ئیسرائیل ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان پەسەند دەکات

حکومەتی ئیسرائیل ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی لە غەززە پەسەند کرد، بڕیارە ئەم ڕێککەوتنە لە ڕۆژی ١٩ی کانوونی دووەمەوە دەست پێ بکات.

 ناوەندی هەواڵ

 

 حکومەتی ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی دیلەکان پەسەند کرد.

 

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێککەوتنەکە لەلایەن کابینەی ئاسایشەوە پەسەند کراوە و دواتر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستکراوەتەوە.

 

هەروەها هەنگاوەکانی ئازادکردنی دیلەکان لە ڕۆژی ١٩ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە بڵاونەکراوەتەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاودێری دەکات کە ئایا لایەنەکان پابەندن بە پرۆسەی چارەسەرکردن یان نا.