زوڵفان غەریب: ژنان لەپۆستە بەرپرسیاریەکاندا بەشداری لەدروستکردنی بڕیارو بەڕێوەبردنی وڵات دەکەن
سەرەڕای بەربەستەکانی بەردەم ژنان، عەمید زوڵفان غەریب، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و شارستانی سلێمانی، جەخت لە گرنگیی بەشداریی ژنان لە شوێنی بڕیاردان و ڕۆڵیان لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا دەکاتەوە.
دێرین ڕەحیم
سلێمانی-لە ساڵانی دواییدا، بەشداریی ژنان لە بواری بەڕێوەبردن و پۆستە بەرپرسیارێتییەکاندا زیاتر بووە و ژنان توانیویانە توانایی و لێهاتوویی خۆیان لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەو بەشە جۆراوجۆرەکاندا بسەلمێنن. بەڵام بەشداریی ڕاستەقینەی ژنان تەنیا بە بوونیان لە پۆستەکاندا کورت نابێتەوە، بەڵکو پێویستە دەرفەتی بەشداریی کاریگەر لە بڕیاردان، دانانی سیاسەت و بەڕێوەبردنی کاروباری دامەزراوەکانیشیان بۆ بڕەخسێندرێت، بە شێوەیەک کە توانایی و لێهاتوویی ژنان ببێتە هۆی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە کۆمەڵگەدا، بەشداریی ژنان لە پۆستە بەرپرسیارێتییەکاندا تەنیا بە مانای دانانی ناویان لە پلە و پۆستەکاندا نییە، بەڵکو بە مانای دانپێدانان بە توانایی، لێهاتوویی و مافی ئەوانە بۆ بەشداریی ڕاستەقینە لە بڕیاردان و بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانەژنان ئەگەرچی لە ساڵانی دواییدا هەنگاوی گرنگیان ناوە بۆ بەدەستهێنانی پۆستە بەرزەکان، بەڵام هێشتا پێویستە کۆسپە کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و دامەزراوەییەکان لەبەردەمیاندا کەم بکرێنەوە، تاکو دەرفەتی یەکسانیان هەبێت بۆ گەیشتن بە ئاستە بەرزەکانی بەڕێوەبردن، کاتێک ژنان لە بڕیارداندا بەشداری کاریگەر دەکەن، تەنیا نوێنەرایەتیی نیوەی کۆمەڵگە ناکەن، بەڵکو بەشدارن لە دروستکردنی بەڕێوەبردنێکی دادپەروەرتر، کاراتر و گونجاوتر بۆ پێداویستییەکانی هەمووان،بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە بەڕێوەبردندا، هەنگاوێکە بۆ فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە و دابینکردنی دەرفەتی زیاتر بۆ ئەوەی تواناکانیان لە پۆستە بەرپرسیارێتییەکاندا بەکاربهێنن عەمید زولفان غەریب رەحیم بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
عەمید زولفان غەریب؛ یەکەم ژن بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و شارستانی سلێمانی لە عێراق
عەمید زولفان غەریب وتی: بروانامەی بەکالۆریسم هەیە لەکارگێڕی کار وئیدارەدا بەلەزانکۆ بەپلەیی یەکەم دەرچووی یەکەم خولی کولێژی سەربازیی کەژنان تیدا بەشدار بوون خولی پێنجی فەرماندەیم تەواو کردووە، کەبۆ ماوەی ساڵێک خۆشبەختانە لەوێش لەیەکەمەکانی خولەکە بووم بەپلەیی سێهەم یەکەم بووم لەئاستی ژنان لەدوایی یەکەم کارکردنم لەبەڕیوبەرایەتی ڕەگەزنامە لەسلێمانی بوو وەک لێپرسراوی هۆنەی راگەیاندن دواجار ماوەی ١٧سال لەقەزایی دوکان بەڕیوبەری ڕەگەزنامە و کارتی نیشتمانی بووم،ماوەی چوار سال بەڕێوبەری ئیدارەبووم لەهەمان بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەیی سلێمانی ماوەیەکشە ئەو ئەرکەم پێسپێردراوە، وەک یەکەم ژن لەسەر ئاستی عێراق وەک بەڕێوبەری رەگەزنامە و شارستانی شاری سلێمانی، هەمیشە ئێمە ئەم ژنانە بووین لەکۆمەڵگەدا لەناو پارتە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان کارمان کردووە، ٢٥ سال لەمەوبەر لەسەردەستی هەڤال مام جەلال ئێمە بەشداری کولیەی سەربازی بووین و توانیمان خولەکە بەسەرکەوتوویی تەواوبکەین و مەرسومان بۆ دەربچێت، ببین بە ئەفسەر، من لە٦-٧-٢٠٢٦یەکەم ڕۆژی ئاڵوگۆڕ بووبەڕیوبەری پێشووی رەگەزنامە بوو بەبەڕیوبەری پارێزگایی سلێمانی منیس لەگەل ئاڵوگۆرەکەدابووم بەبەڕیوبەری ڕەگەزنامە و شارستانی سلیمانی.
