بوونی ژنان لە دامەزراوە حکومییەکانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا وەک زیندانە

بوونی ژنان لە دامەزراوە حکومییەکان لە ئەفغانستان لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا تەنها ڕووکەشییە، ئەوان لە هەموو ڕۆڵێک یان دەسەڵاتێکی ڕاستەقینە بێبەش دەکرێن و کارەکانیان سنووردارە بە ئەرکە فەرمیەکان لە ژێر چاودێری تونددا، وەک ئەوەی لە زیندان بن.

بەهاران لەهیب

 

کابول- لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات، ژنان لە هەموو کارێکی واتادار لەناو دامەزراوەکاندا قەدەغەکراون، بە تێپەڕبوونی کات ئەم سنووردارکردنانە فراوانتر بوون و ئەو ژنانەی کە لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردن لە ئەفغانستان "UNAMA"کاردەکەن، ئەمەش ڕێگری لێکردوون کە بەردەوام بن لە کارەکانیان.

 

تا ئەم دواییانە، دامەزراندنی ژنانی ئەفغانستان سنووردار بوو بە وانەوتنەوە بۆ منداڵانی کچ لە پۆلی یەکەم تا شەش، هەروەها کارکردن لە کەرتی تەندروستیدا، بەڵام ئەم ژنانە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەراسانکردن و لێپرسینەوە لەلایەن ئەندامانی وەزارەتی تاڵیبان دەبنەوە بۆ بەرەوپێشبردنی چاکە و ڕێگریکردن لە خراپەکاری، ناچارن چەندین کاتژمێری زۆر بە بەشداریکردن لە وانەکانی ئایینی ئیجباریدا بەسەر بەرن.

 

"چاودێری توند، وەک ئەوەی لە زیندان بن"

ماوەیەک پێش ئێستا وتەبێژی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکدا بانگەوازی کرد کە ژنان لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا کار دەکەن، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بانگەوازانە، ئاژانسەکەمان سەردانی ئەم دوو دامەزراوەیەی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ئەو کارمەندە ژنانە.

 

هەر لەو ساتەوەی کە دەچیتە ناو بەشی ژنانەوە، مۆبایل و هەر ئامێرێک کە توانای وێنەگرتن یان تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەبێت، لەلایەن پاسەوانانی تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ژوورەوە، مرۆڤ لە دەرگای نووسینگەی ژنان نزیک دەبێتەوە، هەست دەکات وەک ئەوەی بچنە ناو زیندانێکەوە، ئەو کۆریدۆرەی کە دەچێتە ئەوێ بە داری ئاسن و پەردە دەورە دراوە، لە کاتێکدا کامێرای چاودێری لە هەموو گۆشەیەکی ژووری بێ پەنجەرەدا دانراون.

 

لەناو وەزارەتی خوێندنی باڵادا لە شەش فەرمانبەری ژن زیاتر نییە، لە وەزارەتی پەروەردەش تەنها هەشت فەرمانبەر هەیە، ئەو ژوورانەی لە هەردوو وەزارەتەکەدا بۆیان دیاریکراون، لە دیزاین و شێوازی داڕشتندا یەکسانن، ئەمەش ڕاستیەکی دابڕان و چاودێریکردنی ئەوپەڕی ڕەنگدانەوەی هەیە.

 

کاتێک ژنێک دێت بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی ئەکادیمی یان تەواوکردنی مامەڵەیەکی کارگێڕی، فەرمانبەرە ژنەکان دەسەڵاتی بڕیاردانی ڕاستەوخۆیان نییە، ڕۆڵیان سنووردارە بە پێداچوونەوە بە کاغەزەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گونجاو، دوای ئەوە جل و بەرگی ژنەکە دەپشکنرێت بۆ ئەوەی دڵنیابن کە جلەکانی هەمووی ڕەشن و دەموچاوی داپۆشراوە، پاشان ڕێگەی پێدەدرێت لە دەرگایەکی بچووکەوە بچێتە ژوورەوە کە لە پشتیەوە ئەندامێکی تاڵیبان بە پاسەوانی وەستاوە.

 

ئەوکەسەی کە یاوەریاندەکات ژنێکی بەتەمەنە بە ناوی فاتمە کە ئەرکی بە یاوەریی ئەو ژنانە بۆ بەشەکان، سەرەڕای سەختییەکی زۆر لە گواستنەوەی، ژنانی فەرمانبەرەکانی ئەو دوو وەزارەتە، بە ئاماژەیەک بە تاڵییەوە وتیان: نازانین فاتمە بەڕاستی بەرپرسیارە لە پارێزراوی ئێوە، لەگەڵ بارودۆخی تەندروستیدا، ئەگەر تاڵیبان هەر کارێک بکات، بەرگریتان لێدەکات، یان ناچار دەبن بەرگری لە خۆتان بکەن؟

 

لەو دامودەزگایانەی کە بەرپرسانی تاڵیبان زاڵن بەسەر ژناندا، لە هەر جۆرە گفتوگۆیەک بێبەش دەکرێن، تەنها بوونی پاشماوەی حکومەتی پێشوو دەتوانێت دەرفەتێکیان بۆ ڕەخسێنێت کە قسە بکەن، نیگەرانییەکانیان بخەنە ڕوو، یان بەدواداچوون بۆ کەیسەکانیان بکەن.

 

"ئێمە لێرەدا هیچ بەرپرسیارێتییەکی ڕاستەقینەمان نییە"

ڕیسە سافی، بەڕێوەبەری بەشی کاروباری ژنان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونیدەکاتەوە، ڕۆڵی ئەو سنووردارە بە پێدانی مۆڵەتی چوونە ژوورەوە بۆ ژنان، وتی: من و هاوکارەکانم بە تەواوی ئاگادارین کە بوونی ئێمە لێرە تەنها ڕوویەکین بۆ ئەوەی نیشانی جیهان بدەین کە تاڵیبان ڕێگە بە ژنان دەدات لە فەرمانگە حکومییەکان کاربکەن، بۆیە ڕێگەمان پێدەدەن بێین، بەڵام بەبێ هیچ بەرپرسیارێتییەکی ڕاستەقینە، سەرەڕای ئەوەش ناچارین بمێنینەوە، چونکە پێویستمان بەو موچەی مانگانەیە کە وەریدەگرین.

 

کارمەندێک ڕایگەیاندووە، بەسەربردنی تەنانەت خولەکێکیش لێرە وەک ئەوە وایە لە زیندانێکدا بژین، بەردەوام لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ دەکرێت، من و هاوکارەکانم لەبەر دوو هۆکار دێین، یەکەم بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە ژنان هێشتا لە کۆمەڵگەدا بوونیان هەیە، دووەمیش بۆ ئەو موچەی مانگانەی کە وەریدەگرین.

 

ئەوەی تاڵیبان بە "بوونی ژنان لە دامودەزگاکانی حکومەت" ناوی دەبات، لە ڕوویەکی پڕوپاگەندە زیاتر نییە، ئەو ژنانەی لە وەزارەتەکاندا کاردەکەن، لە دەسەڵات و ئاسایش و مافی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بێبەشن، ژوورە داخراوەکان و چاودێری بەردەوام و بێڕێزی سیستماتیک و سنووردارکردنی توند هەموو ئەم شوێنانە زیاتر لە زیندانێکی بێدەنگ بۆ ژنانی ئەفغانستان دەچن نەک ژینگەیەکی ڕاستەقینەی کارکردن.