ڕۆژانە
-

تەژەئا و دەبەپە و دەم پارتی سەردانی پرسەی گوڵیزار یەڵدزیان کرد
تەژەئا و دەبەپە و دەم پارتی سەردانی پرسەی گوڵیزار یەڵدزیان کرد کە شەوی ٢٢ی حوزەیران لە ناوچەی سلۆپی شرناخ کوژرا.
-

ژنان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە دژی قسەی ڕقاوی و گەیاندنی سووریا بۆ ئاشتی
وەک دەرئەنجامێکی سروشتیی لێپرسینەوە نەکردن، پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە گروپە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانی سووریا بەردەوامن، لە دوایینیاندا بۆردوومانی تیرۆریستی لە دیمەشقی پایتەخت کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کریستیان.
-

ژنانی دێرەزوور لە وتارێکدا باس لە پەیامی کۆتایی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
ژنان لە دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆڕێکدا لە شاری هەجین لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، پەیامی کۆتایی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بۆ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی تاوتوێ کرد، دەیان ژن و نوێنەری ئەنجومەنە ناوخۆییەکان و لیژنەکانی ژنان بەشداربوون.
-
"ئەوەی لە ئێراندا ڕوودەدات تەنها ململانێیەکی سەربازی نییە بەڵکو ململانێیە لە نێوان ڕووخان و مانەوە"
مورشیدە قائیدی جەختی لەوەکردەوە کە شەڕ ئامرازێک بووە و هەرواش دەمێنێتەوە، کە ڕژێمە پاوانخوازەکان بۆ چەوساندنەوەی هاوڵاتیان بەکاری دەهێنن، ئەوەی ڕوودەدات تەنها ململانێیەکی سەربازی نییە، بەڵکو ململانێیەکی وجودییە لە نێوان ڕووخان و مانەوە.
-

بڕیاری بەدوادانەچوون سەبارەت بە ڕۆژنامەنووس ڕەبیعە ئۆنڤەر درا
بڕیاری بەدوادانەچوون لەو لێکۆڵینەوەیەدا درا کە سەبارەت بە ڕۆژنامەنووس ڕەبیعە ئۆنڤەر بەهۆی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانەوە کرایەوە.
-

دانیشتوانی تاران لەنێوان گەڕانەوەی زۆرەملێ و ئاگری هێرشەکاندان
لەنێوان نەبوونی ئاسایشدا، ژنانی تاران پشتڕاستیان کردەوە کە ڕۆژانە لە ڕاستییەکدا کە تادێت تاریک تر دەبێتڕووبەڕووی ئاڵەنگاری دەبنەوە، بەشێکی زۆریان ناچاربن لەژێر بۆردووماندا بمێننەوە.
-

ئیسرائیل زیندانی ئێڤینی بۆردوومان كرد
لە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، كەمێك پێش ئێستا زیندانی ئێڤین بۆردوومان كرا کە چەندین چالاکوانی ئازادیخوازی تێدایە.
-

پێشانگای شێوەکاری "کچێکی نیگارکێش" بۆ ژنانی گەنجی کەرکوک کرایەوە
لە شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی "کچێکی نیگارکێش" پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ دەیان ژنی گەنجی هونەرمەندی شێوەکار و نیگارکێشی شارەکە کرایەوە.
-

کۆنگرەی ستار داوای ئاشکراکردنی تاوانبارانی کۆمەڵکوژی کڵێسای مار ئیلیاس دەکات
کۆنگرەی ستار ئامادەبەوەدەکات، بە ئامانج گرتنی کۆمەڵگەی مەسیحی لە سووریا هێرشکردنە سەر پەیکەری نەتەوەیی و ئایینی و تائیفی هەمەچەشنی سووریایە، هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر مافەکانیان یان مافی هەر پێکهاتەیەکی دیکە ڕەتدەکەنەوە.
-

"هێرشکردنە سەر کڵێسای مار ئیلیاس هێرشێکە بۆ سەر ناوەکی مرۆڤایەتی و پیرۆزی شوێنەکانی پەرستن"
ئەنجومەنی ژنانی سووریا هێرشی کڵێسای مار ئیلیاسی لە گەڕەکی دویعلەی دیمەشق شەرمەزارکرد، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەموو نۆرم و ڕێککەوتننامە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و تاوانێکە کە هەموو بەهاکان تێدەپەڕێنێت.
-