بەشداریی ژنان لە شوێنی بڕیاردان، هەنگاوێکە بەرەو پێشکەوتنی کۆمەڵگە
وتیشی: پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەک پەیوەندی بەبەشداری کردنی چینەکانی کۆمەڵگەوە ژن و پیاو هەیە بەمەش بریارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان،لەئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٠هەیە دەڵێت بەشداری کردنی ژن لەشوێنی بڕیارداندا واتە زەروریەتیەک هەیە بۆ ئەو کۆمەڵگەیانەیی دەیانەوێت پیش بکەون بەشداری کردنی ژنانە لەشوێنی بڕیارداندا ئەمەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی دەبێت،لەسەر کۆمەڵگە و شەقام هەم بۆ بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگە و کەم کردنەوەی توندوتیژی لەکۆمەڵگە بەدرێژایی مێژووی کوردەواریش هەمیشە ژنانی کورد جیگە دەستیان دیار بووە، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداریان کردوە هەم لەکایەیی کارگێری و هەم لەشۆڕشگێریدا بەشێک لەژنانمان هەبووە لەهەڵەبجەدا عادیلەخان بەریوبەری ئیدارەی هەمووشارەکەبووە، کەتوانیوویەتی عادلیش بیت لەدادگایی کردن و بەڕێوەبردن خانزاد خانم کەمیرنشینی سۆران بووە لەسەدەیی ١٦دا بەدرێژایی میژوو ژنانی کورد ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لەکارگێڕی ئەگەر باسی کشتوکال بکەین ژنانی کورد هەمیشە هاوشانی پیاوان بوون ئەمە جۆرێکە لەدەست پێکی کارگێری هەمیشە ژنانی کورد ئەگەر بەرپرسیاریەتیەکیان هەلگرتبێت هەمیشە سەرکەوتووبون هەمیشە ژنان ووردترن ئەمەش بۆتە هۆی ژنان لەکایەی شۆڕشگێریدا بەشداریان کردبێت، سەرکەوتوو کۆلنەدەربوون لەکایەی کارگێریشدا بەئیستاشەوە هەموو ئەو گۆرانکاریانەی کەدەکرێن ژنان دەبنە بەرپرسی یەکەم لەدامودەزگاکان و کاری سیاسیشدا کەژنان بەشداری دەکەن پۆستێکیان پێدەدرێت، رەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی دەبێت هەم لەحیزبەکە هەم لەدامودەزگا حکومیەکان هەم لەسەر کۆمەڵگەو بزوتنەوەی ژنانیش.
