کۆمپانیای گزنگی بەربەیان و ڕۆژنامەنووسان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکدەخەن

لە بەرامبەر ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ کۆمپانیای گزنگی بەربەیان و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکدەخەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی بڕیارێکدا کە هەریەک لە حکومەتی ناوەندی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە بێ بوونی هیچ نووسراوێکی فەرمی و ئاگادارکردنەوەیەک، ئاسایشی سلێمانی بڕیاری ڕاگرتنی کۆمپانیای گزنگی بەربەیانی، بۆ بەرهەمهێنانی بەرنامەی تەلەفیزیۆنی سنوردار، کە بۆ ژن تیڤی بەرنامە بەرهەم دەهێنێت دا.

 

لەدوای ئەو بڕیارە کاردانەوەکان فراوان بوون و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان دژی ئەو بڕیارەن و پاڵپشتی بەردەوامی کاری کۆمپانیای گزنگی بەربەیان دەکەن.

 

بڕیارە ئەمڕۆ ٢ی کانوونی دووەم، کۆمپانیای گزنگی بەربەیان دەربارەی هەوڵی ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیاکە لە سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، لە کاتمێر ١١:٠٠ی بەیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکبخات.

 

ئاماژە بەوەکراوە، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان، وەک پشتیوانی دەتوانن بەشداری کۆنگرەکە بکەن.