ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 580 لە 1.030

17 کانوونی دووەم 2024

  1. زستان ئازاری ژنانی سوەیدا خراپتر دەکات

    زستان ئازاری ژنانی سوەیدا خراپتر دەکات

    بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و بڕینی کارەبا لە شاری سوەیدای سووریا، ژنان پشتڕاستی دەکەنەوە بارودۆخی ژیانیان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، بە تایبەتی دوای دەستپێکردنی زستان.

  2. ڕەمزیە محەمەد: کۆمەڵگە لە بەرامبەر هێرشەکان بێ وەڵام نابێت

    ڕەمزیە محەمەد: کۆمەڵگە لە بەرامبەر هێرشەکان بێ وەڵام نابێت

    ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئاماژەی بەوەکرد، لە هەموو بوارەکانی خەبات و ڕێکخستن و کۆمەڵگە و ژنان، وەڵامی داگیرکارییەکان دەدەنەوە.

  3. تولای هاتمئۆغولاری: ڕۆژئاوا بۆردوومان دەکرێت و خەڵکی مەدەنی گیان لەدەست دەدەن

    تولای هاتمئۆغولاری: ڕۆژئاوا بۆردوومان دەکرێت و خەڵکی مەدەنی گیان لەدەست دەدەن

    تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە کۆبوونەوەی هەفتانەی پارتەکەدا وتی: ڕۆژئاوا بۆردوومان دەکرێت، خەڵکی مەدەنی گیان لەدەست دەدەن و وێستگەکانی کارەبا، نەخۆشخانەکان، ناوچە مەدەنییەکان بۆردوومان دەکرێن.

16 کانوونی دووەم 2024

15 کانوونی دووەم 2024

  1. ژنان پشتیوانیان لە گوڵتان کشاناک کرد

    ژنان پشتیوانیان لە گوڵتان کشاناک کرد

    تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم بە ناوی ژنانەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند، تێکۆشانی گوڵتان کیشاناک تێکۆشانی ئەوانەو وتی: ئێمەی ژنان بۆ لەناوبردنی فاشیزم کاری هەرە گەورەی خۆمان دەکەین.

  2. لە ژێر بۆردوومانی بەردەوامدا؛ دانیشتوانی قامیشلۆ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان خۆپیشاندانیان کرد

    لە ژێر بۆردوومانی بەردەوامدا؛ دانیشتوانی قامیشلۆ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان خۆپیشاندانیان کرد

    لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ئەم ساتە، سەدان کەس لە دانیشتووانی قامیشلۆ لە میانەی خۆپیشاندانێکدا ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد کە کاریگەرییان لەسەر خەڵکی مەدەنی هەبوو.