پانێڵی"ژنانی سووریا و فۆلکلۆری زارەکی لە سەدەی بیستەمدا" بەڕێوەچوو
لە پانێڵێکدا بەناونیشانی "ژنانی سووریا و فۆلکلۆری زارەکی لە سەدەی بیستەمدا" تیشک خرایەسەر ئەوەی چۆن ژنان کردووە لە بەڵگەنامەکردنی ناسنامەی کولتووری سووریا لە ڕێگەی گۆرانی، چیرۆک، پەند و پراکتیزەکردنی ڕۆژانە.
-

دوو خوشک لە بەنداوی دهۆک خنکان
لە بەنداوی دهۆك دوو خوشك، كە لە خێزانێكی گەشتیاری عەرەب بوون، كەوتنە ناو ئاوی بەنداوەكەوەو خنكان.
-

ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد ئاشکرا کرا
ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد ئاشکرا کراو تیشکخرایە سەر ڕۆڵی ژنانی کورد لە بونیادنانی یەکێتی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. لە ئەنجامنامەکەدا دووپاتکراوەتەوە، بەبێ ئازادیی ژنان، ئاشتی نایەتەدی.
-

لە ماوەی یەک مانگدا ٤٥٠ کەس لە خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە غەززە کوژران
لە مانگی ئایارەو تا ئێستا ٤٥٠ فەڵەستینی کوژراون، سێ هەزار و ٤٦٦ کەسی دیکەش بریندار بوون لە هرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە.
-

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەفریقای خوریبگا بە ئامادەبوونی بەرچاوی ژنان دەستپێدەکات
٢٥هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەفریقا، ئاهەنگێکی سەرنجڕاکێشی داهێنەری ژنان لە سینەمادا بەرجەستە دەکات، کارەکانی دەرهێنەرە بەشداربووەکانی ژن کۆدەبنەوە و مۆزایکێکی هونەری پێکدەهێنن، کە گوزارشت لە بەرخۆدان و کەرامەت و هەوڵی ژنانی ئەفریقا دەکات.
-

کۆنفرانسی پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد لە دووەمین ڕۆژدا ەردەوامە
سێیەمین کۆنفرانسی پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە، بڕیارە لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ڕاگەیەندراوی کۆتایی ڕابگەیەندرێت.
-

کۆڕێک لەسەر ژنۆلۆژی و بەهێزکردنی ژنان لە دەرەوەی چوارچێوە نەریتییەکان ڕێکخرا
لە کۆڕێکدرا بەناوی "ژنۆلۆژی: ئایندەی ژن و کۆمەڵگە" جەخت لەوەکرایەوە بەهێزکردنی ژنان بە نوێنەرایەتی ڕەمزی یان پارتی ناتوانرێت بەدی بهێنرێت، بەڵکو لە ڕێگەی دووبارە پێناسەکردنەوەیانەوە لە بونیادنانەوەی هۆشیاری و کۆمەڵگەدا دەبێت.
-

١٠ ڕۆژ دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل... مهاباد و هەنگاوەکانی بەرەو خۆبەڕێوەبەری
زیاتر لە هەفتەیەک دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل، شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای بەردەوامی گرژیەکان هەنگاو بەرەو خۆبەڕێوەبەری دەنێت.
-

لە سلێمانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان گردبوونەوە
ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەنپێداویستی تایبەت بە مەبەستی داواکردنی موچەکانیان لە سلێمانی گردبوونەوە، داوایان لە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم کرد، مافی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابین بکات.
-

سیاسەتمەداری کورد: پێویستە ڕوانگەی ڕێگای سێیەم جێبەجێ بکرێت
موعەزیز ئۆرهان، سیاسەتمەداری کورد کە بەشداری سێیەمین کۆنفرانسی پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد کرد وتی: وەک ژنانی کورد بە جێبەجێکردنی ئەرکی پێشەنگایەتیمان لە یەکێتی نەتەوەیی، یەکگرتوویی خۆمان مسۆگەر دەکەین.