ڕۆژانە
-

"هەموواری یاسای باری کەسێتی هەوڵێکە بۆ بە شیعەکردنی کۆمەڵگهی عێراق"
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سەبارەت بە هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەموواری یاساکە کاریگەری مەترسیداری لەسەر دۆخی ژنانی کوردستانیش و ماف و ئازادیەکانیان دەبێت.
-

فێستیڤاڵی سۆزی دایک بەرهەمی ژنان نیشان دەدات
فێستیڤاڵی سۆزی دایک، بۆ دەستڕەنگینی و بەرهەمی خۆماڵی، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ کرایەوە کە تێیدا بەرهەم و کاری دەستی ژنان نمایش دەکات.
-

ژنانی ئەفغانستان: تا دادپەروەری پێکنەیەت، دەست لە تێکۆشان بەرنادەین
تەڤگەری ژنان بۆ ئازادی لێدوانێکی سەبارەت بە سێیەم ساڵیادی دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا دادپەروەری پێکنەیەت دەست لە تێکۆشان بەرنادەن.
-

سنوری ئامێدی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بوردوومانکرا
دەوڵەتى داگیرکەری تورک، سنوورى شارۆچکەى ئامێدیان لە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد، تا ئێستاش زیانە گیانی و مادییەکانى هێرشەکە نەزاندراوە.
-

بانگەوازی دەم پارتی بۆ شەنگال
دەم پارتی لەبارەی ئەو شەنگالییانەی کە بەهۆی بێزارکردنی پەدەکەوە ناچاربوون لە کامپی دهۆک و زاخۆهەڵبێن ڕایگەیاند: پەدەکە لەکاتی کۆمەڵکوژییەکانی داعش گەلی ئێزدی بە تەنیا جێهێشت، بەرپرسیاری سەرەکی دەبێت لە کۆمەڵکوژییەکی نوێ.
-

لە ٤٨ کاتژمێردا ٨٠٠ خێزانی ئێزدی گەڕاونەتەوە شەنگال
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕوونیکردەوە، بەهۆی نەبوونی ئاسایش و لە ترسی گیانی خۆیان زیاتر لە ٨٠٠ خێزانی ئێزدی گەڕانەونەتەوە بۆ شەنگال.
-

ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی خان یونسی دەرکرد
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بێ وەستان بەردەوامە، دوای ئەو کۆمەڵکوژییەی لە خوێندنگەیەکدا ئەنجامدرا، سوپای ئیسرائیل فەرمانی بە هاوڵاتیانی خان یونس کرد دەستبەجێ چۆڵی بکەن.
-

"ڕزگارکردنی ژنانی ئێران بە درێژەدان بە بەرخۆدان دەبێت"
ژنانی میسر تیشکیان خستەسەر فشارەکانی سەر ژنانی ئێران و ڕایانگەیاند: ڕزگارکردنی ژنانی ئێران بە بەردەوامبوون لە بەرخۆدان بەدەست یەت و هاودەنگی ژنانی جیهان لە بەرامبەر ستەمکاریدا گرنگە.
-

لە باشووری ئەفریقا چالاکی لە دژی لەسێدارەدان ڕێکخرا
ژنان لە پارێزگای گاوتینگی ئەفریقای باشوور چالاکیان بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی بەڕێوەبرد کە لەلایەن ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوەو وتیان: تا هەموو خەڵک ئازاد نەبن، ناوەستین.
-

لە هەڵەبجە بە کۆڕێک پێگهی مرۆڤ تاوتوێ كرا
دوێنێ كۆرێک بۆ ههریهک له نووسەران کنێرعەبدوڵا و سهلاح عەزیز ڕێکخرا، تیایدا پێگەی مرۆڤ تاوتوێ کرا.
-

"لە بەرخۆدانی پەخشان عەزیزیدا شوێنپێی شیرین عەلەمهولی هەیە"
ڕۆژنامەنووس ڕۆهیۆ بوتان کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی لە ئێران و وتی: کاتێک نامەکەی پەخشان عەزیزی دەخوێنیتەوە، هەنگاوە بێ چەواشەکارییەکانی شیرین عەلەمهولی لەدژی ڕژێمی ئێران دەبینیت.
-

