ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 548 لە 1.030

13 ئازار 2024

  1. ٣٢٠ ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە شەنگال

    ٣٢٠ ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە شەنگال

    وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ٣٢٠ ئاوارەی ئێزدییان لە كامپی كبارتۆ لە پارێزگای دهۆكەوە گەڕانەوە بۆ زێدى خۆیان لە شنگال و دەوروبەری.

12 ئازار 2024

  1. برسێتی و قەیران تەنگی بە کەرتی غەززە هەڵچنیوە

    برسێتی و قەیران تەنگی بە کەرتی غەززە هەڵچنیوە

    شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە ١٥٨هەمین ڕۆژیدایە، دانیشتوانی کەرتی گەمارۆدراو، بەتایبەتی ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست، بەدەست نەبوونی پێداویستی دەناڵێنن، کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی ٣١ هەزار کەس.

  2. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ ژن کوژراون و سێ ژنیش بە گوماناویی گیانیان لەدەستداوە

    لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ ژن کوژراون و سێ ژنیش بە گوماناویی گیانیان لەدەستداوە

    لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە باکووری کوردستان و تورکیا ٥ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون کە هاوسەرگیرییان لەگەڵ کردووەو گیان لەدەستدانی سێ ژنیش بە گوماناوی تۆمارکراوە، ژنیکیش برینداربووە.

  3. بانگەوازێک بە بۆنەی جەژنی چوارشەممە سوورەوە؛ ژن، ژیان، ئازادی

    بانگەوازێک بە بۆنەی جەژنی چوارشەممە سوورەوە؛ ژن، ژیان، ئازادی

    تۆڕی سەرتاسەری شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بانگەوازێکی بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو لە جەژنی چوارشەممە سووردا بڵاوکردەوە، کە بێنە سەر شەقامەکان بۆ شکاندنی جیاکاریی ڕەگەزی و دەسەڵاتی ئاپارتایدی ڕەگەزیی ڕژێمی ئیسلامی.

  4. "پەسەندکردنی یاسای ماف و دەرفەتە ئابوورییەکانی ژنان هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر"

    "پەسەندکردنی یاسای ماف و دەرفەتە ئابوورییەکانی ژنان هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر"

    بانکی جیهانیی بەبۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان هێشتا ڕاگیراون و بێکاری زۆر بەرزە، لەبەرئەوە بۆ یەکسانی ڕەگەزی هەموو چالاکییەکانی ڕۆژانە دەتوانن شەپۆلێکی گەورەتری گۆڕانکاری دروست بکەن.

  5. بڕیاری بێتاوانی بۆ بەڕێوبەر و تاوانباری بۆ شۆفێری پاسە وەرگەڕاوەکەی ڕۆژنامەنووسان دەرچوو

    بڕیاری بێتاوانی بۆ بەڕێوبەر و تاوانباری بۆ شۆفێری پاسە وەرگەڕاوەکەی ڕۆژنامەنووسان دەرچوو

    سەرجەم بەڕێوەبەرە تۆمەتبارەکانی ڕێکخراوی ژینگە و بارەگای نۆژەنکردنەوەی دەریاچەی ورمێ لە دۆسیەی پەیوەندیدار بە وەرگەڕانی پاسی هەڵگری ڕۆژنامەنووس بێتاوان دەرچوون و شۆفێر وەک تاوانبار ناسێندرا.