ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 359 لە 1.030

2 کانوونی دووەم 2025

  1. کارنامەی ئازادی ڕۆژنامەوانی تورکیا: ٥ ڕۆژنامەنووس بە ئامانج گیراون

    کارنامەی ئازادی ڕۆژنامەوانی تورکیا: ٥ ڕۆژنامەنووس بە ئامانج گیراون

    بەپێی ڕاپۆرتی "کارنامەی ئازادی ڕۆژنامەگەری ٢٠٢٤: ئەناتۆمی بێدەنگکردنی ڕاستی"، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکیا چوار ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە، ١١٢ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون و ٢٦ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون.

  2. ڕۆژنامەنووسانی ژن: بەئامانجکردنی ژن تیڤی هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر یەکسانی ڕەگەزیی و بەهێزکردنی ژنان

    ڕۆژنامەنووسانی ژن: بەئامانجکردنی ژن تیڤی هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر یەکسانی ڕەگەزیی و بەهێزکردنی ژنان

    ڕۆژنامەنووسانی ژن لە باشووری کوردستان، لە بارەی ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان، کە بۆ ژن تیڤی کار دەکات، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "‎ئەم هەنگاوە بنەما سەرەکییەکانی سەربەخۆیی میدیا و ئازادیی ‎رادەربرین، تێکدەدات".

  3. گزنگی بەربەیان: ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر و مۆڵەتمان هەیە

    گزنگی بەربەیان: ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر و مۆڵەتمان هەیە

    ئەمڕۆ لە بارەی ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدرا و سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، داخستنی هەندێک ناوەندی رێكخراوەیی و میدیایی پەیوەندی بە فشاری دەرەكییەوە هەیە، بڕیارەكە سیاسییە بەڵام بەرگی یاسای لەبەركراوە.

  4. ژیان لە مەنبەج تاریکتر دەبێت

    ژیان لە مەنبەج تاریکتر دەبێت

    دانیشتووانی شاری مەنبج داوای گەڕانەوەی هێزەکانی قەسەدەو یەپەژەیان کردو ئاماژەیان بەوەکرد، دوای چوونی چەتەکان بۆ منبج، خراپەکاری و کوشتن و کۆچ زیادی کردووە، شارەکە لە تاریکیدا ماوەتەوە.

  5. بە ملیۆنان منداڵی سودان لە خوێندن بێبەشن

    بە ملیۆنان منداڵی سودان لە خوێندن بێبەشن

    لە سودان بەهۆی شەڕی ناوخۆوە هێشتا بەشێکی زۆر لە منداڵان بێبەشن لە خوێندن و بۆ ماوەیەکی نادیار لە خوێندنگە دوور کەوتوونەتەوە، دیاریکراوە کە ئەگەر ئەم منداڵانە نەخوێنن ڕوو لە چەکداران دەکەن و شەڕی سودان هەرگیز کۆتایی نایەت.

  6. پشتیوانی لە حەلەب هیچ بەربەستێک ناناسێت

    پشتیوانی لە حەلەب هیچ بەربەستێک ناناسێت

    ڕێکخراوی نودەم کە بۆ پاڵپشتیکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئاسانکردنی ژیانیان دامەزرا، لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دەستی بە چالاکییەکانی کرد، ڕێکخراوەکە هەوڵدەدات بگاتە هەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی شاری حەلەب.

1 کانوونی دووەم 2025

  1. ژن و بارگرانی ناوبانگ... سنووردارکردنی شەرمەزاری و حەرام و کۆت و بەندکردنی ژن

    ژن و بارگرانی ناوبانگ... سنووردارکردنی شەرمەزاری و حەرام و کۆت و بەندکردنی ژن

    کۆمەڵگە هێشتا بەدەست داب و نەریتە بەسەرچووەکانی شاری حەلەبی سووریا دەناڵێنێت، کە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ژیانی ژنان و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانیان هەیە، لە هەمووی گرنگتر ژنان بەرپرسیارێتی ناوبانگی خێزان و کردەوە شەخسییەکانیان لە ئەستۆ دەگرن.

  2. "توندوتیژی سێکسی ستراتیژییەکی تایبەتی شەڕە"

    "توندوتیژی سێکسی ستراتیژییەکی تایبەتی شەڕە"

    سەمیرە ناسری بەرگریکاری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە توندوتیژی سێکسی تەنها تاوانێکی کەسیی نییە، بەشێکە لە ستراتیژی شەڕی تایبەت و ئامانج لێی لەناوبردنی کۆمەڵگایە، بۆیە پێویستە کولتووری بەئاگابوونەوە لە بواری مافەکانی ژناندا هەبێت.

  3. ئەمینە ئۆسێ: ئایندەی ژنان لە سووریا لە مەترسیدایە

    ئەمینە ئۆسێ: ئایندەی ژنان لە سووریا لە مەترسیدایە

    ئەمینە ئۆسێ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکان و هاوپەیمانییە دیموکراتیک کۆنگرە ستار، لە پەیوەندی بە پێشهاتەکانی سووریادا ڕایاگەیاند، کە ئایندەی ژنان بە هۆی کردەوەی گروپە جیهادییەکان لە سووریا لە مەترسیدایە و تەنیا چارەسەری سیستەمی خۆبەڕێوەبەرییە.

  4. بۆ ئازادی تێکۆشا: عروبا ئەلکینۆ

    بۆ ئازادی تێکۆشا: عروبا ئەلکینۆ

    عروبا ئەلکێنۆ، ئاڤاشین ڕۆستەم جودی، کە بۆ ڕزگارکردنی عەرەبەکان لە بیری پیاوسالاری تێکۆشانی کرد، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا ژیانی لەدەستدا، بنەماڵەی عروبا ڕایانگەیاند، شانازی بە کچەکەیانەوە دەکەن.

31 کانوونی یەکەم 2024