ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 77 لە 1.029

8 حوزەیران 2026

  1. "پشتیوانی و هۆشیاری کۆمەڵگە بنەمای پاراستنە"

    "پشتیوانی و هۆشیاری کۆمەڵگە بنەمای پاراستنە"

    ژنانی شاری حەسەکە پێشوازییان لە کارەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دە:ڵێن: کە ئەمە بە پاڵپشتی هاوڵاتیان مسۆگەر دەبێت، خۆپاراستن ئەرکی هەموو لایەکە.

  2. کژار: توندوتیژییەکانی سەر ژنان و منداڵان شەرمەزار دەکەین

    کژار: توندوتیژییەکانی سەر ژنان و منداڵان شەرمەزار دەکەین

    کژار ڕووداوی توندوتیژییە پیاوسالارییەکەی سەر دوو کچە منداڵەکەی شاری سنەی شەرمەزا کرد و ڕایگەیاند، هەموو جۆرە توندوتیژیی و دەستدرێژییەک بەرامبەر بە ژنان و منداڵان شەرمەزار دەکەین، کێشەکانی ناو خێزان تەنها کێشەی کەسی نین، بەڵکو کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتیشن.

7 حوزەیران 2026

  1. ئەنجومەنی عەشتار وتەکانی ڕەحمی کۆچیان دژی ژنانی کورد شەرمەزار کرد

    ئەنجومەنی عەشتار وتەکانی ڕەحمی کۆچیان دژی ژنانی کورد شەرمەزار کرد

    ئەنجومەنی عشتاری کامپی مەخموور، لە دژی وتەکانی ڕەحمی کۆچ ڕایانگەیاند، لە دژی ئەو ئەقڵیەتە تێکۆشانمان فراوانتر دەبێت و گەورەترین وەڵاممان بۆ ئەم هێرشانە بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی ژنان و بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی ئازادییە.

  2. کۆڕبەندی داهێنانی یاسایی لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا داهاتووی یاسا لە قاڵب دەداتەوە

    کۆڕبەندی داهێنانی یاسایی لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا داهاتووی یاسا لە قاڵب دەداتەوە

    کۆڕبەندی ئەفریقا بۆ داهێنانی یاسایی وەک پلاتفۆرمێکی ناوچەیی کاردەکات، قووڵ دەبێتەوە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لەسەر دادپەروەری، ل کە چۆن دیجیتاڵکردن پەیوەندی هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییە یاساییەکان لە سەردەمی زیرەکی دەستکردا دابڕێژرێتەوە.

  3. پارێزەر: بڕیارەکەی دادگای دەستوری کاردانەوەی لەسەر نەفەقەی بارودۆخی ئابووری ناجێگیر و مافەکانی ژنان هەڵدەگیرسێنێت

    پارێزەر: بڕیارەکەی دادگای دەستوری کاردانەوەی لەسەر نەفەقەی بارودۆخی ئابووری ناجێگیر و مافەکانی ژنان هەڵدەگیرسێنێت

    سێڤدا چەتینکایا، داکۆکیکاری مافەکانی ژنان دەڵێت: باسکردن لە "نەفەقەی هەمیشەیی" شکست دەهێنێت لە ڕەنگدانەوەی یان ڕاستی یاسایی یان ئەزموونی ژیاوی ئەو ژنانەی کە خۆیان بەبێ کار یان موڵک دەبیننەوە دوای ساڵانێک لە کاری بێ موچەی ناوماڵ.

6 حوزەیران 2026

  1. باخچەی شەهید سۆلین وەک یەکەم پارکی تایبەت بە منداڵان لە بناری قەندیل کرایەوە

    باخچەی شەهید سۆلین وەک یەکەم پارکی تایبەت بە منداڵان لە بناری قەندیل کرایەوە

    شارەوانی بناری قەندیل باخچەی شەهید سۆلینی بە ڕووی منداڵانی سنوورەکەدا کردەوە، ئەم پارکە کە یەکەم پڕۆژەی باخچەیە بۆ منداڵان، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهید سۆلین و شەهیدان و ژمارەیەک لە هاوڵاتییان کرایەوە.

  2. خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان "بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی" ڕەتدەکەنەوە

    خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان "بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی" ڕەتدەکەنەوە

    ناڕەزایەتی خوێندکاران لە چەند شارێکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردەوە و بە ڕەتکردنەوەی یاسای نوێی وەرگرتنی زانکۆکان و زیادبوونی سەختی تێکڕای نمرەی کۆبوو، خوێندکاران دەڵێن: بڕیارەکانی ئەم دواییە نایەکسانی پەروەردەیی قووڵتر و بەردەوام دەکەن.

  3. بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای سەرپەرشتیکردن و هەڵوەشاندنەوەی یاسای خێزانی جەعفەری لە بەغدا خۆپیشاندان کرا

    بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای سەرپەرشتیکردن و هەڵوەشاندنەوەی یاسای خێزانی جەعفەری لە بەغدا خۆپیشاندان کرا

    دایکانی عێراقی لە بەغدا دژی بڕیارنامەی ٩، خۆپیشاندانیان کرد، چونکە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا مافی سەرپەرشتیکردنی منداڵ لە دایک دەسەنێتەوە و ئەمەش بە زیانی منداڵ و پێشێلکاریی مافی دایکان دەزانن.

  4.  ڕێبەر ئۆجالان داوای هەڵوێستێکی یەکگرتوو و وتووێژی هەمەلایەنە لە نێوان کورددا دەکات

    ڕێبەر ئۆجالان داوای هەڵوێستێکی یەکگرتوو و وتووێژی هەمەلایەنە لە نێوان کورددا دەکات

    ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٤هەمین ساڵیادی کۆبوونەوەکەدا پەیامێکی ئاراستەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرد،یەکێتی دیموکراتیکی کورد لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی جیاوازیەکانە نەک نەهێشتنیان، داوای هەڵوێست و دیالۆگی یەکگرتووی کرد بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان

  5. لە شەش شاردا نۆ کەس کوژراون... ڕوانگەی سووریا ژمارەی زیانبەرکەوتووانی نوێی بەڵگە دەکات

    لە شەش شاردا نۆ کەس کوژراون... ڕوانگەی سووریا ژمارەی زیانبەرکەوتووانی نوێی بەڵگە دەکات

    ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە شەش شاری سووریا نۆ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ١١ی دیکەش برینداربوون، لەناو داوای زیادکردنی پاراستن بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی و لابردنی مینە چێندراوەکان.

  6. لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد، ڕەحمی کۆچ داوای لێبوردنی کرد

    لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد، ڕەحمی کۆچ داوای لێبوردنی کرد

    سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئزمیر، سەبارەت بە ڕەحمی کۆچ بەهۆی قسەکانی دژ بە ژنانی کورد، لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد. دوای کاردانەوەکان، ڕەحمی کۆچ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بەهۆی قسەکانییەوە داوای لێبوردنی کرد.

  7. کاردانەوەکان دژ بە لێدوانەکانی ڕەحمی کۆچ توندتر دەبن؛ بارۆکان هاتنە دەنگ و تەژەئادا وای لێبوردن دەکات

    کاردانەوەکان دژ بە لێدوانەکانی ڕەحمی کۆچ توندتر دەبن؛ بارۆکان هاتنە دەنگ و تەژەئادا وای لێبوردن دەکات

    ڕێکخراوە یاسایی و ژنانەکان کاردانەوەی توندیان دژ بە قسەکانی ڕەحمی کۆچ بەرامبەر ژنانی کورد نیشان دا؛ بارۆکانی وان و شرناخ سکاڵای یاساییان تۆمار کرد و TJA قسەکانی وەک "گوتاری ڕق و کینەی ڕەگەزپەرستانە" وەسف کرد، وەزارەتی دادیش لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد.