ڕۆژانە
-

ژنانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە لە هەژاریدا خەبات بۆ ژیان دەکەن
ژنانی ئەو ناوچانەی بوومەلەرزە لێیداون، لە لایەک خەمبارن بۆ کەسوکارەکانیان، لە لایەکی دیکەشەوە خەبات دەکەن بۆ ئەوەی لە هەژاریدا بتوانن بژین، ئەو ژنانە ڕایانگەیاندووە کە چیتر یارمەتی وەرناگرن و لە ٦ی شوباتەوە لە کابوسێکی بێکۆتاییدا بوون.
-

لە باشووری کوردستان بەهۆی دەوڵەتی تورکەوە ٦٠٢ گوند لەژێر مەترسی چۆڵکردندان
ئەندامێکی سی پی تی ئاشکرایکرد، گوندەکانی نپاخێ و بێرکەکورێ و کافیا لە چیای گارە، بەهۆی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکەوە چۆڵکراون و نزیکەی ٤٠٠ گوند ناتواندرێت ئاوەدان بکرێتەوە.
-

لە مەغریب تۆڕی خوێندنەوە هانی گەنجان دەدات بۆ خوێندنەوەی پەرتوک
لە مەغریب، تۆڕی خوێندنەوە ئامانجی هاندانی گەنجانە بۆ خوێندنەوەی پەرتوک و خستنە بواری جێبەجێکردنی سەرچاوە کەسی و کۆمەڵایەتییەکانیان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەڕووی خۆشگوزەرانی مرۆیی و ئابوورییەوە.
-

کژار: گیانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی لە مەترسیدایە
کژار سەبارەت بە پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی،ژنە چالاکوانانی سیاسی کورد نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کردووە بە هەر شێوەیەک بێت پێویستە ڕووبەڕووی ئەو سزا ناڕەوایە ببنەوە.
-

ئەکادیمیای شەهید ئاقیدە هەوڵ بۆ بەهێزکردنی ژنان و گەنجان دەدات
ئەکادیمیای شەهید ئاقیدە بۆ پەروەردەی ژنان و گەنجان هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئەو پەروەردانەی کە پێشکەشی دەکات، ژنان و گەنجان بەهێز بکات.
-

خانووی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە گوندی مژێ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆردوومانکرا
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا خانووی هاوڵاتییەکانی لە گوندی مژێ تەقاندەوە و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراوە.
-

ڕاپۆرتدەری یوئێن: لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی پێشێلکردنی یاسای مافەکانی مرۆڤە
ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕایگەیاند، داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەم، دەستبەجێ لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕابگرن.
-

هالیسە ئاکسۆی سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
دادگای دەوڵەتی تورکیا بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی دانپێدانەر ئومیت ئەکبییک، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر هالیسە ئاکسۆیدا سەپاند، کە تەرمی کوڕەکەی لەناو سندوقێکدا بە کارگۆ بۆ گەڕێندرایەوە.
-

هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا
بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم کە قەیوم لە شوێنی دانرا، بە بیانووی تۆڵەسەندنەوە لە قەیوم سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

ئێران چاوپێکەوتنی ٢٧ زیندانی ژن لە زیندانی ئێڤین قەدەغە دەکات
کاربەدەستانی زیندانی ئێڤینی ئێران، چاوپێکەوتن و سەردانی ٢٧ زیندانی ژنیان قەدەغە کردووە، کە دوو لەوان پەخشان عەزیزی و واریشە مورادین.
-

ئیتلاعاتی ئێران فشار لە کەسوکاری زیندانیان دەکات
سیروان شاولەی هاوژینی جەلال سەدەفی زیندانییکراو لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بانگهێشت کراوە.
-

"سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی هیچ شەرعییەتێکی یاسایی نییە"
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ئەوە نیشان دەدات کە ڕژێم جگە لە لەسێدارەدان و سەرکوتکردنی زیاتر هیچ بژاردەیەکی تر نابینێت.
-

ئۆزنور دەگەر پەیامنێری ژن نیوز دەستگیر کرا
ئۆزنور دەگەر، پەیامنێری ژن نیوز لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لێیدرا و دەستبەسەر کرا.
-

دادگای گەلانی ڕۆژئاوا بڕیاری سەرەتایی سەبارەت بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا دەرکرد
دوای دوو ڕۆژ دانیشتن لەسەر تاوانە جەنگیەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدراوە، دادگای گەلانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی سووریا بە بێ ڕێگەدانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە گوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان تاوانە".
-

ژمارەی گیان لەدەستدانی کۆمەڵکوژی سیرین بۆ ١٣ کەس بەرز بووەوە
دوای ٩ ڕۆژ لە برینداربوون، منداڵێکیکۆمەڵکوژییەکەی شاری سیرین گیانی لەدەستداو بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان لەو کۆمەڵکوژییەدا بووە ١٣ کەس.
-

زیاتر لە حەوت ملیۆن ژن و منداڵی ئەفغانستان پێویستیان بە یارمەتییە
نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە ئەفغانستان بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٢ ملیۆن و ٩٠٠ کەس لە ئەفغانستان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە، دەشڵێن، لەو ژمارەیە ٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار كەسیان ژن و منداڵن.
-

کەژەکە: هێڤا عەرەبۆ وەک دەروێشێک ژیا
کەژەکە ساڵیحە ڤیان "هێڤا عەرەبۆ"ی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار و دلاوەر عەرەبۆ، ئەندامی پەیەدەی بەبیرهێنایەوەو وتی: شۆڕشی ژنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی هەڤاڵ سالیحەیە."
-

گۆڕی بەکۆمەڵی ٥٤ لە شەنگال کرایەوە
گۆڕی بەکۆمەڵی ٥٤ لە شەنگال کرایەوە، ڕاگەیەندرا کە زۆربەی ئەو کەسانەی لەم گۆڕە بەکۆمەڵە هێنرانە دەرەوە پێکهاتەی شیعەی شەنگال بوون.
-

هەزار و ٢٠٠ واژۆکەر داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەکەن
هەزار و ٢٠٠ واژۆکەر داوادەکەن فشار بخرێتە سەر ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە، دەبێت ڕێکخراوەکانی مافەکانی ژنان لە بەرامبەر لەسێدارەدانی ژنان لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئێران بکەن.
-

زەلکاوەکانی ئێران لە لێواری وێرانبووندان؛ زانیاری نهێنی
چالاکوانانی ژینگەپارێزی، بە ئاماژەدان بە دۆخی خراپی زەلکاوەکانن لە ئێران، جەختیان لە خراپ بەکارهێنانی بەشێک لە ڕێکخراوەکان کردەوە و ڕایانگەیاند کە زانیاریی پەیوەندیدار بە زەلکاوەکان بە چالاکوانانی ژینگەپارێزی نادەن.