ڕۆژانە
-

تاڵیبان دیسان ناوەندەکانی زمانی بیانی بۆ ژنان لە هەرات دادەخات
لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی تاڵیبان هەڵیانکوتایە سەر چەند ناوەندێکی زمانی بیانی بەهۆی وانەوتنەوەی ژنانەوە و دایانخست، هەنگاوێکیش نیگەرانییەکانی زیاتری کردوە سەبارەت بە زەوتکردنی زیاتری ژنان لە مافی خوێندن.
-

کۆمیتەی پەروەردەی خۆبەڕێوەبەری حەوتەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا
حەوتەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی پەروەردەی خۆبەڕێوەبەری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە دروشمی "لەگەڵ ژنانی خوێندەوار بەرەو ژیانی کۆمەڵایەتی" بەڕێوەچوو.
-

هێلین ئومێد: لە سووریا و ئەفغانستان ژنان دەکرێنە کۆیلە
هێلین ئومێد، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کوردستان دەڵێت: لە سووریا و ئەفغانستان ژنان دەکرێنە کۆیلە، تەنانەت ئەو ژوورانەشی کە ژنانی تێدان ڕووناکی تێدا نییە.
-

گفتوگۆیەک لەسەر ڕۆڵی ژنان لە ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوەدا ئەنجام درا
تۆڕی پەیامنێرانی عەرەبی بۆ ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە :ئاریج" بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای "ژنانی سەرکەوتو لە جەنگ"، کۆبوونەوەیەکی گفتوگۆی کراوەی ئەنجامدا کە ڕۆژنامەنووسانی سووری کۆکردەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕاستی ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە و ڕۆڵی ژنان تێیدا.
-

ئێران... شەریعەت و فەتواکان حوکمڕانی دەکەن، لەکاتێکدا یاسا خۆی دەدزێتەوە
لە وڵاتێکدا کە سەرەتایترین مافەکانی ژنان قەدەغەکراون، ماتۆڕسکیل و پاسکیل بووەتە گۆڕەپانێکی شەڕی ڕەمزی، شەڕێک لە نێوان ژنانی خەبات بۆ ئازادی و دەسەڵاتێک کە لە سەربەخۆی خۆیان دەترسێت و فەتوا و یاسا دەردەکات.
-

کۆنفرانسی ڕێنێسانسی ژنانی ئێزدی بەڕێوەدەچێت
تاژێ لە ٢٨ی ئابدا کۆنفرانسێکی ڕێنێسانسی ژنانی ئێزدی بە دروشمی "ڕێکخستن و تێکۆشان، ئێمە دەبینە پێشەنگی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد" بەڕێوەدەبات و ڕیهام حسێن ڕایگەیاند، بە ڕێنمایی و ڕۆشنایی ژنۆلۆژی ڕێنێسانسێکی ژنانی ئێزدی ئەنجام دەدەن.
-

کەژەکە: دەبێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە غەززە بوەستێندرێن
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە ڕاگەیەندراوێک دووپاتی کردەوە، کە هەبوونی گەلی جوولەکە و گەلی فەڵەستین بە خوێنڕێژیی و لەناوبردنی یەکتر، مسۆگەر نابێت؛ داوای کرد لەپێناو چارەسەرێکی ئاشتییانە و درێژخایەندا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێنرێن.
-

بهرههمی خۆماڵی كوردستان بەناوبانگەو ژنان خاوەنداری لێدەکەن
ژنان پارێزەری بەرهەمی خۆماڵین و خاوەنداری لیدەکەن، دەڵێن: بەرهەمی خۆماڵی باشترەو پاکترە، ئەگەر بەرهەمی دەرەوە هاوردە نەکەن، ئەوا بەرهەمی خۆماڵی خۆمان بەشی کوردستان دەکات.
-

"شەریفە وەک دایکێک سەرەڕای ئازارەکانی بەردەوامە لە خۆشەویستی ژیان"
هەڵمەتی بەرگری لە شەریفە محەمەدی بڵاویکردەوە، شەریفە باس لە ژیانی ڕاستەقینەی خۆی و ملیۆنەها ژنانی دیکە دەکات،شەریفە وەک دایکێک سەرەڕای هەموو ئازارەکانی بەردەوامە لە خۆشەویستی و بەخشینی ژیان.
-