ئاماژەی بەوەکرد، بەرەوپێش بردن و بزوتنەوەی خەباتی ژنان پەیوەستە بەبەشداری کردنی ژنانی ڕاستەوخۆ هەم لەسەر حزبەکە هەم لەسەر دامودەزگا حکومیەکان و کۆمەڵگەش و بزوتنەوەی ژنانیش، جونکە بەرەوپێش چوون و خەباتی بزوتنەوەی ژنان پەیوەستە بە بەشداری کردنی راستەوخۆی ژنان هەم لەشوێنی بڕیارداندا هەم لەسێکتەرە جیاوازەکاندا، ژن هەمیشە دڵسۆزیەکەی وایکردوە پەیوەندیەکی دلسۆزانەی وایلێکردوە هەمیشە جێگە پەنجەیان دیاربووە بەتایبەت ژنانی کورد، میژوو ناسەکان و ڕۆژهەڵات ناسەکان هەمیشە ژنانی کوردیان جیاکردۆتەوە دەڵیت کەدەچیت بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست بەتایبەتی ئەدمۆس و میجرسۆن دەڵین لەرۆژهەلاتی ناوەراست ژنانی کورد زۆر جیاوازن لەژنانی تورک و عەرەب و فارس ئەمانە دوای مردنی میرنشینەکان هاوسەرەکانیان دەسەلات دەگرنە دەست و سەرکەوتویشن دیارە هەر لەمێژووی کوردا ژنانی کورد هەمیشە جیاوازیەکیان هەبووە، لەڕۆژهەلاتی ناوەراست هەمیشە مەیدانیتر بوون تێروانینی پیاوی کورد هەمیشە لەئاستێکی بالادایە سیاسەت کردنی هەندێک پارت و حزب جیاوازە بەلام بەگشتی خانەوادەیی کورد هەر لەکاری زەرعاتەوە بیری لێبکەیتەوە،هەتا ئێستا تێروانین و ڕیزی بۆ ژن هەبووە، ئەگەرسەیربکەین زۆرترینی کۆمەلگەیی کوردەواریی دایکی خۆشوویستووە لەدایکی نزیکترە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێزەیی لەکۆمەڵگەیی کوردی لەژن گیراوە دایک بەپیرۆز سەیرکراوە.
ئەوەشی خستەروو،هەموو بەڕێوبەرایەتیەک یاخود هەموو پیگەیەک کاتێک ژنێک دەسەلات دەگرێتەدەست هەمان بڕیارە کاتێک پیاوێک دەری دەکات کاتێک ژنێک بریاردەردەکات بێسانسۆرە و دەسەلاتی پیدراوە پیاوێکیش بەهەمان شێوە کەپێستر لەو شوینە یان شوێنکیتر بریار دەرکات ژنەکانیش هەمان دەسەلاتیان هەیە چونکە بەپێ یاسایە و ڕێکخراوە بۆیە ئەگەر ژنێک لەهەر دامو دەزگایەک لەهەر بەڕێوبەرایەتیەکدا ئەرکی پێسپیردرا،وەک بەرپرسی یەکەم دەتوانێت دەسەلاتی خۆیی بەکاربهێنیت هەمان دەسەلاتی پیاوانە، لەسارەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی شاری سلێمانی زۆربەی کات ژنان لەپۆستەبالاکاندا دەبینیت چونکە سلێمانی شاری دایک و رێچکە شکێن و پیشەنگ بووە،لەسەرەتایی دروست بوونی کابینەی نوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسالی ١٩٩٢یەکەم ژن بوو بەوەزیری خوێندنی بالا و پەروەردە لەساری سلێمانی بوو یەکەم حاکم کەبوو بە بەرپرسی دادوەران هەر ژن بوو یەکەم قایمقامیش هەر ژن بوو لەناو شاری سلێمانی بوو،یەکەم پارێزگاریش بەهەمان شیوە ژن بوو، ئێمەش وەک ئەفسەران یەکەم خولین لەسەر ئاستی عێراق بەهەمان شێوەکە ٢٥سال لەمەوبەر لەسەردەستی هەڤال مام جەلال لەهەر لەساری سلێمانی بوو، ئێستا لەشارەکانی تر هەیە جێگەیی خۆشبەختیە کەژنان بەشێوەیەک بەشدارن بەلام نەگەیشتوونەتە ئاستێک لەبڕیارداندا وەک کەسی یەکەم بن، یەکەم ژن بوو بە سەرۆکی پەرلەمان کە شوێنی تەشریحی بوو پێشنیاری پارێزگاری سلێمانی بوو هەموو کات سلێمانی ڕێجکە شکینە و شوێنیکە بۆ ئەوەی ژنان دەتوانن هەم بیر بۆچوون و دەسەلاتی خۆیان هیەم کار و خەباگتی خۆیان بە ئازادانە ئەزموون بکەن،دەسەڵاتدانان بەگشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست لەعێراق بەتایبەتی یاساکان بەسیستەمی پیاو سالاری داندراوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی راستەوخۆیی هەیە لەکۆمەڵگەدا ئەم گۆڕانکاریانەیی هەن مایەیی خۆشحاڵیە هەنگاون بۆ گۆڕانکاری گەورەتر بەلام بەگشتی هەمیشە یاساکان بەبەرگێک نوسراوەتەوە کە لەبەرگی پیاوسالاریدا هەڵکێشراون بۆیە ئەمە ڕەنگدانەوەی هەیە کەژنان ڕێژەیان کەمترە لەبەشداری کردن هەم رەنگدانەوەی هەیە لەسەر توندوتیژی، هەم ڕەنگدانەوەی هەیە لە توانای ئابووری.
