ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 60 لە 1.029

18 تەمموز 2026

  1. دەستپێشخەرییەکی نوێی ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی: "بۆ دادپەروەری و ئازادی - ببە دەنگی بەدیلگیراوان"

    دەستپێشخەرییەکی نوێی ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی: "بۆ دادپەروەری و ئازادی - ببە دەنگی بەدیلگیراوان"

    ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شنگال، کەمپەینێکی نێودەوڵەتییان ڕاگەیاند و ڕاگەیەندراوێکیشیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، تائێستاش ژنانی ڕزگاربووی جینۆسیاد لە بەردەم مەترسی کۆمەڵکوژیین و دەبێت چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان ئاشکرا بکرێت.

17 تەمموز 2026

  1. ژنانی دەم پارتی لە وان کۆنفرانسێکیان ئەنجام دا

    ژنانی دەم پارتی لە وان کۆنفرانسێکیان ئەنجام دا

    لە وان، بە ناونیشانی "بە تێکۆشانی ئازادیی ژنانەوە بەرەو کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بۆ هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی ژنان لە پەرەدان بە پرۆسەی ئاشتی و پلانڕێژی بۆ داهاتووی تێکۆشانی ژنان، ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی کۆنفرانسێکی ئەنجام دا.

  2. خۆپاراستن؛ قەڵغانی پارێزراوی ژنان

    خۆپاراستن؛ قەڵغانی پارێزراوی ژنان

    خۆپاراستن قەڵغانێکی گرنگە بۆ پارێزراوی ژنان، خۆپاراستن ژن دەپارێزێت لە زیانی جەستەیی و دەروونی. ڕێگە دەدات ژنان بە ئازادی بژین، هەروەها یارمەتییان دەدات ببنە خاوەنی بڕیاری خۆیان و متمانەیان بە تواناکانیان زیاتر دەبێت.

16 تەمموز 2026

  1. لە کۆیە كۆنگرەی ستار سیمینارێكیان بۆ ژنان و چالاكوانانی مەدەنی ڕێکخست

    لە کۆیە كۆنگرەی ستار سیمینارێكیان بۆ ژنان و چالاكوانانی مەدەنی ڕێکخست

    ڕۆژی ١٥ى تەمووز. پلاتفۆڕمی یەكێتی نەتەوەیی ژنی باشوور، بە هاوبەشی كۆنگرەی ستار، لە شارى كۆیە سیمینارێكیان بۆ ژنان و چالاكوانانی مەدەنی ڕێکخست، سیمینارەكە لە ژێر ناونیشانی “دەستكەوتەكانی ژن لە ڕۆژئاوا و ڕەهەندەكانی بەرەو یەكێتی نەتەوەیی” ئەنجامدرا

  2. "خلف الجدران"... فیلمێکی مەغریبی باس لە بارگرانی چاودێریکردن دەکاتەوە کە ژنان لە ئەستۆی دەگرن

    "خلف الجدران"... فیلمێکی مەغریبی باس لە بارگرانی چاودێریکردن دەکاتەوە کە ژنان لە ئەستۆی دەگرن

    کۆمەڵەی ”التحدي” بۆ یەکسانی و هاوڵاتیبوون هەڵیبژارد کە سینەما بەکاربهێنێت بۆ وروژاندنی گفتوگۆیەک سەبارەت بە کاری بێ موچەی ناوماڵ لە ڕێگەی کورتە فیلمی "خلف الجدران" "پشت دیوارەکانەوە" کە ڕۆشنایی دەخاتە سەر بارگرانییەکانی چاودێریکردن کە ژنان هەڵیدەگرن.

  3. لانە لە ڕێگەی هونەری وێنەکیشانەوە خزمەت بە منداڵانی خورماڵ دەکات

    لانە لە ڕێگەی هونەری وێنەکیشانەوە خزمەت بە منداڵانی خورماڵ دەکات

    لانە عەزیز ماوەی یەک ساڵە بەردەوام لە ناو منداڵاندایە تاوەکو بتوانێت لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە کە وێنەکێشانە، خزمەت بە منداڵانی خورماڵ بکات، لانە دەڵێت: با دایکان و باوکان هانی منداڵەکانیان بدەن بۆ هونەری وێنەکێشان.

15 تەمموز 2026

  1. ئێزدییەکان و ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک لە سەرووی کارنامەی کۆنگرەیەکی گەورەی شنگالەوەیە

    ئێزدییەکان و ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک لە سەرووی کارنامەی کۆنگرەیەکی گەورەی شنگالەوەیە

    شاری شنگال میوانداری کۆنگرەیەکی گەورەی جینۆساید و دادپەروەری گوازراوە و ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک دەکات، بە بەشداریی کەسایەتییە سیاسی و مافی مرۆڤ و ئەکادیمییەکان لە عێراق و دەرەوەی وڵات، لە کۆنگرەکەدا کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٤ و چارەسەرییەکان تاوتوێ دەکرێت.