ڕۆژانە
-

وریشە مورادی لە هێرشێکدا بۆسەر زیندان بریندار بوو
دوای لەسێدارەدانی هاووڵاتیی کورد ڕەزا ڕەسای لە ئێران، پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی زیندانیانی زیندانی ئەڤین، ئەوەش زاندرا کە لەو هێرشەدا وریشە مورادی، زیندانی سیاسی کراوەتە ئامانج و ئەشکەنجە دراوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە کاردانەوەکانی پەرەسەندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر منداڵان دەدات
ئادەل خزر، بەڕێوەبەری ناوچەیی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" هۆشداریدا لەوەی هەر پەرەسەندنێکی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لێکەوتەی مرۆیی ترسناک بۆ منداڵان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
-

لە دێرەزوور بەهۆی بۆردومانەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە دێرەزوور هێزەکانی شام و چەتەکان بەناوی بەرگری شارستانی بۆردومانی گوندەکانیان کردو ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە منداڵیان تێدایە.
-

هاوسەرۆکی شارەوانی پیران: چارەسەر بۆ کێشەکانی ژنان دەدۆزینەوە
شارەوانی پیران سەر بە دەم پارتی لەسەر داوای ژنانی ناوچەکە ناوەندی ژیانی ژنانی کردەوە، ئایسەل باران هاوسەرۆکی شارەوانی پیران ڕایگەیاند، لە ناوەندەکەدا چارەسەر بۆ کێشەکانی ژنان دەدۆزنەوە.
-

پەرتوکخانەی ئەلمەهجەر کولتووری ناوچەکان دەپارێزێت
کۆچبەرانی عەفرین کە لە کانتۆنی شەهبا دەژین، دوای چەند مانگێک لە کۆچەکەیان، سێ پەرتوکخانەیان لە شوێنە جیاوازەکانی کانتۆنەکە و لە کامپەکاندا کردووەتەوە بۆ پاراستنی کولتوورەکەیان لە ڕێگەی خوێندنەوە و نووسینەوە.
-

هەڵمەتی تاژێ بۆ خۆپاراستن کۆتایی هات
هەڵمەتی تاژێ بە دروشمی "لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" کە لە ٨ی ئاداری ئەمساڵەوە دەستیان پێ کردبوو، بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی هات.
-

کۆنفڕانسی سۆسۆلۆژیای ئازادی لە شاری ڕەققە بەڕێوەچوو
لە شاری ڕەققە، کۆنفرانسی سۆسۆلۆژیای ئازادی، کە لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا بە دروشمی "خۆشەویستی بۆ من، بەدیهێنانی بیرۆکەکانمە لە ژیاندا" بەڕێوەچوو، بە گفتوگۆکان بەردەوامە.
-

لە ڕۆژئاوای یەمەن بەهۆی بارانەوە زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا
باران بارینی بەخوڕ و لافاو بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٣٠ کەس و بێسەروشوێن بوونی ٥ کەس لە یەمەن.
-

لە ناوچەکانی دەسەڵاتی ڕژێمی سووریا ٥٦٧ هاوڵاتی مەدەنی لەمساڵدا کوژراون
بەهۆی گژری و ئاڵۆزی لە کاتی خۆپیشاندان، ناڕەزایەتییەکان، بۆردوومان و هێرشی چەتەکان و چەندین ڕووداوی جیاوازی دیکەوە لەو ناوچانەی لە ژیر دەسەڵاتی ڕژێمی سووریا، لەمساڵدا ٥٦٧ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون کە بەشێکیان ژن و منداڵن.
-

هاوپەیمانی ١٨٨ خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایەکی عێراق ڕێکدەخات
بڕیارە ئەمڕۆ لە چەندین پارێزگای عێراق دژی هەمواری یاسای باری کەسی خۆپیشاندان بكرێت، بەشێك لە چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەتایبەتی ژنان بەشداری خۆپیشاندانەكان دەكەن.
-

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ٣٠٧هەمین ڕۆژیدایە
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ٣٠٧هەمین ڕۆژ بەردەوامە، لەم دواییانەشدا ٢٥ فەڵەستینی لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستدا.
-

لە "ڕۆژی نەتەوەیی ژنانی تونس" ڕێپێوانێک بەڕێوەدەچێت
بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی ژنانی تونس، لە ١٣ی ئابدا، ژنان کەخۆیان بۆ ڕێپێوان ئامادە دەکەن ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پێشێلکارییەکان و ڕایانگەیاند، نەک وەک ڕۆژی پیرۆزبایی بەڵکو وەک ڕۆژی خەبات پێشوازی لەم ڕۆژە دەکەن.
-

دژی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسی ژنانی کەرکوک گردبوونەوە
چالاکوان و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان لە کەرکوک دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی لە بەردەم کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤدا گردبوونەوە.
-

پۆلیسی ڕەوشتی ئێران دوو منداڵی کچی ئەشکەنجە دا
لە تاران دۆسیەی دوو منداڵی کچ کە سەریان داپۆشراو نەبوو بەو بیانووە ئەشکەنجە دران، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
-

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بوونە دەنگی ڕاستی
یەکێک لە شوێنکەوتوانی ڕاستی، ڕۆژنامەنووس دەنیز فورات، کە لە ٨ی ئابی ٢٠١٤ لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کامپی مەخموور گیانی لەدەستدا، بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" درێژەی بە گەڕان بەدوای ڕاستییەکان دا.
-

لە کەتەلۆنیاوە ژنان پشتگیری شەنگال دەکەن
لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا، ژنانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە کەتەلۆنیاوە بە پەیامێکی ڤیدیۆیی پشتگیری خۆیان بۆ شەنگال دەربڕی.
-

٥٠ دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێڕ سووتا
دووبارە لە ژێر ناوی هۆکاری نادیار، ئاگرێكى فراوان لە سنوورى سیتەک کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٥٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی و ڕەز و باخى هاوڵاتیان سووتان.
-

سزای دیسپلین بۆ ژنانی زیندانیکراوی شاکران درا
لە زیندانی ژنانی شاکران، بە هۆی گۆرانی کوردی، سەرجەم زیندانیانی سیاسی بە بیانووی"تێکدانی ئەمنیەتی گشتی'' بە یەک مانگ ڕێگریکردن لە پەیوەندی و ئامڕازەکانی ڕاگەیاندن سزادران.
-

ئەنجومەنی ژنانی سووریا و یەکێتی ژنانی ئەرمەنی سیمینارێکیان ئەنجامدا
ئەنجومەنی ژنانی سووریا و یەکێتی ژنانی ئەرمەنی، سمینارێکیان سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی پێکهاتەکانی ئێزیدی و ئەرمەنی ئەنجامدا.
-

" ٧ ڕۆژنامەنووسی ژن هێشتا لە زینداندان"
لە ڕاپۆرتی مانگی تەمووزی پێشێلکاری مافەکانی MKG ئاماژە بەوە کراوە، ژنانی٦ ڕۆژنامەنووسی کورد بە تایبەتی ڕووبەڕووی هەراسانکردن دەبنەوە، چوار ڕۆژنامەنووس سزا دراون و ٧ ڕۆژنامەنووس تا ئێستاش لە زینداندان.