ڕۆژانە
-

ژنێکی ئاوارە لە باکووری دارفۆر ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسیی بەکۆمەڵ بووەوە
ژنێکی ئاوارە لە ناوچەی تەویلە لە باکووری دارفۆر ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسیی بەکۆمەڵ بووەوە کە لەلایەن پێنج چەکدارەوە ئەنجامدراوە، ئەمەش بەپێی ئەوەی تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەڵگەیان کردووە.
-

پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد: ژن، ژیان، ئازادی و خەباتمان تا سەرکەوتن بەردەوامە
پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد دژی هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆسەر باشووری کوردستان دەڵێت: وەڵامی ڕاستەقینە بۆ خوێنی پاکی شەهیدان، تەنها و تەنها لە ڕێگەی داڕشتنی وتارێکی یەکگرتووی نەتەوەیی و بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی پیرۆزی ئەوان دەبێت.
-

١٩ی تەمووز... لە لوولەی تفەنگەکانەوە بەرەو مێزی دیالۆگ
شۆڕشی ١٩ی تەمووز ناسنامەی کوردی لە چەند دەیەیەک لە پەراوێزخستن و نکۆڵیکردن دەرهێنا، تاوەکو نموونەیەکی ناوازەی پێکەوەژیان و دانپێدانانی یەکتر بەرهەم بهێنێت، لە ناو ناخی قەدەغەکردنی زمان و ستەم و زۆردا، هاوبەشێکی سیاسیی کاریگەر لەدایک بوو.
-

یەپەژە: شۆڕشی ژن بە تێکۆشانمان هەمیشەیی و جێگیر دەکەین
یەپەژە ١٤یەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت: شۆڕشی ڕۆژئاوا وەڵامی گەلانی ئازادیخوازە لە بەرانبەر سیستمی دەسەڵاتگەرا و هەژموونخواز، تێکۆشانمان شۆڕشی ژن و ئامانجی شەهیدان هەمیشەیی دەکەین.
-

بێریڤان محەمەد: بەرنامەی ستراتیجی بۆ نەمانی هەرێمی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکیا هەیە
بێریڤان محەمەد، رۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی دەڵێت: لە دوای پڕۆسەی ئاشتیەوە، تورکیا سنوورەکانی باشووری کوردستانی بەزاندووە، شەرت و مەرج بۆ گوندنشیانان لە خاک و زێدی خۆیاندا دادەنێت، ئەم هەڵوێستانەی تورکیا دەریدەخات پرسی ئاشتی لەلایان قبوڵکراو نییە.
-

گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەرەو هەڵکشانی شەپۆلی سێیەمی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن
شەپۆلی سێیەمی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر باشووری ئێران کە دامەزراوە سەربازییەکان و ژێرخانی گواستنەوەی کردۆتە ئامانج، دەیان کوژراو و بریندار و زیانی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە، لەلایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەدژی وڵاتانی ناوچەکە ڕاگەیاند
-

ئەبیەز لە لێواری قەیرانێکی نوێی ئاوارەبووندایە لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە ئەبیەز بەهۆی ململانێکان و نەمانی خزمەتگوزارییەکان، کە ڕێگرە لە گەیاندنی هاوکاری بۆ ملیۆنان پێویست لە سودان و مەترسیی ئاوارەبوون و برسێتی لێدەکرێت.
-

صبايا سند: بەردەوام دەبین تا چارەنووسی دوایین کەسی بێسەروشوێن و ڕفێنراو ئاشکرا دەبێت
تیمی سەبایە سەناد لە شەهبا، ستاندێکی هاوپشتی بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕفێنراو و بێسەروشوێنکراوان ڕێکخست و هاودەنگی خۆی بۆ خێزانەکانیان دووپاتکردەوە.
-

دەستپێشخەرییەکی نوێی ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی: "بۆ دادپەروەری و ئازادی - ببە دەنگی بەدیلگیراوان"
ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شنگال، کەمپەینێکی نێودەوڵەتییان ڕاگەیاند و ڕاگەیەندراوێکیشیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، تائێستاش ژنانی ڕزگاربووی جینۆسیاد لە بەردەم مەترسی کۆمەڵکوژیین و دەبێت چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان ئاشکرا بکرێت.
-

