ڕۆژانە
-

شادی حەسەن: ئابووری سەربەخۆ بۆ ژن کلیلی ئازادی بیرە وپەرتوکیش چەکی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە
لە ناو جەرگەی زانکۆی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە، چالاکوان و پەرتوک دۆستێک بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە پێشانگایەکی پەرتوکی کردەوە. شادی حەسەن، کە سەرپەرشتیاری پێشانگاکەیە، پێیوایە کارکردنی ژن و بوونی ئابوورییەکی سەربەخۆ، ڕێگایەکی سەرەکییە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگی.
-

یانەی وەرزشی دهۆک پشتیوانی خۆی بۆ لەیلا زانا ڕاگەیاند
یانەی وەرزشی دهۆک بە دروشمی”لەیلا خۆشەویست و شکۆی ٧٠ ملیۆن کوردە تەنها نییە” یارییەکەی دەسیتپێکرد و خەڵکی کوردستان لەهەموو توێژەکاندا پێشوازییان لێکرد.
-

هیلالی زێڕین یادی سیدار ئامەدی کردەوە
کۆردیناسیۆنی هیلالی زێڕین یادی شۆڕشگێر و هونەرمەند سیدار ئامەد "نیهال ئای" کردەوەو وتی: دەست بە میراسەکەیەوە دەگرین و لە هەموو بوارێکدا پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین.
-

بەڕێوەبەرایەتی کارو ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە٧٠ بڕوانامەی پیشەیی بەخشی
لەپای بەشداریکردن لە پێنج خولی پیشەیی، کۆمپیوتەرو کارەبایی و ژینگەیی و گەشتوگوزارو فۆتۆگرافی ئەمڕۆ بەئامادەبونی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەسەر ٧٠ بەشدار بوو دابەشکرا.
-

یونیسێف: وشکەساڵی ئازارەکانی منداڵانی گەڕاوەی ئەفغانستان زیاتر دەکات
یونیسێف ئاشکرایکردووە، زیاتر لە دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار ئەفغانی لە وڵاتانی دراوسێوە گەڕاونەتەوە، هۆشداریشیدا کە منداڵانی گەڕاوە ڕووبەڕووی کەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و کاردانەوەی درێژخایەنی وشکەساڵی دەبنەوە، لە کاتێکدا قەیرانی مرۆیی بەرەو خراپتر دەچێت.
-

پەیەدە هێرشەکانی سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شەرمەزار کرد
ئەنجومەنی ژنانی ''پەیەدە'' ئەو هێرشە سیستماتیکیانەی شەرمەزار کرد کە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی لە شاری حەلەب کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا زیانی گیانی لێکەوتەوە، کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوو.
-

ژنێکی گەنج لە ئیدلب کوژرا
لە نێوان بڵاوبوونەوەی خاڵە پشکنینە نایاساییەکان و بۆشایی ئاسایشی باو لە ئیدلب، ژنێکی گەنج کوژرا و براکەشی بریندار بوو، کە لەکاتی گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلەکەیان لەسەر ڕێگای دانا-ترمانین لە گوندەکانی ئیدلب، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێکرا.
-

لەماوەی مانگێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٣٢ ژن و ٩ منداڵ کوژراون
ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ماوەی مانگێکدا شاهیدی شەپۆلێکی تاوانکاری ترسناک بوو، لەوانە کوشتنی دەیان ژن و منداڵ، لەگەڵ لەسێدارەدان و گیان لەدەستدانی گوماناویی، ئەم ڕووداوانە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی مەترسیدارە لە توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی.
-

سەدان کەسایەتی مەدەنی و سیاسی داوای ئازادکردنی دەستبەجێی زەهرا تەباری دەکەن
زیاتر لە ٤٠٠ کەسایەتیی ژنی جیهانی کە چوار خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ و ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکی پێشووی حکومەت داوایان لە تاران کردووە دەستبەجێ زەهرا تەباری، ئەندازیار و چالاکی ئێرانی ئازاد بکات.
-