ژنانی پاسور لە دۆڵەکانیاندا کانزاکانیان ناوێت
ئەو ژنانەی بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کردووە دژی پڕۆژەی کانزا پێشنیارکراوی زۆزان حەساندین لە پاسۆر، ئاماژەیان بەوەدا ئامانجی پڕۆژەکە ئاوارەکردنی خەڵکە، بۆ زەویەکانیان تێدەکۆشن.
-

داوای کۆتایی هێنان بە سزا نەدانی تاوانبارانی دژی ڕۆژنامەنووسان دەکرێت
لە شاری تەعز وۆرکشۆپیک ڕێکخرابوو، تێیدا کۆمەڵێک دەستوەردان و گفتوگۆی بەشداربووانی لەخۆگرتبوو، هەروەها پێداچوونەوە بە ئەزموونی ڕۆژنامەنووسان کرا سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی کە کاریگەرییان لەسەر خۆیان و بنەماڵەکانیان هەبووە لە ئەنجامی کارە ڕۆژنامەوانییەکانیان
-

٥٤٠ دۆنم پوش و پاوان و ڕەز و باخى هاوڵاتییان لە شارباژێڕ سووتان
بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى ماوەت کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی و ٤٠ دۆنم لە ڕەز و باخى هاوڵاتییان سووتان.
-

"چارەسەری قەیرانی سووریا بە گفتوگۆی گەلی سووریا بەدی دێت"
سۆزدا ئەحمەدی ڕۆژنامەنووس دووپاتیکردەوە، چارەسەری ململانێی سووریا لە ناوخۆی سووریا لەگەڵ گەل بەدی دێت وتی: گفتوگۆ لەگەڵ دەرەوەی سووریا چارەسەری قەیرانی ئێستا ناکات، بەپێچەوانەوە ئەو قەیرانە درێژتر و قووڵتر دەبێت.
-

"ڕۆژنامەنووسانی ژن دژی هەر جۆرە سیاسەتێک بەرخۆدان دەکەن"
ڕۆژنامەنووس فارقین کارا لە کامپی مەخموور ڕایگەیاند، هێزە دەسەڵاتدارەکان هەموو جۆرە سیاسەتێکی جینۆساید بۆ قڕکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووس ئەنجام دەدەن، ژنانیش لە دژی هەر جۆرە سیاسەتێک بەرخۆدان دەکەن.
-

"تورکیا گەورەترین زیندانی جیهانییە بۆ ڕۆژنامەنووسان"
بەپێی ڕاپۆرتی RSF لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لە تورکیا لانیکەم ١٣١ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون و ٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون، جگە لەوەش، لە ساڵی ٢٠١٨ دا ڕێکخراوی RSF تورکیای وەک "گەورەترین زیندانی جیهانی بۆ ڕۆژنامەنووسان" ڕاگەیاند.
-

لە سلێمانی پاڵەوانێتی جومناستیکی کچان بەڕێوەچوو
پاڵەوانیەتی جومناستیکی کچان بۆ یانەکانی عێراق، بە بەشداری چەندین یاریزانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەری ئیداری جومناستیکی سلێمانیش دەڵێت: بەشداریکردن و براوەکان زیاتر لە شاری سلێمانین.
-

"پێویستە هۆشیاری دژی توندوتیژیە سێکسیەکان زیاتر بێت"
سەلام عوبەید ئاماژەی بە زیادبوونی توندوتیژی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە دا و ڕایگەیاند حاڵەتەکان لە زیادبووندایە، بۆیە بە پێویستی زانی هۆشیاری کۆمەڵگە زیاد بکرێت.
-

ئەو ئێزدییەکانەی لە کامپەکان هەڵهاتن گەیشتنە شەنگال
دوێنێ بە سەدان خێزانی ئێزدی بە هۆی هەراسانکردنی پەدەکەوە لە کامپی دهۆک و زاخۆ هەڵهاتن و گەڕانەوە بۆ شەنگال، ئاسایشی ئێزیدخانیش ڕایگەیاند، ئێزدییەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ شەنگال لەلایەن هێزەکانیانەوە پێشوازییان لێکراوە.