ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 154 لە 1.029

11 کانوونی دووەم 2026

  1. زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە زاهیدان دەستبەسەر کران

    زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە زاهیدان دەستبەسەر کران

    لە شاری زاهیدانی ئێران زیاتر لە ٢٠٠کەس لەوانە ژن و منداڵ و خوێندکار لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی دەستبەسەر کراون کە توندوتیژی لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوامە.

  2. دایکانی ئاشتی بۆ حەلەب  دەچنە ئەنقەرە

    دایکانی ئاشتی بۆ حەلەب دەچنە ئەنقەرە

    دایکانی ئاشتی کە کاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب نیشااندا، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکان دەچنە ئەنقەرە.

  3. "بە باوەڕ بە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین سەرکەوتوو دەبین"

    "بە باوەڕ بە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین سەرکەوتوو دەبین"

    پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایگەیاند کە ئامانجی هێرشەکانی حەلەب چۆڵکردنی ناوچەکەیەو وتی: ئێمە بە بەرخۆدانێکی زۆرەوە بەنداوەکەمان پاراست، بە ئیرادەمان بۆ پاراستنی ئاو و زەوی و خاکەکەمان بە خوێنمان. بەو باوەڕە سەرکەوتوو بووین.

  4. یەپەژە: هێزەکانی پاراستنی ژن پاشەکشە ناکەن

    یەپەژە: هێزەکانی پاراستنی ژن پاشەکشە ناکەن

    فەرماندەیی یەپەژە ڕەفتاری گرووپە چەتەکانی حکومەتی شامی بەرامبەر تەرمی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئەوان پارێزەری هەموو ژنانی سووریا و جیهانن و لە بەرامبەر ئەم هزرەدا پاشەکشە ناکەن.

  5. "سەفەربەری؛ بەرخۆدانی گەل و ئیرادەی بەکۆمەڵ لە بەرامبەر بە ئامانجکردن و ئاوارەبوون"

    "سەفەربەری؛ بەرخۆدانی گەل و ئیرادەی بەکۆمەڵ لە بەرامبەر بە ئامانجکردن و ئاوارەبوون"

    لە کاتێکدا هێرشەکان بەردەوامن، دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، سەفەربەریان ڕاگەیاندووەو ئیرادەی بەکۆمەڵی نەگۆڕی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکان دووپات کردەوە.

10 کانوونی دووەم 2026

  1. لە سلێمانی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کرا

    لە سلێمانی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کرا

    لە شاری سلێمانی، سەرجەم توێژەکان بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە دروشمەکانی"سووریایەکی ئارام و سەقامگیر بێ سەلماندنی مافەکانی کورد بونی نابێت، بژی بەرخۆدانی ئەشرەفیە، کورد سەردەکەوێت" بەشداری ڕێپێوانی جەماوەری بوون.

  2. ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەچنە چواردەیەمین ڕۆژەوە

    ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەچنە چواردەیەمین ڕۆژەوە

    سەرەڕای سنووردارکردنەکان، گەل لە چەند شارێک لەوانە تاران، مەشهەد، تەبرێز و قوم ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی دژە ڕژێمیان وتەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە بەڵگەی دەیان کوژراو و بریندار بوون، هۆشدارییان دا لە سیاسەتێکی سیستماتیکی بە ئامانجی ترساندن.

  3. یەپەژە: پرسەکە یەکێکە لە سەرکەوتنەکانی مرۆڤایەتی بەرخۆدانەکەش بەردەوامە

    یەپەژە: پرسەکە یەکێکە لە سەرکەوتنەکانی مرۆڤایەتی بەرخۆدانەکەش بەردەوامە

    یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" دووپاتیکردەوە، کە ئەو چالاکییە گیانفیداییە و ئۆپەراسیۆنە خۆبەختکەرانەی لە چوارچێوەی ئەو بەرخۆدانەدا لە شێخ مەقسود ئەنجام دەدرێن، خەریکە داستانی نوێ دەنووسن، پرسەکه یەکێکە لە سەرکەوتنی مرۆڤایەتی.

  4. پەرەسەندنی سەربازی هەڕەشە لە هاوڵاتیان و دامەزراوە تەندروستییەکان لە حەلەب دەکات؛ داوای ڕێوشوێنی نێودەوڵەتی بەپەلە دەکات

    پەرەسەندنی سەربازی هەڕەشە لە هاوڵاتیان و دامەزراوە تەندروستییەکان لە حەلەب دەکات؛ داوای ڕێوشوێنی نێودەوڵەتی بەپەلە دەکات

    سیستەمی تەندروستی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەندیکای پارێزەران و ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە جزیرە، بەردەوامی هەڵکشانی سەربازی و بەئامانجکردنی گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و دامەزراوە پزیشکییەکان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان شەرمەزار کرد.

  5. خۆبەڕێوەبەری داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر دەکات

    خۆبەڕێوەبەری داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر دەکات

    خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند، بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر گیانی نەخۆشەکان و بریندارەکان و کارمەندانی چاودێری تەندروستی دروست دەکات و داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت.

  6. مۆزەخانەی نیشتمانی ئەفغانستان؛ یادەوەرییەکی کولتووری تاڵانکراو

    مۆزەخانەی نیشتمانی ئەفغانستان؛ یادەوەرییەکی کولتووری تاڵانکراو

    مۆزەخانەی نیشتمانی ئەفغانستان بە یەکێک لە ئامڕازە گرنگەکانی ناسنامەی کولتووری ئەو وڵاتە دادەنرێت، بەڵام لە سەردەمی شەڕە ناوخۆییەکان و ڕژێمی تاڵیباندا تووشی تاڵان و وێرانکارییەکی بەرفراوان بووە، هەروەها ژنانی ئەفغانستان ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ژوورەوە.