چەكدارانی حکومەتی کاتی سووریا هێرشیانکردە سەر گۆڕستانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە
گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا، گۆڕستانی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەیان تۆپباران کرد.
-

دوو ژن بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غاز بریندار بوون
لە شاری دهۆک بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غاز دوو ژن بریندار بوون، بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرگری شارستانی دهۆكیش هۆكاری ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ لێچوونی غاز.
-

ئەنجومەنی ژنانی تەڤ-دەم ئیدانەی هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب دەکات
ئەنجومەنی ژنانی تەڤ-دەم بەئامانجکردنی گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب شەرمەزار دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەم هێرشانە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر پارێزراوی و ئاسایشی هاوڵاتیانی مەدەنی پێکدەهێنن.
-

هێرشی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە... تورکیا پاڵ بە سەپاندنی ڕاستیەکی نوێ دەنێت
ژنانی قامیشلۆ و حەلەب هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان شەرمەزار کردو دووپاتیان کردەوە، رێگە نادەن ئەم هێرشانە ئیرادەیان بشکێنن وتیان: بەرخۆدانی ئێوە بەرخۆدانی ئێمەیە، بەرخۆدانی ئێوەش بەرخۆدانی هەموو سوورییە ئازادەکانە.
-

لە بناری قەندیل یادی ئەڤین گۆیی کرایەوە: ئەو مەشخەڵی خامۆشنەبووی ژن و دەنگی چیا بوو لە دڵی ئەوروپادا
لە بناری قەندیل، سێیەم ساڵیادی شەهیدبوونی "ئەڤین گۆیی" و هەڤاڵانی بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا جەخت لەسەر درێژەدان بە ڕێبازی ئەو ژنە تێکۆشەرە کرایەوە کە ٣٤ ساڵ لە تەمەنی خۆی بەخشییە شۆڕشی ئازادیی کوردستان.
-

ئەڤین گۆیی لە مەخموور بەبیرهێندرایەوە
ئەڤین گۆیی کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لەگەڵ هەڤاڵانی میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کیزل لە پاریس شەهید کران، لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار یادی کرایەوە.
-

شاندی ئیمراڵی: ئاشتی بە یاساو دادپەروەری دەبێت
شاندی ئیمراڵیی دەم پاتی و یەڵماز تونج، وەزیری داد کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا مژاری هەمووارکردنەوە یاساییەکانی پەیوەست بە پرۆسەکە و دۆخی زیندانیان تاوتوێ کرا.
-

ئامینە لاقرین بە سەرۆکی پەرلەمانی منداڵانی جەزائیر بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٧ هەڵبژێردرا
ئامینە لاقرین، منداڵێ کچ لە میانی دانیشتنی فەرمی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٧ی پەرلەمانی جەزائیر بە سەرۆکی پەرلەمانی منداڵانی جەزائیر هەڵبژێردرا.
-

کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە: لەیلا زانا شکۆی گەلی کوردە بەتەنها نییە
کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە ڕایگەیاند، هێرشەکانی سەر لەیلا زانا هێرشە بۆ سەر هەموو ژنانی کورد و بەتوندی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی شەرمەزارکرد و وتی: لەیلا زانا شکۆی گەلی کوردە، لەیلا زانا بەتەنها نییە.
-

لە مەڕاسیمێکی شکۆمەندانەدا ٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەشی ڕاگەیاندن بەرزڕاگیرا
٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەشێک لە کەسانی ئەکادیمی و مامۆستا و خوێندکاران، بە پیشاندانی چەندین وێنە و کار و بیرهێنانەوەی کەسانی دامەزرێنەری بەشەکە، پیرۆزکرا.
-

کەژەکە شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پاریسی یادکردەوە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە شەهیدانی کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی پاریسی یادکردەوە و ڕایگەیاند، واتادارترین دڵسۆزی بۆ شەهیدان پاراستن و بەهێزکردنی شۆڕشی ژن و ئازادییە.