
شەڕی غەززە لە ١٢٣هەمین ڕۆژدا بەردەوامە
بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ١٢٣هەمین ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ٢٧ هەزار و ٥٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ١٢٣هەمین ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ٢٧ هەزار و ٥٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایگەیاند، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی کۆتایی هات و ٨٥ چەتەی داعش و هاوکارەکانیان دەستگیرکراون.

سدیقە خەلۆ، ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوە بۆ ڕەگەزی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، پێویستە ژنان و کچان لە هەموو جۆرە ئایدۆلۆژیایەکی دواکەوتوو ڕزگاربکرێن.

بەدیا محەمەد سلێمان، پێشەنگی خەباتی ساڵانی هەشتاکان لە گوندی بۆتانی بچووک دەڵێت: ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ڕێگری لە ململانێی چەکداری دەکات و چارەسەری سیاسی پێکدەهێنێت.

ژنان لە ئەنقەرە لە ساڵیادی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا، کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، ڕێپێوانیان کرد، ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد وتیان: لەبیری ناکەین، لێیان نابوورین، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین.

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە قامیشلۆ سیمینارێکی سەبارەت بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ساز کرد.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی ئاژانسی ئەمەریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، دانیشتووانی ٧ شاری یەمەن لە باکووری وڵاتەکە ڕووبەڕووی خراپترین حاڵەتی نەبوونی ئاسایشی خۆراک دەبنەوە لە چەند مانگی داهاتوودا.

کۆڤان ئیدۆ خۆرتۆی ئێزیدی کە لەلایەن یەپەژەوە لە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کامپی هۆل ڕزگار کرا، بەسەرهاتی خۆی لە دوای ڕفاندنی لەلایەن چەتەکانی داعش باس کرد و وتی: هیوای من ڕزگارکردنی هەموو ژنانی ئێزیدییە.

گروپە بەکرێگیراوەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرینی داگیرکراو ٤ کەسیان ڕفاند کە ٢ کەسیان ژنی گەنجی خاوەن پێداویستی تایبەت بوون.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە شاری هەڵەبجە ڕژانە شەقام و داوایان لە مامۆستایان کرد، بە مووچەیەک بایکۆت نەشکێنن، تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

بەلایەنی کەمەوە ١١٢ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی هەرێمی ڤالپارایسۆی چیلی گیانیان لەدەستداوە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، ڕژێمی ئێران تۆمەتێکی دیکەی لە دژی چالاکوان وریشە مورادی بە تۆمەتی "هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی" زیاد کرد.

زیانلێکەوتووانی عەلەوی لە ئەنتاکیا ئاماژەیان بەوەکرد، لەلایەن دەوڵەتەوە جیاکاری بەرامبەریان کراوە و بە تەنها جێهێڵدراون، هیچ چاوەڕوانییەکیان لە دەوڵەت نییە، تەنها ئەوەیە کە دەیانەوێت کێشەکانی نیشتەجێبوون چارەسەر بکرێن کە مافی خۆیانە.

ڕۆژبین شام، شەڕڤانی یەکینەکانی دژە تیرۆر کە بەشداری لە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیدا کرد ڕایگەیاند. گەڕان بەدوای ژنانی ئێزیدیدا کە لە فەرمانی ٧٤ دا ڕفێندران یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانیان.

بەگوێرەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین- سووریا، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە داعش لە مانگی کانوونی دووەمدا چوار کەس کە دووانیان ژنن کوشتووەو ٥٠ کەسیشیان ڕفاندووە.

لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، خوێندکارێک بە هۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستدا.

لە عەفرین، هێزە نیمچە سەربازییەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ جاری پێنجەم زەینەپ محەمەد گولوشۆی تەمەن ٥٧ ساڵیان ڕفاند.

بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان، لە هەڵەبجە دەستەی داکۆکی لە مافی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا.

شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگر كەوتنەوە لە دارستانەكانی ناوەڕاست و باشووری چیلی لانیكەم ٤٦ كەس گیانیان لە دەستدا.

لە پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە یەکەمین سیۆمپۆزیۆمی تایبەت بە نەخۆشی شێێرپەنجە بەڕیوەچوو، کە مەبەست لێی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانە.