بۆ ئازادی تێکۆشا: عروبا ئەلکینۆ

عروبا ئەلکێنۆ، ئاڤاشین ڕۆستەم جودی، کە بۆ ڕزگارکردنی عەرەبەکان لە بیری پیاوسالاری تێکۆشانی کرد، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا ژیانی لەدەستدا، بنەماڵەی عروبا ڕایانگەیاند، شانازی بە کچەکەیانەوە دەکەن.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- لە لایەک هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە لایەکی دیکەوە بەرخۆدان لە دژی ئەو هێرشانە بەردەوامە، ڕۆژانە چیرۆکی نوێ لە بەرەکانی جەنگەوە دەبیسترێت، چیرۆکی ژنانی پێکهاتە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یەک بە یەک بە پێنووسی ژنان دەنووسرێن و دەچنە ناو لاپەڕەکانی مێژووەوە، یەکێک لەو چیرۆکانە چیرۆکی عروبا ئەلکێنۆ، ئاڤاشین ڕۆستەم جودیی عەرەب، شەڕڤانی یەپەژەیە.

 

عروبا لە ١٩ کانوونی یەکەم لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک لە بەنداوی تشرین گیانی لەدەستدا، فۆزا ساڵحی دایکی و فاتمە ئەلکێنۆی خوشکی سەبارەت بە ژیان و کەسایەتییەکەی بۆ دەزگاکەمان قسەیان کردو ڕایانگەیاند کە ئیروبا بە مەبەستی لابردنی هەڵوێستی ژنکوژی لە کۆمەڵگەی عەرەبی و بونیادنانی ژیانێکی دیموکراتیک پەیوەندی بە یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" کردووە.

 

"ویستی کۆمەڵگەی عەرەبی لە چەمکی پیاوسالاری ڕزگار بکات"

فۆزا ساڵح، دایکی عروبا ئەلکێنۆ "ئاڤاشین" سەبارەت بە کەسایەتی و ژیانی کچەکەی وتی: شانازی بە شەهیدبوونی کچەکەمەوە دەکەم، کچەکەم لە ڕێگای ئازادیدا شەهید بوو، لە ماڵەوە زۆر دڵنەرم بوو، هەموو کەسانی دەوروبەری خۆشدەویست، بەتایبەتی خوشک و براکانی، هەندێک جار لە ماڵەکەدا باوکی هاوار دەکاتە سەر براکەی، عروبا پشتی براکانی بەرنەدەدا زۆر هەستیار بوو، کاتێک شتێکمان پێ دەوت بە هەستیارییەوە لێمان نزیک دەبووەوە، ڕۆیشتنی عروبا پشتمی شکاند، عروبا بە مەبەستی ڕزگارکردنی عەرەب لە چەمکی پیاوسالاری پەیوەندی بە یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" کرد، هەمیشە ئازادی خۆشدەویست و لەگەڵ ئێمەی عەرەبیش شتێک بە ناوی ئازادی نەبوو، بە چوونی عروبا هەموومان هۆشیار بووینەوە.

 

"بە شەهیدبوونی کچەکەم سەربەرزم"

فۆزا ساڵح باسی لەوەشکرد، شەهیدبوونی کچەکەی زۆر قورس بووە، تا ئێستاش باوەڕی بەوە نییە کچەکەی شەهید بووبێت وتی: من لە ماڵی باوکم بووم، کاتێک هاوڕێکانم هاتن و شەهیدبوونییان ڕاگەیاند، باوەڕم نەدەکرد شەهید بووبێت، ویستم تەرمی ئەو ببینم، تەنها دەموچاوی ئەویان پیشان دام، کاتێک دەموچاویم بینی، زۆر گۆڕابوو، گەورە ببوو و زۆر جوان بوو، دیسان دەڵێم بە شەهیدبوونی کچەکەم سەربەرزم، پیرۆزبایی شەهیدبوونی لە هەموو هاوڕێکانی و گەل دەکەم.

 

'زۆر بەهەست بوو"

فاتمە ئەلکینۆ، خوشکی عروبا ئەلکێنۆ "ئاڤاشین" باسی گفتوگۆی لەگەڵ خوشک و براکانی کردو وتی: پەیوەندی نێوان من و ئەو زۆر بەهێز بوو، زۆر یەکترمان خۆشدەویست،هەرگیز دڵی کەسی لەخۆی نەدەیەشاند، هەموو کەسانی دەوروبەری خۆشدەویست و دەیویست هەمووان دڵخۆش بن، لەکاتێکدا وتی من دەچمە ناو یەپەژە، بەڵام باوەڕمان پێی نەدەکرد، کاتێک بیستمان پەیوەندی بە یەپەژە کرد، زۆر شانازیمان پێوە دەکرد،شەهیدبوونی زۆر قورس بوو بۆ ئێمە، زۆر ئازارم چەشت بە شەهیدبوونی. بەڵام ئەوەندەی ئازارمان پێگەیشت، ئەوەندەش سەربەرز بووین.