ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 505 لە 1.030

16 ئایار 2024

  1. "كۆی گشتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەستی چەتەكانی داعش گەیشتووەتە ١٢٠ گۆڕ"

    "كۆی گشتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەستی چەتەكانی داعش گەیشتووەتە ١٢٠ گۆڕ"

    سەرۆكی ناوەندی ستراتیژى مافەكانی مرۆڤى عێراق ڕایگەیاند، تاوانی کوشتنى بەكۆمەڵ كە لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە ئەنجامدراوەو تا ئێستا ٢١٥ گۆڕی بەكۆمەڵ لە عێراق دۆزراوەتەوە، هەروەها كۆی گشتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەستی چەتەكانی داعش گەیشتووەتە ١٢٠ گۆڕ.

  2. وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد

    وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد

    تێکۆشەرانی مافی ژنان وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی کە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، دژی گواستنەوەی وریشە مورادی بۆ زیندانی ٢٠٩ی ئیتلاعات دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

  3. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بە هەڕەمەکی ڕۆژنامەنووسیان دەستگیر کردووە

    وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بە هەڕەمەکی ڕۆژنامەنووسیان دەستگیر کردووە

    وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە راپۆرتى ساڵانەیدا پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤی لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت: دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بە هەڕەمەکی و بەبێ هەبوونی هیچ تۆمەتێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانیان دەستگیر کردووە.

  4. بەردەوامیی قەیرانی چەمی جەقجەق هەڕەشەیە بۆ سەر ژینگەی ناوچەکە

    بەردەوامیی قەیرانی چەمی جەقجەق هەڕەشەیە بۆ سەر ژینگەی ناوچەکە

    سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ بڕینی ئاو و تێکەڵکردنی ئاوی پیس و پاشەڕۆی کیمیایی لەگەڵ ئاوی چەمی جەقجەق هاوسەنگی ژینگەیی ناوچەکە و تەندروستی خەڵکەکە دەخاتە مەترسییەوە، شارەزایان بەپێویستی دەزانن کە ڕێکخراوە مرۆییەکان دەستوەردان بکەن.

15 ئایار 2024

  1. ڕۆژنامەنووس ئەسرا سۆلین دال ماوەی ١٩ ڕۆژە ڕاگیراوە

    ڕۆژنامەنووس ئەسرا سۆلین دال ماوەی ١٩ ڕۆژە ڕاگیراوە

    ڕۆژنامەنووس ئەسرا سۆلین دال کە لەگەڵ زۆرێک لە هاوکارەکانیدا لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا، بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژە لە زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی ژنانی باکیرکۆی بەبیانووی "ئەمنی" ڕاگیراوەو داواکارییەکانی بۆ تێپەڕاندنی بەشەکە جێبەجێ نەکراون.

14 ئایار 2024