بەشداریی ژنان لە ئابووری، بنەمایەکی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە
لە کۆتایی قسەکانیدا عەمید زولفان غەریب وتی: یەکێک لەخاڵەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگە بەشداری کردنی ژنانە لەتوانایی ئابووری ئەگەر لەیاساکانی ئایندەیی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بکریت لە توانایی ژنان هەندێک مادەو یاسا هەیە هەموار بکرێتەوە، ڕەنگدانەوەی باشتری دەبێت، هەموو پارتێکی سیاسی بەرنامە و پەیڕەوی خۆیی هەیە ئەو ژنانەی لەپارتە سیاسیەکاندا خەبات دەکەن،ئامڕازیکە بۆ گەیشتن بەئامانجەکانیان یەکەم شت ئامرازێکە بۆ بەرنامەیی حزبەکە و ژن بتوانیت توانایی خۆیی و ئەفکاری خۆیی تێدا بسەلمێنێت، بەدڵناییەوە پارتە سیاسیەکانیش پشگیری کردنی بۆ کاندید کردنی ژنەکان لەپۆستی حکومرانی و هەم حزبیدا رەنگدانەوەی راستەوخۆی دەبێت، هەمیشە ئەو ژنانەی لەو حزبانەن کەبروایان بەتوانای ژن هەیە لەئاستێکی باڵادا دایان دەنێن و پشتگیریان پشتوانیان دەکەن بەدڵنیایەوە ڕێژەیی ژن تێدا زیاترە لەبەشداری کردن و ڕەنگدانەوەی باشتری دەبێت لەکۆمەڵگەدا، هەموو ئەو ژنانەیی لەکایەیی حکومڕانیدا وەک بەرپرس لەدامودەزگاکاندا کاردەکەن ڕەنگدانەوەی راستەوخۆیان دەبێت هەم لەبەرەوپێش بردنی شوێن و پێگەکەیان واتە بەڕیوەبەرایەتیەکەیان واتە وەزارەتەکەیان هەر شوێنێک کاری تیدا دەکەن و ڕەنگدانەوەی راستەوخۆیی دەبێت کاتێک خانەوادەکان ژنێکی سەرکەوتوو دەبینن لەدامودەزگایەکەکدا سەرکەوتوو لەوەزارەتێکدا بەهەمان شیوەیە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەپشتگیری کردنی کچەکانیان و ژنەکانیان بۆ ئەوەی هەمان هەنگاو بێتە پێشەوە سەرکەوتووبێت بۆیە ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆیی دەبێت لەبەرەوپێش چوونی ئەو دامودەزگایەیی کاری تێدا دەکات کاتێک ژنێک سەرکەوتوو دەبێت بەدڵنیایەوە، وەزارەتەکەی لەئاستێکی بالا و خزمەتگوزاردا بەشیوەیەکی باش بەخۆیەوە ببینێت ئومێد دەکەم ئەمجارە لەگۆڕانکاری ئەمجارەی کابینەیی تازەیی حکومەت بەڕێژەیەکی بەرچاو ژنان بببنم لەدامو دەزگاکانی میری هەم وەزارەتەکان ببنە بەرپرسی یەکەم ئومید دەکەم لەحوکمرانی عێراق ژنان بە جێگری سەرۆک کۆمار یان جێگری سەرۆک وەزیران ببینم ئەمەش ڕەنگدانەوەی باشی دەبێت لەخەباتی بزوتنەوەی ژنان هەم لەتواناو پێگەی ژنان.