کۆمەڵەی "حوریە" گفتوگۆ لەسەر بڕیاری ڕێککەوتنەکەی بۆ سیداو دەکاتەوە
بەشداربووانی دانیشتنی گفتوگۆ جەختیان لەوە کردەوە، کە هەڵگرتنی ڕێککەوتنەکانی بۆ سیداو بە هەنگاوێکی یاسای و سیاسی گرنگ دانا، پێویستی بە گونجاندنی یاسای نیشتمانی هەیە لەگەڵ تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی و ئایینی.
-

لە مەریوان یادی چالاکوانانی ژینگەپارێزی کرایەوە
لە ئاهەنگێکدا کە بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی کوشتنی چالاکانی ژینگەپارێزی شاری مەریوان بەڕێوەچوو، سەرنج بۆ ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی سروشت و بەرەنگاربوونەوەی لەناوبردنی ئیکۆلۆژی ڕاکێشرا.
-

چالاکوانێک لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بۆ جاری دووەم سزا درا
موتەهەر گونەیی، زیندانیی سیاسیی پێشووی ئێران و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان لە لایەن لقی ٢٩ـی دادگای شۆڕشی تارانەوە سزای ٢١ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
-

سیاسەتەکانی ستەم و هەڵاواردن... دەسەڵاتدارانی تورکیا توندوتیژی دژی ژنان بە یاسایی دەکەن
توندوتیژی شێوەی جۆراوجۆری بەخۆیەوە دەبینێت و لە تورکیادا بڵاودەبێتەوە، ژنان پێیانوایە کە سیاسەتەکانی حکومەت بەرامبەر بە ژنان بەشداریەکی بەرچاویان هەیە لە پەرەسەندنی توندوتیژی، چونکە هەڵاواردن بەردەوام دەکات و پاراستنی یاسایی لاواز دەکات.
-

ئەکتەرێکی عێراقی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
دوای ئەوەی زیاتر لە ٦٠ ساڵ کاری هونەری کرد، سەلیمە خوزەیر، ئەکتەری عێراقی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-

هەر هەنگاوێک هەمیشە خەباتێکە بۆ ژنانی ئەفغانی
سەرەڕای شەپۆلەکانی فشاری تاڵیبان و قەدەغەکردنی یەک لە دوای یەک، ژنانی کابول ڕادەست نابن، لە پارکێکدا لە نێوان دار و بەردو خۆڵدا، لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە مافی بوونیان لە کۆمەڵگادا بە زیندووی دەهێڵنەوە
-

ئیسرائیل ٢٤٦ ڕۆژنامەنووسی لە غەززە کوشتووە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٢٤٦ ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون.
-

"زمانی یەکێتی و ئاشتی سووریا بەرەو چارەسەر دەبات"
ڕیحان عەلۆ، ئەندامی کۆردیناسئۆنی کۆنگرەی ستار لە حەلەب جەختی لەوەکردەوە، کە حکومەتی کاتی سووریا دەیەوێت بە زمانی توندڕەوی و قسەی ڕق و کینە شەڕی ناوخۆ بوروژێنێت، سووریای نوێ پێویستی بە زمانێکی یەکگرتوو و ئەخلاقی هەیە.
-

ئایە ئیقبال؛ ٢٪ی چاوەکانی دەبینێت و نمرەیەکی باشی لە ئامادەیی بەدەستهێنا
ئایە ئیقبال، ئەو خوێندکارە بەئیرادەیەی کە توانی لە پۆلی ١٢ نمرەیەکی باش بەدەستبهێنێت هەرچەندە ٢٪ی چاوەکانی توانای بینینی هەیە، بەڵام کۆڵی نەداو توانی سەرکەوێت.
-

ژنانی زیندانی لە دژی ڕێگرییەکانی کۆمیسیۆن ناڕەزایەتییان دەربڕی
لە زیندانی ژنانی سینجانی ئەنقەرە ژنانی زیندانی لە بەرانبەر ڕێگرییەکانی کۆمیسیۆن لە بە کوردی قسەکردنی دایکانی ئاشتی ناڕەزایەتیان دەربڕی و بە شەرمەزارییەک بۆ کۆمیسیۆن ناویانهێنا.
-

دووەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کورد ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب، هونەر و میدیادا بەڕێوەدەچێت
بەبەشداری چەندین چالاکوان و ڕێکخراوەکانی ئەنفال، جینۆسایدەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و هەوڵی داگیرکەر بۆ تواندنەوەی گەلی کورد، دووەمین کۆنفڕانسی جینۆسایدی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.