
لەیلا زانا: پێویستە هەڵوێست و دەنگمان هەبێت
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد، کە بەشداری چالاکییەکانی هەڵبژاردنی دەم پارتی بوو، ئاماژەی بەوەدا کە گەل هیچی لە بەرخۆدانیەکەی لەدەست نەداوە و وتی: بۆ ئەوەی هیوا بەرزبکەنەوە، دەبێت خاوەن هەڵوێست و دەنگ بن.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد، کە بەشداری چالاکییەکانی هەڵبژاردنی دەم پارتی بوو، ئاماژەی بەوەدا کە گەل هیچی لە بەرخۆدانیەکەی لەدەست نەداوە و وتی: بۆ ئەوەی هیوا بەرزبکەنەوە، دەبێت خاوەن هەڵوێست و دەنگ بن.

مەهدیە حاج محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، سیاسەتی زیندانیکردن میتۆدێکی دەوڵەتییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان و وتی: ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی حەسەکە و سینەمای عامودا و کیمیابارانی هەڵەبجە لە هەمان پلان و مەبەستەوە هاتوون.

لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزی ئەدەنەدا، بەشداربووان چەندین دروشمیان دەوتەوە و داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٢ هەزار و ٢٢٦ کەس، هەروەها ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٧٤ هەزار و ٥١٨ کەس بەرزبووەتەوە.

لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکانی لە کۆمپلێکسێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەردەوامە، بەڵام ژمارەی کوژراوانی ئەو هێرشەی داعش بانگەشەی بۆ دەکات بۆ ١٥٢ کەس بەرزبووەتەوە.

زۆرێک لە شارە عەرەبییەکان و بیانییەکان تێکچوونی دۆخی مرۆیی دانیشتووانی غەززەیان شەرمەزار کرد، ئاماژەیان بەوەکرد ژمارەی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی خێزانەکان ئەنجام دەدرێن لە زیادبووندایە.

ئۆنس جابری تونسی و ئارینا سابالینکای بیلاروسی زوو ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتی میامی کرد

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، پشكنینی ئەمنی بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدرێت، كە لە كامپی هۆلەوە دەگەڕێنەوە بۆ عێراق، دەشڵێت، حكومەت ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەكان.

سیاسەتمەدار لەیلا زانا لە کۆبوونەوەی گەل لە ناوچەی سێوەرگ لە ڕەحا قسەی کرد و ڕایگەیاند، ژیان بە ڕەنجی ژنان بونیادنراوە و وتی: لەبەر ئەوەیە دەڵێین "ژن، ژیان، ئازادی" ئامانجمان بونیادنانی ژیانێکی نوێیە.

لە غەززە ٥٠ هەزار ژنی دووگیان و لە کەناری ڕۆژئاوا ٧٣ هەزار ژنی دووگیان لە توندروستی بێبەشن و لەگەڵ منداڵانی تازە لەدایکبوو بەهۆی جەنگەوە زۆترین زیانیان بەرکەوتووە.

پەخشان عەزیزی نزیکەی ٨ مانگە لە زیندانی ئەڤین دەستبەسەرە و هیچ بڕیارێک لە بارەیەوە نەدراوە.

دەربارەی ژیان و خەباتی ئینتەرناسیۆنالیستەکان کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا گیانیان لەدەستدا، پەرتوکێک بە ناونیشانی "شەهید نامرن، پاڵەوانانی ئینتەرناسیۆنالیستی شۆڕشی ڕۆژئاوا " بڵاوکرایەوە.

بەهۆی دروستبوونى لافاو لە ناوچە شاخاوییەکانى ڕیۆ دی جانیرۆ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل ١٢ كەس گیانیان لەدەستدا.

دوێنێ سەرەتای ساڵی خوێندن بوو لە ئەفغانستان، خوێندکاران دەڵێن: ئەم شەوە تاریکانە بە بەیانی دەگات، ئەگەر ڕۆژێک وەک خوشکە کوردەکانمان چەک هەڵبگرین، ڕووخساری تاوانباران دەسڕینەوە و ئازادی بەدەست دەهێنین.

لە ئەفغانستان کە لەژێر دەسەڵاتی تاڵیبان دایە, کوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناویی ژنان لە زیادبووندایە، تەنها لە مانگی ئاداردا سێ ژن و مندالیکی کچ کوژران و گیان لەدەستدانی سێ ژنیش بە "خۆکوشتن" تۆمارکراون.

دایکانی شەممە لە هەفتەی ٩٩١ی چالاکییەکانیاندا، پرسیاریان لە مردنی حەسەن ئۆجاک کرد، کە لە ٢١ی ئازاری ١٩٩٥ لە ژێر چاودێریدا دیارنەما و لە ١٨ی ئایاری ١٩٩٥ لە گۆڕستانێکی بێ کەسدا دۆزرایەوە.

ژمارەی زیانلێکەوتوانی کەرتی غەززە بەرزبۆتەوە بۆ ١٠٦ هەزار و ٥٥٤ کەس، دەشڵێن، ژمارەی کوژراوان گەشتووەتە ٣٢ هەزار و ١٤٢ کەس و ٧٤ هەزار ٤١٢ كەسیش برینداربوون.

ئارینا سابالینکا یاریزانی بیلاروسی و کوکو غوفی ئەمریکی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییە هەزار خاڵییەکان لە میامی بەدەستهێنا.

ژنانی کانتۆنی عەفرین لە شەهبا هیوادارن نەورۆز ببێتە ڕۆژی ئاشتی و ئاسایش بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە و نەتەوەی دیموکراتیک لە سەرتاسەری سووریا.

لە لایەن پسپۆڕان و پزیشکانەوە ٧ نیشانە دەستنیشانکراون، کاتێک کەسەکان هەستی پێدەکەن کە ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی شەکرە بووبێتن.