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ساتەی کە جیهادییەکانی هەتەشە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت، سەرەتای داڕمانی سووریای نوێ بوو، دوای ساڵانێک لە داڕمانی سووریا لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی پێشوودا، لەو کاتەوە "تاڤگەی خوێن" لە کەناراوەکانی سووریا دەستیپێکردووە، کە ژمارەیەکی زۆر کۆمەڵکوژی تێدا ڕوویانداوە، بەهۆی بەردەوامییان و ڕەشبوونەوەی میدیاکان ژمارەی زیانبەرکەوتووان نادیارە، پاشان ئەم ڕووداوانە لە مانگی تەمووزی ٢٠٢٥دا بۆ سوەیدا بڵاوبوونەوە، کە بەپێی گێڕانەوەکەی زیاتر لە پێنج هەزار کەس کوژران، هەرچەندە ژمارەکە بە وردی نەتوانرا بەڵگەنامە بکرێت چونکە دەستڕاگەیشتن بە هەموو تەرمەکان بەهۆی کۆنترۆڵکردنی جیهادییەکانەوە مەحاڵ بوو.

 

ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم ڕژێمە "لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی سیاسییەوە هاتە سەر دەسەڵات و لەو کاتەوە خوێنڕشتن لە سووریا نەوستاوە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە ئەم ڕژێمە بە تایبەت دەزانێت، پشت بە توندوتیژی دەبەستێت دژی هەر کەسێک کە لە ڕووی خێڵەکی یان ئایدیۆلۆژییەوە جیاوازی لەگەڵیدا هەبێت.

 

"ئەو کەسەی تۆمارەکەی هەڵبەستووە هێشتا ئازادە"

ڕاقیە شاعیر دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگی ڕووداوەکان و باس لەوە دەکات کە هەموو شتێک بە "تۆمارێکی دەنگی دروستکراو" دەستی پێکردووە، دواتر دروستکەرەکەی دانی بەوەدانا کە ڕاستەقینە نەبووە.

 

سەرەڕای ئەمەش، تۆمارکردنەکە هەڵمەتێکی هاندانی بەرفراوانی دژی کۆمەڵگەی دروزەکانی لێکەوتەوە، کە لە خوێندکارانی زانکۆوە دەستیپێکرد و لە ڕێگەی ڕووداوەکانی جەرامانا و سەحنایا بەردەوام بوو و بە کۆمەڵکوژی سوەیدا گەیشتە لوتکە، هەروەها ئەو کەسەی تۆمارەکەی بڵاوکردۆتەوە هێشتا ئازادە و لە تورکیا نیشتەجێیە و تەنانەت سەردانی سووریای کردووە و وێنەی لەگەڵ کەسایەتییە دەسەڵاتدارەکان گرتووە، لەنێویاندا وەزیری ڕۆشنبیری.

 

ڕاقیە شاعیر لە کۆتای قسەکانیدا وتی: حکومەتی کاتی باس لە پڕۆژە گەشەپێدان و ئابوورییەکان دەکات، بەڵام ڕاستیەکە شاهیدی زیادبوونی نزیکی و کەمیی کەلوپەلی سەرەتایی و کەمی خزمەتگوزارییە، لەکاتێکدا تاکە دەستکەوت بەردەوامی کوشتن و خوێنڕشتن ماوەتەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە خاکی سووریا توانای هەڵمژینی ئەو خوێنەی نەماوە کە ڕۆژانە ڕژاوە.

 

ئەو ڕووداوانەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە سووریا شایەتحاڵی بوون، ئەوە دەردەخەن کە خوێنڕشتن لە چەند ناوچەیەکدا ڕوویداوە لەسەر بنەمای ناسنامە و پەیوەندی، لە کۆمەڵکوژییەکانی کەنار دەریاکانەوە کە عەلەوییەکانیان کردە ئامانج، تا کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدا کە دروزەکانی کردە ئامانج، ڕووداوەکانی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود کە کوردیان کردە ئامانج و دواجاریش تا ئەو بۆردوومانانەی کە کڵێساکانیان کردە ئامانج، وەک بۆردوومانی کڵێسا دویلعە.

 

ئەم ڕووداوانە بەشێکن لە تۆمارێکی پێشێلکاریی کە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی کاتی سووریا، کە بە بەرپرسیار دادەنرێت لە بەردەوامی سووڕی توندوتیژی و دابەشبوون لە وڵاتەکەدا.