ڕۆژانە
-

بۆ چوارەم ڕۆژی لەسەریەک هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامن
ئەو هێرشە مووشەکییانەی کە چەند ڕۆژێکە لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، جگە لە وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری، بووە هۆی بریندار بوون و گیان لەدەستدانی دەیان هاوڵاتی مەدەنی لە هەردوولا.
-

بەهۆی هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری فاشر ٣٥ کەسی ئاوارە کوژران و بریندار بوون
دەسەڵاتدارانی پارێزگای دارفوری باکوور بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکدا کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر پەناگەیەک لە شاری فاشر دەستیپێکردووە، ٣٥ کەسی ئاوارە کوژراون و برینداربوون.
-

پێشێلکارییەکی سیستماتیکی ئازادی ڕادەربڕینی ژنان بەردەوامەو دوو چالاکوان لە عەدەن دەستگیرکران
بەهۆی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکی ئاشتیانەدا کە داوای باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافە مەدەنییەکان دەکرد، چالاکوانانی یەمەن عەفرا حەریری و مەها عەواز، بە پەلە لە عەدەن دەستبەسەر کران.
-

ماڵی ژنانی ڕۆژئاوا هەڵمەتی پەروەردە بەڕێوەدەبات
ماڵی ژنانی ڕۆژئاوا هەڵمەتێکی پەروەردەی بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردن لەناو دامەزراوەکاندا دەستپێکرد، بەشداربووانی پەروەردە ڕایانگەیاند کە هەر تاکێک ماڵی ژنان بە ماڵی خۆی دەزانێت.
-

بەرخۆدان لە ڕەنگەکانی تابلۆکانی ژنانی ئەفغانستان ستەمکاری تاڵیبان دەشکێنێت
لە نێوان سێبەری قورسی سنووردارکردن و ترسدا، ژنان لە ئەفغانستان لەسەر ڕووبەرە ڕەنگاوڕەنگەکان وەستاون و بە فڵچەکانیان نەک تەنها خەونە کەسییەکانیان بەرجەستە دەکەن، بەڵکو ئازار و هیوا و خەباتەکانی تەواوی نەوەیەکیش بەرجەستە دەکەن.
-

لە جوانڕۆ سەرەڕای نائارامییەکان داوای بونیادنانی ئاشتی دەکرێت
شەڕی مووشەکی نێوان ئیسرائیل و ئێران دۆخی نائاسایدیی لە جوانڕو دروست کردووە، هاوڵاتیان داوا لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەن یەکبگرن و پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ ناوچەکە بونیاد بنێن.
-

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە تەرتوس خۆی کێشا بە ماڵێکداو ژنێک گیانی لەدەستدا
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانێکی نەناسراو کە خۆی کێشا بە ماڵێک لە گوندی تەلیعی سەر بە ناوچەی سافیتا لە تەرتوس، ژنێک گیانی لەدەستدا.
-

ئەنجومەنی ئیکۆلۆژی لە ئامەد دامەزرا
ژینگەپارێزان و جووتیاران و خوێندکاران و ڕۆژنامەنووس و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کۆبوونەوە و دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئیکۆلۆژیی ئامەدیان، ڕاگەیاند.
-

گەلی مەخموور: عێراق دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت
گەلی کامپی پەنابەرانی مەخموور لەدژی ڕێگری و گەمارۆ و گرتنی شاندی نوێنەرانی گەل ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و داوایان لە عێراق کرد ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ.
-

مامۆستا مەعسومە شەهنەوز ئازاد کرا
ڕژێمی ئێران مەعسومە شەهنەواز، دانیشتووی شاری سەبزواریان ئازاد کرد کە پێشتر لە لایەن ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.
-

ژمارەی ئەو ژنانەی کە لە کاتی کۆچکردندا گیانیان لەدەستداوە لە زیادبووندایە
ژنانی ڕۆژئاوای ئەفریقا بە چەند هۆکارێک کۆچ دەکەن بۆ ئەوروپا، لەوانە شەڕ، ململانێ، هەژاری و توندوتیژی، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی ئەو ژنانەی کە لە کاتی کۆچکردندا گیانیان لەدەستداوە لە زیادبووندایە.
-

تاران دەسوتێت بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانییەکان لەبەردەستدا نییە
دوابەدوای گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران بەردەوام بوون، ناوچە بەرفراوانەکانی تاران و چەند پارێزگایەکی دیکە شایەتی تەقینەوەیەکی سەخت بوون کە هێشتا وردەکاری تەواوی لەبەردەستدا نییە.
-

شەهیدانی سنونێ بەبیرهێندرانەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە سێیەمین ساڵیادی بۆردوومانی ئەنجومەنی گەلی سنونێدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تا کۆتایی بەدوای دۆزی خۆیان و شەهیدەکانیاندا دەڕۆن.
-

ڕژێمی ئێران ژنێکی دەستگیرکردو ٥ ژنی دیکەشی سزا دا
، ژنێکی زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکوان بە ناوی موتەهەرە گونەیی لە شاری تارانی پایتەختی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا، هەروەها ٥ ژنی بەهاییش سزا دران.
-

"جێپەنجەی ژنان" پاڵپشتییەکی کولتووری بۆ ژنانی فەڵەستینی
کۆمەڵەی نیشتمانی وەرزش و کات بەسەربردن و ڕۆشنبیری لە تونس لە ژێر ناوی "جێپەنجەی ژنان"، بۆ هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی فەڵەستینی، وەک پێزانین بۆ هەوڵەکانی کاروانی چەسپاوی، بۆنەیەکی ڕۆشنبیری ڕێکخست.
-

سۆهر: ١٣ کەس کوژراون کە ژنێکیان تێدایە
ڕێکخراوی سۆهر بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٣ کەس لە سووریا کوژراون کە ژنێکیان تێدایە.
-

بە سەدان زیندانی لە زیندانەکانی یەمەن لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین
لیژنەی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ پشتڕاستی کردەوە کە تێکچوونی بارودۆخی ناو دامەزراوە سزاکان مەترسییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ لە یەمەن.
-

چالاکی ئێشکگری لە مەخموور بەردەوامە
چالاکوانانی چالاکیی ئێشكگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور نزیکەی دوو ساڵە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد لە چالاکیدان. چالاکییەکە لەلایەن گروپی ١٣٦ بەردەوامە.
-

هێزەکانی ئیسرائیل چادری هاوڵاتیانی ئاوارە و ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە چاوەڕێی یارمەتی مرۆیی دەکەن
لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا، ناوەندێکی دابەشکردنی یارمەتییەکان و چادرێکی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای خان یونسی کرانە ئامانج، ٢٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژران کە ١١ کەسیان چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون.
-

بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ژمارەیەك ژن و منداڵ زیانیان بەرکەوت
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەكانی ئێران بە دەیان ژن و منداڵ زیانیان بەرکەوت و لەو چوارچێوەیەشدا، ٣٢٠ هاوڵاتیی مەدەنی برینداربوون، كە زۆرینەیان ژن و منداڵن.