ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 72 لە 1.029

20 حوزەیران 2026

  1.  هاوڵاتییەکی بەهایی لە زیندانی دەوڵەت ئاباد بەبێ چارەسەر دەستبەسەر کرا

    هاوڵاتییەکی بەهایی لە زیندانی دەوڵەت ئاباد بەبێ چارەسەر دەستبەسەر کرا

    فەریدە عەبدی، هاوڵاتییەکی بەهایی تەمەن ٦٢ ساڵە، لە زیندانی دەوڵەت ئابادی شاری ئەسفەهان ڕاگیراوە، چارەسەری پزیشکی پێویستی بۆ ڕەتکراوەتەوە و هیچ ڕوونییەک سەبارەت بە باری یاسایی و پێشکەوتنی دۆسیەکەی نییە.

  2. ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان: لە ٢٠٢٥دا ١٥ هەزارو ٨٢٦ توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە

    ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان: لە ٢٠٢٥دا ١٥ هەزارو ٨٢٦ توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە

    ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە کۆنگرەیەەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بە گوێرەی خستنەڕووی ڕاپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربونەوی توندوتیژی خێزانی، لە ساڵی ۲٠۲٥دا، ١٥ هەزارو ٨٢٦ توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار کراوە.

  3. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: ئایین ویژدانی کۆمەڵگەیە نابێت بخرێتە خزمەتی دەسەڵاتەوە

    ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: ئایین ویژدانی کۆمەڵگەیە نابێت بخرێتە خزمەتی دەسەڵاتەوە

    ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، پێویستە ڕێگە نەدرێت ئیسلام بکەوێتە خزمەتی دەوڵەت، دەسەڵاتداری و هێزە سەرمایەدارەکانەوە، بەڵكو پێویستە لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ جەوهەرەکەی، سەرلەنوێ بخرێتەوە خزمەتی کۆمەڵگەی ئەخلاقی، سیاسەتی دیموکراتی و ژیانی ئازاد.

  4. بەهۆی گیان لەدەستدانی ژنێک تەندروستی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

    بەهۆی گیان لەدەستدانی ژنێک تەندروستی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

    تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ژنێک لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لە کەلار، تووشی دۆخێکی تەندروستی بوو سەرەنجام گیانی لەدەستدا، بەپشتبەستن بە یاساو ڕێنماییە بەرکارەکان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیمانەوە پێکدەهێنرێت.

19 حوزەیران 2026

  1. نەتەوەیەکگرتووەکان: توندوتیژیی سێکسی لە ماوەی ساڵێکدا دوو هێندە زیادی کردووە

    نەتەوەیەکگرتووەکان: توندوتیژیی سێکسی لە ماوەی ساڵێکدا دوو هێندە زیادی کردووە

    نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، توندوتیژیی سێکسی پەیوەندیدار بە شەڕ لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوازێکی زۆر خێرا زیادی کردووە و تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا، زیاتر لە نۆ هەزار حاڵەتی توندوتیژیی سێکسی تۆمار کراوە کە ئەمەش دوو هێندەی ساڵی ٢٠٢٤ـە.

  2. شەڕڤانی عەرەبی یەپەژە: یەپەژە لە ناخی مندا هەستی خۆناسین و خۆبوونی بونیاد نا

    شەڕڤانی عەرەبی یەپەژە: یەپەژە لە ناخی مندا هەستی خۆناسین و خۆبوونی بونیاد نا

    بێریتان زنار، شەڕڤانی یەپەژە کە خۆی عەرەبە و لە ساڵی دوو هەزار و بیست و یەکدا هاتووەتە پاڵ یەپەژە، وتی:یەکینەکانی یەپەژە لە ناخی مندا هەستی خۆناسین و خۆبوونیان بنیات نا. لەبەر ئەوەش ئەم هەست و هێزە منیان بەرەو یەپەژە کێشکرد.

  3. ناوەندیكی ژنۆلۆژی لە قاهیرە کرایەوە

    ناوەندیكی ژنۆلۆژی لە قاهیرە کرایەوە

    لە قاهیرە بە بەشداریی کەسایەتییە دیارەکان کە بریتین لە بیرمەندان، ئەکادیمیستەکان، پسپۆڕانی میدیا و کەسایەتییە گشتیەکان، ناوەندێکی ژنۆلۆژی کرایەوە.

18 حوزەیران 2026

  1. هونەرمەندێک لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە سزا درا

    هونەرمەندێک لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە سزا درا

    هونەرمەندێکی گۆرانی بێژی ئێران بەهۆی بەشداریکردنی لە کۆنسێرتێک لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزا درا، کە لەکاتی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادی”یش بەهۆی ووتنی گۆرانی شۆڕشگێرانە دەستبنەسەر کرابوو.

  2. بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر تێکچوونی خزمەتگوزارییەکان هاوڵاتیان لەسەر شەقامەکانی عەدەن دەخەون

    بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر تێکچوونی خزمەتگوزارییەکان هاوڵاتیان لەسەر شەقامەکانی عەدەن دەخەون

    ئازارەکانی دانیشتووانی عەدەن خراپتر بووە و پچڕانی کارەبا کە ڕۆژانە زیاتر لە دە کاتژمێر دەخایەنێت، وایکردووە زۆرێکیان لە شەقامەکاندا بخەون لە شوێنێکدا کە ناوی لێنراوە "ثورة الفرشان" "شۆڕشی جێگای خەو"، ناڕەزایەتییەکان زیاتر دەبن.

