ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی پیرانی بەرازیل لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی کە ڕێگەی بەو ژنانە دەدا، لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسیدا دووگیان بوون منداڵەکانیان لەبار ببەن، ڕەزامەندی نیشاندا.
بەم بڕیارە، بڕیارەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی مافەکانی منداڵان و گەنجان (کۆناندا) پووچەڵ دەکاتەوە کە لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسیدا بوونەتە قوربانی و دووگیان بوون.
لە پارتی لیبراڵ بە سەرۆکایەتی جەیر بۆلسۆنارۆ سیناتۆر یودۆسیا کاڵداس، ڕایگەیاند بڕیارەکە بە مەبەستی "ڕێگریکردن لە هاندانی لەباربردنی منداڵە".