ژنانی دەم پارتی لە وان کۆنفرانسێکیان ئەنجام دا
لە وان، بە ناونیشانی "بە تێکۆشانی ئازادیی ژنانەوە بەرەو کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بۆ هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی ژنان لە پەرەدان بە پرۆسەی ئاشتی و پلانڕێژی بۆ داهاتووی تێکۆشانی ژنان، ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی کۆنفرانسێکی ئەنجام دا.
-

هاوپەیمانیی نادا دەربارەی فەرمانی دەستگیرکردنی بەهار عەلی ڕاگەیاندراوێکی بلاوکردەوە
هاوپەیمانیی نادا پشتیوانی خۆی بۆ بەهار کۆشاد عەلی قادر، چالاکوانی بواری ژنان و سەرۆکی هاوپەیمانییەکەیان ڕاگەیاند، ، لەسەر بنەمای ئەو ڕێکارە یاساییانەی لە دژی گیراونەتەبەر.
-

هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی دەچنە دیداری ڕێبەری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ڕۆژی ٢٣ـی تەمووز سەردانی ئیمراڵی دەکەن و لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبنەوە.
-

"یەکڕیزی و دادپەروەری مەرجی ڕێگریکردنە لە فەرمانەکان"
بەشداربووانی کۆنفرانسی شنگال ڕایانگەیاند کە لەبەرامبەر فەرمانەکان بێدەنگ نابن و داوای یەکڕیزی لە کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان دەکەن بۆ ناساندنی جینۆسایدەکە.
-

ئێران هێرشی کردە سەر هەولێرو سلێمانی بەهۆیەوە نۆ پێشمەرگە شەهید بوون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی پێنج تەقینەوە لە سلێمانی بیستراو نۆ پێشمەرگەی کۆمەڵە شەهید بوون، هەشت درۆنیش لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران.
-

"ڕۆژنامەنووسانی ژن بە ڕەنجی خۆیان ڕاستییەکان بەڵگەدار دەکەن"
ڕاگەیاندن کە بەشێکی زۆر گرنگە بۆ گواستنەوەی ڕاستی، لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان گەشەی کرد، ڕۆژنامەنووسانی ژن بوونە دەنگی ڕاستی؛ مێژوو، خەبات و بەرخۆدانیان بە پێنووس و کامێراکانییان لە نوێوە نووسییەوە.
-

خۆپاراستن؛ قەڵغانی پارێزراوی ژنان
خۆپاراستن قەڵغانێکی گرنگە بۆ پارێزراوی ژنان، خۆپاراستن ژن دەپارێزێت لە زیانی جەستەیی و دەروونی. ڕێگە دەدات ژنان بە ئازادی بژین، هەروەها یارمەتییان دەدات ببنە خاوەنی بڕیاری خۆیان و متمانەیان بە تواناکانیان زیاتر دەبێت.
-

لەگەڵ بوونی ڕەخنەکان لەسەر ئازادی ڕۆژنامەگەری، داواکاری گشتی تورکیا داوای زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسێک دەکات
دۆسیەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا بەردەوامە، لە کاتێکدایە کە ڕەخنەی گروپەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە فشارەکان بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری پەرەیسەندووە.
-

قەیرانی ئاو لە ئێراندا بەرەو فراوانبوون دەچێت لە کاتێکدا هۆشدارییەکان لە خراپتربوونی
قەیرانی ئاو لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی سەندووە و ٢٤ گوندی خوراسانی باکوور بەهۆی کەمیی ئاوی خواردنەوەوە کەوتوونەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.
-

منداڵان و ژنان زیانبەرکەوتووی چەکی کۆنترۆڵنەکراوی سووریان
ڕوانگەی سووری: بەهۆی نەبوونی چاودێری و یاساوە، لە نیوەی یەکەمی تەمووزدا تەقەی بێسەروبەر لە سووریا زیادی کردووە و بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیان، بەتایبەت ژنان و منداڵان.
-

دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بارودۆخی زیندانیان... غەزەل مەرزبان دەستدرێژی کرایە سەر و چارەسەری پزیشکی ڕەتکرایەوە
ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کردووە کە غەزەل مەرزبان بەندکراوی ئێرانی لەناو بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین لێی دراوە و لە ئەنجامدا دەستی چەپی شکاوە.