  3. تالیبان دەڵێت ١٩ ژن دەستبەسەر کراون و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاماژە بە ٣٠ ژنی دەستبەسەرکراو دەکات

    تالیبان دەڵێت ١٩ ژن دەستبەسەر کراون و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاماژە بە ٣٠ ژنی دەستبەسەرکراو دەکات

    بەرپرسانی تالیبان ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا لە هەرات زیاتر لە ١٩ ژن بەهۆی"پەیڕەوڕەونەکردنی یاساکانی باڵاپۆشی" دەستبەسەر کراون و ئەم ڕێکارەش بەردەوام دەبێت، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ٣٠ ژن دەستبەسەر کراون.

  4. دەسەڵاتدارانی ئێران ناڕەزایەتییەکانی ژنانی بەلوچ کە بۆ داوای دادپەروەری و شەفافیەتە سەرکوت دەکەن

    دەسەڵاتدارانی ئێران ناڕەزایەتییەکانی ژنانی بەلوچ کە بۆ داوای دادپەروەری و شەفافیەتە سەرکوت دەکەن

    ناڕەزایەتی ژنانی بەلوچ و دانیشتووانی گوندی پشموکی لەسەر ڕادەستکردنی کانگای کرۆمیت لە فریاب ڕووبەڕووی سەرکوت و دەستگیرکردن بووەوە، لە میانەی هەڵمەتی سەربازی بۆ سەر خۆپیشاندەران، حەوت ژنی بەلوچ بریندار بوون و شەش هاوڵاتی کە سێ ژنی تێدابوو، دەستگیر کراون.

  5. ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ١٧٤٩ کەس لە ساڵی ٢٠٢٦دا بەڵگە دەکات

    ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ١٧٤٩ کەس لە ساڵی ٢٠٢٦دا بەڵگە دەکات

    ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سەرەتای ئەمساڵەوە کوژرانی ١٧٤٩کەسی بەڵگە کردووە، لە کاتێکدایە، کە توندوتیژی و پشێوی ئەمنی و زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە خەڵکی مەدەنی لە پێشەنگی زیانبەرکەوتووان دادەنێن.

  6. لە بەرازیل مافی لەباربردنی منداڵ بۆ زیانبەرکەوتووانی دەستدرێژی هەڵوەشێندرایەوە

    لە بەرازیل مافی لەباربردنی منداڵ بۆ زیانبەرکەوتووانی دەستدرێژی هەڵوەشێندرایەوە

    ئەنجومەنی پیرانی بەڕازیل پڕۆژە یاسای مافی لەباربردنی منداڵی ئەو ژنانەی کە لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسیدا دووگیان بوون هەڵوەشاندەوە. چالاکوانانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان دا لەوەی ئەم بڕیارە پێشێل کردنی مافی پاراستنی قوربانیانە.

  7. ڕۆژبین بۆر: خۆپاراستن چەندە بەکۆمەڵ بێت ئەوەندە زیاتر ئەنجامی دەبێت

    ڕۆژبین بۆر: خۆپاراستن چەندە بەکۆمەڵ بێت ئەوەندە زیاتر ئەنجامی دەبێت

    ڕۆژبین بۆر لەسەر پرسی خۆپاراستن نموونەی ڕۆژئاوای بۆ پاراستنی بەکۆمەڵ هێنایەوەو وتی: لە ڕۆژئاوا تەنیا ڕێکخراوێکی چەکداری نەبوو؛ لەوێ خوێندنگەیەکی ڕزگاریی ژنان سەریهەڵدا کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و زانستییەوە گەیشتووەتە ئاستێکی باش.

17 حوزەیران 2026

  1. نەتەوە یەکگرتووەکان داوای وەستاندنی بەردەوامی دوژمنایەتی و پاراستنی منداڵان لە لوبنان دەکات

    نەتەوە یەکگرتووەکان داوای وەستاندنی بەردەوامی دوژمنایەتی و پاراستنی منداڵان لە لوبنان دەکات

    منداڵانی لوبنان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە بەهۆی هێرشەکانەوە ڕووبەڕووی زیادبوونی ئازار بوونەتەوە، لەوانەش کوشتن و برینداربوون و ئاوارەبوون و وێرانکارییەکی بەرفراوان، نوێنەری یونیسێف لە لوبنان هۆشداری دا لە کاریگەرییە دەروونییەکان.

  2. ژنانی بەلوچ بەهۆی بەرگریکردن لە خاک و سامانەکانیان ڕووبەڕووی سەرکوتکردن دەبنەوە

    ژنانی بەلوچ بەهۆی بەرگریکردن لە خاک و سامانەکانیان ڕووبەڕووی سەرکوتکردن دەبنەوە

    هێرشی توندوتیژی بۆ سەر ژنان و منداڵانی کچی بەلوچ لە گوندی سەرسیای سەر بە تەفتانێ، لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕینیان بەرامبەر بە زیانەکانی کانگای زێڕ، جارێکی دیکە تیشکی خستە سەر پەرەسەندنی سەرکوتکردن لە دژی داواکارییە ژینگەیی و مەدەنییەکان.